وتار
مورته‌زا لاخانی پیسدهستی نه‌وتی كوردستان
Wednesday, 01.19.2022, 10:00 AM
مورته‌زا لاخانی گه‌وره نه‌وتفرۆشی نایاسایی پاكستانی ، كاتی خۆی وتویه‌تی" من ئیش ده‌كه‌م له‌وه‌دا ده‌ستیشم پیس بێت گرنگ نیه " ئه‌م گوته‌یه به قه‌د ئه‌وه‌ی ئاماژه كردنه بۆ ئیش كردن ، ئاماژه كردنه بۆ ده‌ستبردن بۆ هه‌موو ئیشێك ، ئیتر ئه‌و ئیشه هه‌رچی بێت ، لاخانی كوڕی ملیاردێرێكی گه‌وره‌ی پاكستانی " سوڵتان عه‌لی لاخانی " ه سوڵتان لاخانی باوكی ئیمبراتۆری میدیا‌و راگه‌یاندن بوو له پاكستان ، هه‌ندێك لایه‌ن و كه‌سیش به گه‌وره ترین گه‌نده‌ڵكاری ئه‌و بواره‌ی ده‌زانن .
مورته‌زا وه‌ك باوكی نه‌كرد له میدیادا كار بكات ، ئه‌و نه‌وتی هه‌ڵبژارد ، له‌و ڕوهشهوه مورته‌زاو كۆمپانیاكانی له كوێ بن ، ئه‌و شوێنهسهرچاوهی گه‌نده‌ڵی و گزی كاریه ، ئه‌و ته‌مه‌نی له ئێستادا 60 ساڵه‌و ساڵی 1962 له كه‌راتچی پاكستان له دایك بووه‌و له هه‌ردوو وڵاتی به‌ریتانیاو كه‌نه‌دا گه‌وره بووه‌و هه‌ڵگری ناسنامه‌ی هه‌ردوو وڵاتیشه ، تا ئێستا چه‌ندین كۆمپانیای نه‌وتفرۆشی و قاچاغی نه‌وتی دروستكردوه‌و یه‌كێك له كاره‌كته‌ره سه‌ره‌كیه‌كانی فرۆشتنی نه‌وتی عیراق بووه له نه‌وه‌ده‌كان كاتی پرۆسه‌ی "نه‌وت به رانبه‌ر خۆراك " بۆ ئه‌مه‌ش به گزی له سه‌روو ئه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان دایناوه نه‌وتی عیراقی فرۆشتوه‌و به وه هاوكاری سه‌دام و رژێمه‌كه‌ی كردووه ، له‌و رۆژگاره‌دا موچه‌ی مانگانه‌ی گه‌یشتوه‌ته 5000 پێنج هه‌زار دۆلار ، جگه له ده‌سكه‌وتی لابه‌لای تر,
لاخانی هه‌ر له عیراق نا له فه‌نزوێلاش كاری قاچاخ و فرۆشی نه‌وتی كردوه، له كاتی سه‌رهه‌ڵدانی داعشیشا ئه‌و نه‌وتی له داعشكڕیوهو له توركیاوه به‌ره‌و ده‌ره‌وه‌ی بردووه ، وه‌ك چۆن نه‌وتی كوردستانیشی به توركیادا گه‌یاندوه‌ته ماڵتا‌و له‌وێشه‌وه فرۆشتویه‌تی ، به قسه‌ی ئاشتی هه‌ورامی هاوڕێی لاخانی و دۆزه‌ره‌وه‌ی لاخانی بۆ كاری ڕه‌ش له بواری فرۆشی نه‌وتا ، ئه‌وان ناچار بونه نه‌وتی خۆیان به ئیسرائیل بفرۆشن ، ئه‌وه‌ش له رێگه‌ی لاخانیه‌وه ، هه‌ڵبه‌ت پێشتریش نه‌وتی داعشی به ئیسرائیل فرۆشتوه .
لاخانی له گه‌ڵ سه‌دام له رێگه‌ی كۆمپانیای گلۆیكۆرهوه نه‌وتی عیراقی به ده‌ره‌وه فرۆشتوه‌و له‌و رێگه‌یه‌وه بووه به خاوه‌ن ده‌یان ملیۆن دۆلار ، سه‌یر ئه‌وه‌یه به‌و پاره‌ی دزی و ساخته‌یه هاوكاری و كاری خێرخوازی له پاكستان كردووه ، له دوای سه‌رهه‌ڵدانی داعش ئه‌و چاوی خسته سه‌ر نه‌وتی كه‌ركوك و كوردستان ، هه‌رێمی كوردستانیش ئامێزیان بۆ كرده‌وه ، قسه‌یه‌ك هه‌یه كه گوایه هه‌ندێ جار موچه‌ی مانگانه‌ی له نه‌وتی هه‌رێم تا یه‌ك ملیۆن دۆلار رۆیشتوه ، هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه له 2015و دواتر كاتێك كه موچه خۆرانی هه‌رێم چاره‌كه موچه یان هه‌ر موچه‌یان وه‌رناگرت .
كۆمپانیای ئای ئێم ئێم ئێسی لاخانی له كوردستان له گه‌ڵ رۆز نه‌فت و ڤیتۆڵگروپ كاری كردوه‌و له‌و رێگه‌یه‌وه پاره‌ی خه‌یاڵی كۆكردوه‌ته‌وه هه‌ر له‌و رێگه‌یه‌شه‌وه نه‌وتی هاڤاناو بای حه‌سه‌ن و بابه‌گوڕگوڕی فرۆشتوه ، كه بریتین له بیره نه‌وته‌كانی كه‌ركوك ،مورته‌زا له مامه‌ڵه‌كردن له گه‌ڵ بانكه‌كانیشدا له گه‌ڵ بانكی گوماناوی كار ده‌كات ، یان رونتر كاره‌كانی گوماناوین و بانكه‌كان ده‌یخه‌نه ژێر پرسیاره‌وه ، بۆ نمونه كێشه‌كانی له گه‌ڵ بانكی میدی لوبنانی كه تا ئێستا ده‌ستی به‌سه‌ر بڕێكی زۆر پاره‌ی لاخانی و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیشدا گرتوه ، قسه له سه‌ر چه‌ند ژماره‌یه‌ك ده‌كرێت له‌وانه ملیارێك دۆلار ، یان شتێ كه‌متر ، له‌وه هه‌روه‌ها باسی 250 ملیۆن دۆلاری هه‌رێمیش ده‌كرێت .
كاره‌كانی لاخانی به وته‌ی نوسه‌رێكی عه‌ره‌ب به ناوی عه‌لی سه‌لیم عومه‌ر عه‌لی یه‌كێكه له هۆیه‌كانی شه‌ڕی توندی میدیای نێوان هه‌رێم و به‌غدا و رێگریشه له چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كان ، نه‌ك وه‌ك خۆی وه‌ك ئه‌و كاره نایاساییانه‌ی كردویه‌تی ، عه‌بادی كاتی خۆی دڵنیابووه له‌وه‌ی كوردستان له رێگه‌ی لاخانیه‌وه نه‌وت ده‌فرۆشێت به ئیسرائیل ، ئه‌مه‌ش كێشه‌كه‌ی قوڵتر كردوه‌ته‌وه ، لاخانی گه‌وره بازرگانی نێوده‌وڵه‌تی ساخته‌كردنی نه‌وته‌و ده‌ستی له ده‌یان كاری نایاساییدا هه‌یه .
هه‌ڵبه‌ت قسه كردن له‌م ساخته‌كاره گه‌وره‌یه‌ی نه‌وت پێویستی به لێكۆڵینه‌وه‌و توێژینه‌وه‌ی ورده ، ئه‌وه‌ی بۆمن جێی سه‌رسوڕمان بوو لاخانی بڕی یه‌ك ملیۆن پاوه‌نی بۆ ده‌سته‌یه‌كی گه‌وره‌ی پزیشك و كارمهندو نه‌خۆشخانه خه‌رج كردووه بۆ ئه‌وه‌ی دوانه‌یه‌كی پێكه‌وه نوساوی پاكستانی له یه‌كتر جیا بكاته‌وه ، ئه‌مه له سه‌رو به‌ندی ئه‌و رۆژگاره‌دا كه پێشمه‌رگه‌یه‌ك له‌كه‌ناڵه‌كانه‌وه ده‌گریا بۆ ئه‌وه‌ی بینێرنه ده‌ره‌وه بۆ چاره‌سه‌ری دوو مناڵه نه‌خۆشه‌كه‌ی ، دواتر حكومه‌ت نا كۆمه‌كی خه‌ڵكی خێرخواز ئه‌ویان نارده ده‌ره‌وه .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس