لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

هەواڵ

ڕوداو جوتیاران چەواشە دەکات

Saturday, 01.02.2021, 03:56 PM


پاش ئەوەی وەزارەتی بازرگانیی عێراق بڕیاری دا پارەی گەنمی جوتیاران وەکو گەنمی هاوەردەکراو هەژمار بکات، کەجیاوازی نرخ لە نێوان گەنمی خۆماڵی و گەنمی هاوردە نرخی زیاتر لە ٣٠٠ هەزارە . هۆکارەکەشی بۆئەوە دەگەڕێتەوە کە بەڕێوەبەری لەکار لابراوی سایلۆ ابراهيم عبد الحمید گەنمی سایلۆی موسل کە ئەو کات لەژێردەستی داعش بوو، بەناوی جوتیارانی هەولێر پاش کڕینەوەی  و بە ڕێگە پێدانی ئەوان بە سایلۆی هەولێری فڕۆشتبوەوە. پاش ئەوەی حکومەتی عێراق ئاگاداربوەوە کە  ئەو گەنمەی لە سایلۆی هەولێرە،گەنمی سایلۆی موسڵە و پێی فرۆشراوەتەوە، شایستە دارایەکانی جوتیارانی ڕاگرت. ئەمەش بووە  کێشە بۆ هەموو جوتیاران.
کاتێك بەڕێوەبەری سایلۆی هەولێر زانی ئەم کارە بەسەر حکومەتی عیراقی دا تێناپەڕێ، بۆساڵانی دواتر لەگەڵ چەند بەرپرسێکی پارتی کە لە ڕاپۆرتی پێشوتر ناومان هێنان، دەست دەکەن بەکڕینەوەی گەنمی سوری بەنرخێکی زۆر هەرزان و بەسایلۆی دەفرۆشنەوە بە گەنمی خۆماڵی.  حکومەتی عیراقی ساڵی ڕابردوو بۆئەوەی ڕێگری بکات لەم کارە ئەوا ڕێژەی کڕینەوەی  گەنمی جوتیاران دیاری کراو دەکات، بەڵام ئەوەش هەر بێ سوودبوو، لەبەرئەوەی ئەم ساڵێیش هەمان کار کرا لەلایەن بەڕێوەبەری بەوەکالەتی سایلۆ هێمن موڕاد.  باشترین بەڵگە ئەوەیە کە ئێستا ١١٠ تۆن گەنمی بێکەڵک و بێسود لەناو سایلۆی هەولێرە حکومەتی عیراقیش بێدەرکەوت کە ناتوانێت ڕێگری لەم کارە بکات، بۆیە بڕیاری دا ئەو گەنمەی وەرگیراوە بەپارەی گەنمی هاوردە بکڕێتەوە نەوەک خۆماڵی.  
دەزگای ڕاگەیاندنی ڕوداو، بۆشاردنەوەی ئەم ڕاستیانە بابەتەکە بەسیاسی دەکات و جوتیاران چەواشە دەکەن. لەو ڕاستیە نادوێن کە هۆکاری ڕاستەقینە گۆڕینی گەنمە، هەربۆیە پێویستە جوتیاران لەسەر مافی خۆیان بێنە دەنگ و دەست بەخۆپێشاندان بکەن، گورزە گەورەکە بە ئەوان کەوتووە.  لەهەمان کاتیش داواکاریگشتی و دەستەی دەست پاکی ئەگەر بوێریان هەبێت، پێویستە  لێکۆڵینەوەی جدی و پێویست لە و گەنمە بکەن کە ئێستا لەناو سایلۆیە و بەناوی جوتیاران وەرگیراوە، کە لە ڕاستیدا  گەنمی عەلەفە و هاوردەیە، نەوەک هی جوتیاران.
  بەپێی زانیاریەکان دوای لایڤێکی ڕۆژنامەنووس ئالان ساحێبقڕان وەزارەت لێژنە پێک دەهێنێت وکەموکوڕیەکان ئاراستەی داواکاری گشتیش دەکات بەلام خۆیان بێدەنگ کردووە و  نەچوون بۆ بە دواداچوون  کردن و چاوەڕێی ئەوەن هێمن موڕاد سایلۆ بەجێ بهێڵێت.  لەئێستادا ناوبراو بەڕێوەبەری بەوەکالەتە ئەگەر لێکۆڵێنەوە بکرێت، بێگومان دەبێت دەربکرێت بەڵام لەبەر ئەوەی هێمن ئێستا وەکو بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی گشتوکاڵ دانراوە، داواکاری گشتی بوێری ئەوەی نەبو دەست بە لێکۆڵینەوە  لە کەیسە گەندەڵیە بکات.


ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی
جاشایەتی ئال بارزانی بۆ ئەردۆغان
تابلۆکانی شەهیدانی قەلەم لەکوردستان

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟