هەواڵ
لاهوور جەنگی بۆ سیخوڕیكردن كارمەندێكی دژە تیرۆری یەكێتی دەكات بە سەرۆكی یەكێتیی كەمئەندامان
Tuesday, 03.30.2021, 11:44 AM
سەرۆكی لقی سلێمانیی كۆمەڵەی ژین: ئەو كەسە چەندین دۆسیەی گوماناوی و تۆمەتی گەندەڵی لەسەرە
باسنیوز
لاهوور جەنگی كارمەندێكی دژە تیرۆری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە چوارچێوەی كارە سیخوڕییەكانی و دەستنیشانكردنی خەڵك، دەكات بە سەرۆكی یەكێتیی كەمئەندامان كە بەرپرسی رێكخراوێكی كەمئەندامان ئاشكرای دەكات ئەو كەسە چەندین دۆسیەی گوماناوی و تۆمەتی گەندەڵی لەسەرە.
ماوە نا ماوە، ئەو پەیجانەی لاهوور بە پارەی دزی و قاچاخچێتی سپۆنسەریان دەكات، قسەی بێبنەمای كەسێك بە ناوی سامان حوسێن كە گوایە سەرۆكی یەكێتیی كەمئەندامانە، بڵاو دەكەنەوە و سەرجەم قسەكانیش هاوشێوەی قسەكانی مەسعود عەبدولخالق و بەشێك لە پەرلەمانتارانی هاوپەیمانیی هیوای جاشەكان، دەچێتە خانەی بەرژەوەندیی لاهوور جەنگییەوە.
بەپێی زانیارییەكانی (باسنیوز)، ئەو كەسە كارمەندی دژە تیرۆری یەكێتییە و لاهوور جەنگی بۆ سیخوڕیكردن بەسەر ئەوانەی كە بە جددی لە خەمی كەمئەندامان و مافەكانیاندان، دایناوە و هەوڵدەدات سەرجەم ئەو مافخوورانەی خەڵكی سلێمانی، لە نێویشیاندا كەمئەندامانی سلێمانی ڕووبەڕووی بوونەتەوە لە ئەنجامی دزی و قاچاخچێتییەكانی لاهوور جەنگی، بخاتە ئەستۆی خەڵكیتر.
لەمبارەیەوە حەمید محەمەد، سەرۆكی لقی سلێمانیی كۆمەڵەی ژین و یەكێك لە دامەزرێنەرانی یەكێتیی كەمئەندامان، بە (باسنیوز)ی راگەیاند: ”ئەو كارانەی سامان حوسێن، زیانگەیاندنە لە كەمئەندامان، ئەو بە پاساوی مافی كەمئەندامان، هێرش دەكاتە سەر هەندێك بەرپرسی دیاریكراو، لە نێویشیاندا بەرپرسانی باڵای حكوومەت كە ئامانجی لەم كارە، سیاسییە“.
ئەوەشی ڕوون كردەوە كە ماوەی ٢٠ ساڵە سامان حوسێن دەناسێت و دەزانێت كەسایەتییەكی چۆنی هەیە، پێشتر بۆ خزمەتی ئەندامێكی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی كاری كردووە و لە بەرامبەردا پارەی وەرگرتووە، هەر كەسێكیش لە سلێمانی باڵادەست بووبێت، ئەو سامانە بۆ ئەو كاری كردووە، وەك دەشزاندرێت ئێستا لاهوور جەنگی لە سلێمانیدا باڵادەستە.
جەختیشی لەوە كردەوە كە بابەتی كەمئەندامان وەك كارتێكی سیاسی لە دژی پارتی بەكار دەهێندرێت، لە كاتێكدا خودی سامان حوسێن، بابەتی مافی كەمئەندامان بۆ بەرژەوەندیی خۆی بەكار دەهێنێت و جگە لە بەرپرسانی جۆراوجۆر، مانگانە بڕی ملیۆنێك دیناریشی لە لایەن كۆمپانیای (ئاسیاسێڵ)ەوە پێ دەدرێت.
گوتیشی: ”بەڵگەم لایە پارە بە ناوی كەمئەندامان كۆدەكرێتەوە، كەچی شتی دیكەی پێ دەكرێت، پێشتریش سامان حوسێن بە تۆمەتی گەندەڵی سكاڵای لە دژ تۆمار كرا“.
ئاماژەشی بەوە كرد: "كاتی خۆی خۆپیشاندامان كرد باسی شهخسمان نهكرد باسی هاوكاری و مافمان كردووه ئێستا هاتوون لهو رێگایهوه له سهرۆكی حكوومهت دهدهن و بهئاگاداری ههموو لایهك كۆمهڵی رۆژ و یهكێتیی كهمئهندامان كه لهلایهن دهزگای خێرخوازیی بارزانییهوه هاوكارییان كراوه، هەروەها لە لایەن لقی چواری پارتییەوە هاوكارییان كراوە، سامان 20 ههزار دینار گهندهڵی لهسهره له ساڵی 1996 و من سكرتێری بووم له یهكێتیی كهمئهندامان، دهزانم كه هاتنه سهر ئهوهی مووچه ببرێتهوه بۆ كۆمهڵهكهمان لهلایهن مهلا بهخیتارهوه من وازن لێهێنا و مهلا بهخیتار خۆی پارهی دهكردن به باخهڵدا به مهلاین دینار وهرگیراوه بهناوی كهم ئهندامانهوه دینارێك نادهن به كهم ئهندامێك ئهوه لهچاو ئهو پارهی وهری دهگرێت هیچ نییه.
ب.س
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس
بابەتی لەیەکچوو
باسنیوز: سەرجەم پاڵاوگەكانی سلێمانی نایاسایین و لە ژێر حوكمی لاهوڕ جەنگی هاوسەرۆكی ناشەرعیی یەكێتیدان
باسنیوز: مەترسییەكی گەورە لەسەر ژیانی هاووڵاتیان لە ئەنجامی قاچاخچێتیی مەرزێكی سلێمانی ئاشكرا دەكرێت
باسنیوز: رۆژنامهنووسێكی كهركووك: لاهوور جەنگیی خۆفرۆش ئەو تیرۆریستانەی ئازاد كرد كە پێشمەرگەیان شەهید كردبوو
بابەتی تر
باسنیوز: چاودێران: لاهوور جەنگی دەیان پەیجی بە پارەی دزراوی سلێمانی كردۆتەوە
باسنیوز: سەرجەم پاڵاوگەكانی سلێمانی نایاسایین و لە ژێر حوكمی لاهوڕ جەنگی هاوسەرۆكی ناشەرعیی یەكێتیدان
باسنیوز: مەترسییەكی گەورە لەسەر ژیانی هاووڵاتیان لە ئەنجامی قاچاخچێتیی مەرزێكی سلێمانی ئاشكرا دەكرێت
باسنیوز: رۆژنامهنووسێكی كهركووك: لاهوور جەنگیی خۆفرۆش ئەو تیرۆریستانەی ئازاد كرد كە پێشمەرگەیان شەهید كردبوو