وتار
ساڵی داهاتوو، سه‌ختترین ساڵی هه‌رێمی كوردستان و عێراق !
Thursday, 12.31.2020, 02:35 PM
به‌پێیی هه‌موو ئه‌و داتایانه‌ی كه له‌به‌رده‌ستدان، ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕوانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق ده‌كات، له 2003 وه تا 2020 دا ڕوینه‌داوه. ئه‌و تراژیدیایه‌ی كه چاوه‌ڕوانیی عێراقیه‌كان ده‌كات، به عه‌ره‌ب و كورده‌وه، زۆر كاره‌ساتاویتره له چركه‌ساتی كه‌وتنی سه‌دا‌م له 2003 دا، له چركه‌ساتی كه‌وتنی موسڵ له 2014 دا، له چركه‌ساتی كه‌وتنی كه‌ركوك له 2017 دا.
عێراقیه‌كان به كورد و عه‌ره‌به‌وه وشیارن به‌وه‌ی كه له چ كۆڵانێكی داخراوی ئابوری و سیاسی و ئاسایش و سه‌قامگیری و كۆمه‌ڵایه‌تی و دیمۆگرافیدان. تائێره چیرۆكه‌كه زانراوه لای هه‌مووان. به‌ڵام ئه‌وه‌ی ڕه‌نگه نه‌زانراوبێت چیرۆكی فریادڕه‌س بێت ! له‌نێوان 2003 تا 2020 دا، هه‌میشه ده‌وڵه‌تانی سیستمی ئه‌نته‌رناسیۆنال له به‌ر چه‌ندین هۆكاری جیاواز ئاماده‌بوون هاوكاریی عێراقی عه‌ره‌ب و كوردبكه‌ن، به‌ڵام له ئێستادا هیچ ده‌وڵه‌تێكی به‌هێزی سیستمی ئه‌نته‌رناسیۆنال ئاماده‌یی هه‌مان هاوكاریی تیادانیه. چیتر عێراق چه‌قی سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپا نیه، عێراق و هه‌رێم ته‌نها له په‌راوێزدا ده‌بینرێن و مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت. له دۆخێكی واشدا، دوو گریمانه‌ی گرنگ له پێش عێراقیه‌كانه‌وه، به عه‌ره‌ب و كورده‌وه، ڕێده‌كات :
یه‌كه‌میان بریتیه له مانه‌وه‌ی عێراق و هه‌رێم له دۆخی ئێستادا. واته ده‌ستكارینه‌كردنی سنوره‌كانی و هێشتنه‌وه‌ی وه‌ك ده‌وڵه‌تێكی دانپیادانراو، به‌ڵام وازلێهێنان و ده‌ستلێبه‌ردانی و بایه‌خنه‌دان به تلۆربونه‌وه‌ی بۆ هه‌مان سه‌رده‌می 1991، واته سه‌رده‌می گه‌مارۆ و برسیه‌تی و دارزان و تارمایی و مردن به هێواشی. ژماره‌ی ئه‌و قوربانیانه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌سه‌ر قۆناغی نێوان 1991 و 2003 بڵایانكرده‌وه، زۆر ترسناكترن له ژماره‌ی قوربانیه‌كانی تیرۆر له عێراقدا.
گریمانه‌ی دووهه‌میش بریتیه له هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی عێراق له ناوه‌وه كه ده‌كاته هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی هه‌رێمیش، چونكه هه‌رێم به‌پێی یاسای نێوده‌وڵه‌تی له نێو عێراقدایه و به‌شێكه له عێراق. مه‌به‌ستم ته‌قینه‌وه له ناوه‌وه به ڕاده‌یه‌ك كه ئیراده‌ی ده‌وڵه‌تانی سیستمی ئه‌نته‌رناسیۆنالیش نه‌توانن ڕێگای لێ‌بگرن. له دۆخێكی واشادا دیسان عێراقیه‌كان به عه‌ره‌ب و كورده‌وه ده‌ڕۆنه نێو دنیایه‌ك له مه‌جهول و چاوه‌ڕوانه‌كراو. واته ته‌قینه‌وه‌ی عێراق له ناوه‌وه و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ڕاسته‌وخۆ یه‌كسان نیه به دروستبونی ده‌وڵه‌تی كوردی وه‌ك زۆرێك له خه‌ڵك ئومێدی له‌سه‌ر هه‌ڵده‌به‌ستن. به‌پێچه‌وانه‌وه لكاندنی به‌شێكی به توركیاوه و به‌شێكی به ئوردن و به‌شێكی به ئێرانه‌وه زۆر به‌هێزتره له دروستبونی سێ ده‌وڵه‌تی شیعی و سوننی و كورد.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس