وتار
شانزەی ئۆکتوبەر ڕووداو پەرچەکردار
Sunday, 10.17.2021, 09:08 AM
چرکەساتی ڕوودانی شانزەی ئۆکتوبەر وەکو پەرچەکرداریەکی پەڕگیرو ڕادیکاڵ ، لە دژی پروسەکەو عورابی دروستکەری ڕیفراندۆم . بەبێ ئەوەی پلانداڕێژەرانی ئەو ڕووداوە بیریان لە لێکەوتە ترسناکەکانی پڕوسەکە و داهاتووی سیاسی لە هه رێمی کوردستان کردبێتەوە.
ئەوەی جێگای هه ڵوێسته لەسەرکردنە هه تا ئێستا بکەرانی خیانەتی شانزەی ئوکتۆبەر ئەم ڕووداوە وەک دەستکەوت وێنە دەکەن، بەبێ ئەوەی باس لە دەرئەنجامەکانی تێکچوونی دیموگرافێتی ناوچەکەو، لەدەستدانی زیاتر لە سەدا پەنجاو یەکی خاکی کوردستان بکەنەوە هەروەها پاشەکشەی پێگەی کورد لە ناو پڕوسەی سیاسی عێراقدا .
لەم ووتارەدا زیاتر لە گوشەنیگایەکەوە قسە لەسەر دیدو تێڕوانینی ئەو تێزە خراپەی کە لە ناو زهنێتی بەشێکی زۆری فیگەرە سیاسیەکانی ئێستای هه رێمی کوردستاندا بکەم کە ئەویش یان من بەشدار دەبم یان تێکی ئەدەم کورد واتەنی حەز بە مردنی خوی زەرەری خاوەنی دەکات.
گروپی خیانەتی شانزەی ئوکتۆبەر لەناو دەسەڵاتی سیاسی هەرێمی کوردستاندا ، هەتائێستا پێگەی سیاسی و مەعنەوی خۆیان هەیە ،بەبێ ئەوەی دەسەڵاتی دادگاو سەرکردایەتی سیاسی حیزبەکەی خۆیان هیچ لێکوڵینەوەکیان لەم گرۆپە کردبێ یان لە خراپترین حاڵەتدا دووریان بخەجەوە لە پێگەی سیاسی حیزبی و حکومیدا.
ئەم پەرچەکردارە نا واقیعەی شانزەی ئۆکتوبەر دەرهاویشتەی نەبونی ئەخلاقێتی سیاسی و فیکرە ، لە ناو فوڕمی سیاسی کوردیدا. هاوشان نەبوونی فەلسەفەی سیاسی وەکو نەخشەڕێگایەک بۆ دەستنیشانکردنی مانڤێستی کاری سیاسی و دروستکردنی دیدی سیاسی هاوبەش لەگەڵ کۆی پارتەسیاسیەکانی هەرێم لەسەر ئەو بابەتانەی کە ڕەهەندی سیاسی و نیشتمانیان هەیە.
دەبینین کاریگەری پڕۆسەی هەڵبژاردنەکانی 10/10 بۆ پەڕلەمانی عێراق بەشێوەیەکی چاوەڕوانەکراو ئەو کەس ولایەنانەی کە دروستکەری خیانەتی شانزەی ئۆکتوبەر بوون ، لەسەر ئاستی سیاسی و بەشداری کومەڵکا تووشی ئیفلاسیەکی سیاسی تەواو بوون ، وە لە بۆشاییەکی ئەخلاقی گەورەدا دەژین . وە هیچ بەهایەک نەماوە کە لە سێبەریدا گەشەیەکی تەندروست بکەن ،یان بەشێوەیەکی ڕاست بەرەو پێشەوە بڕۆن. هەرچەندە هەتا ئێستا هۆکارو پاڵنەرەکانی دروستبوونی خیانەتی شانزەی ئۆکتوبەر بۆ خەڵکی کوردستان ڕووننەکراوەتەوە . تەنانەت لەلایەنی پارتی دیموکراتی کوردستانە جگە لەوەی کە لەسەر ئاستی گشتی وەکو خیانەت ئەژمار دەکرێت و هەموو هێماکان بەئاڕاستەی ئەوەیە کە گروپێکی دیاریکراو لەناو یەکێتیدا ویستویانە بەشێکی زۆری خاکی کوردستان لەگەڵ ووڵاتێکی هەرێمایەتی بو تێکدانی دەرئەنجامەکانی پروسەی ڕیفراندۆم تێکی بدەن .
بەڵام لە ئێستادا پێویستمان بە زانیارو لێکدانەوەی زیاتر هەیە بۆ هوکارو لێکەوتە خراپەکانی شانزەی ئۆکتوبەر ئەو پاڵنەرانەی کە وایان لەوگروپەکردوە لەپێناوی دەستکەوێتی تایبەتی زیان بە بەرژەوەندی نیشتمان و داهاتووی سیاسی هەرێم بگەیەنن.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس