لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

وتار

گره‌و له‌ سه‌رهۆشیار زێباری

Friday, 01.28.2022, 08:50 AM


پێش ئه‌وه‌ی هه‌ر قسه‌یه‌ك بكه‌م ده‌مه‌وێ‌ چیرۆكی وتارێكی تۆماس فریدمانتان بیر بخه‌مه‌وه‌ ، فریدمان له‌ كاتی هه‌ڵمه‌تی كێبڕكێ‌ ی پۆستی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكادا له‌ ساڵی 2017، له‌ وتارێكدا داوای له‌ هه‌موو چین و توێژه‌كانی  ئه‌مه‌ریكا كرد  ده‌نگ به‌ دۆناڵد تره‌مپ نه‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ببێته‌ سه‌رۆكی ژماره‌ 45  ی ئه‌مه‌ریكا ، بیرمه‌ من پێش ده‌رچونی تره‌مپ پێشبینی ده‌رچونی ئه‌وم كرد ، بۆ خولی دووه‌میش وتم هه‌رگیز ده‌رناچێته‌وه‌، ئه‌مه‌ریكیه‌كان یه‌كجار یاری به‌ چاره‌نووسی خۆیان ده‌كه‌ن ، هۆشیار زێباری له‌ 2004 تا 2014 وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عیراق بوو ، له‌ قۆناغی كاتی و گوێزه‌ره‌وه‌و هه‌میشه‌یی ئه‌و شالیاری  ده‌ره‌وه‌ی وڵات بوو ، له‌و ماوه‌دورو درێژه‌دا باخۆی كه‌سی تر نا یه‌ك ده‌سكه‌وتی ئه‌وم پێبڵێت سه‌ره‌تا بۆ عیراق و دواتریش بۆ ناوچه‌ داگیركراوه‌كانی چوار چێوه‌ی به‌ندی 140 و هه‌رێمی كوردستان به‌ گشتی ، یه‌كجار بوێری ئه‌وه‌ی نه‌بوو به‌ سوپای توركیا بڵێت " بڕۆن ملتان بشكێنن " هه‌ندێك كه‌ناڵی عه‌ره‌بی قسه‌ دوو مۆراڵیه‌كانی ئه‌ویان كردبوو به‌ نوكته‌ .
له‌ ساڵی 2016 كاتێك وه‌زیری دارای بوو له‌ سه‌ر گه‌نده‌ڵی له‌ رۆژی 23ی ئه‌یلولی ئه‌و ساڵه‌ متمانه‌یان لێسه‌نده‌وه‌ ، له‌ ساڵی  1979ه‌وه‌ ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتیه‌ ، به‌رله‌وه‌ی ڕووله‌ كه‌سی تر بكه‌ین ،  رووله‌ پارتی و بارزانی ده‌ڵێین ئایه‌ پارتی كه‌سی تری تیا نیه‌ ، یان ئه‌مه‌جۆرێكه‌ له‌كایه‌ی سیاسی به‌و جۆره‌ی له‌ ده‌رگاوه‌ ده‌رمكه‌ن له‌ په‌نجه‌ره‌وه‌ دێمه‌وه‌ ، ئاخر هۆشیار زێباری له‌ به‌غدا بۆ كوردو بۆ پارتیش تاقیكراوه‌ته‌وه‌ ،له‌ ماوه‌ی ئه‌و هه‌موو ساڵه‌دا كه‌ زێباری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌و وه‌زیری دارایی بوو یه‌كجار نه‌هاته‌ كه‌ركوك ، یه‌كجار نه‌یووت ئه‌رێ‌ ئه‌و ماده‌ ژه‌هراویه‌ی 140 به‌ چی گه‌یشت ، ئه‌مه‌ من نایڵێم با پارتیه‌كان بپرسن ، له‌ گه‌رمه‌ی ته‌قینه‌وه‌كانی كه‌ركوك  و كوشت و بڕی خه‌ڵكا ئه‌و خه‌ریكی به‌خشینه‌وه‌ی ده‌مانچه‌ بوو به‌وانه‌ی كه‌ له‌ به‌ر دڵانین .
كاتێك له‌ سه‌ره‌تای 2007 ئێمه‌ به‌ وتارێك  مه‌ترسیه‌كانی به‌ندی 140 و هه‌ڕه‌شه‌كانی سه‌ركه‌ركوكمان باس ده‌كرد ، زێباری و زۆرێك له‌ به‌رپرسانی سه‌ر كێكه‌كه‌ی به‌غدا خه‌ریكی كۆكردنه‌وه‌ی ده‌ستكه‌وت و سامان بوون ، كه‌ركوك به‌و ده‌رده‌ چوو ، زێباری هیچ جارێك وه‌ك وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ ، یان وه‌زیری دارای ، به‌ تایبه‌ت وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ نه‌هات كۆنفراسێكی نێو ده‌وڵه‌تی تایبه‌ت به‌ كه‌ركوك و دڵ و قودسه‌كه‌ بكات و ستیڤان دیمستۆراو ئه‌وانی تریش تێبگه‌یه‌نێ‌ ، كه‌ كه‌ركوك تا حه‌مرین ، بستێكی نه‌خاكی عه‌ره‌به‌ نه‌خاكی عیراقه‌ ، خاكی كوردستانه‌و ته‌عریب و داگیركراوه‌ ، ئێ‌ دادوه‌ری گوێزه‌ره‌وه‌ یه‌كه‌مین هه‌نگاوی راستكردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌و ناشرینیه‌ ، زێباری وه‌ك وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ ئه‌ركی بوو ئه‌م هه‌ڵه‌و ناشرینیه‌ راست بكاته‌وه‌.
به‌ ده‌ر له‌ هه‌ڵچوون و به‌رپه‌رچدانه‌وه‌و تانه‌و شتی تر بۆ پارتیه‌كان پرسیاری ئه‌وه‌ ناكه‌ن ، باشه‌ بۆ ده‌بێت له‌ ناو حزبێكا كه‌ حه‌وت ساڵ پێش له‌ دایكبوونی هۆشیار زێباری دروست بووه‌ ، 1946 ئیلا ده‌بێت هه‌ر ئه‌و كاندید بێت ،دواتر بۆ ده‌بێت ئه‌و ببێته‌ ماكی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌و دوو به‌ره‌كی له‌ كاتێكا پارتی و یه‌كێتی  پێشتر له‌سه‌ر ئه‌وه‌ رێككه‌وتون كوردستان بدرێته‌ حزبه‌كه‌ی بارزانی و به‌غداش بۆ حزبه‌كه‌ی تاڵه‌بانی ، پشتكردن له‌م رێكه‌وتنه‌ دوو مۆراڵی زیاتر نیه‌ ، ئێستاش ده‌كرێت ئه‌و پرسه‌ راستبكرێته‌وه‌ ، له‌ دوای 2003ه‌وه‌ چه‌ند جارێك یه‌كێتی پارتی به‌ جێنه‌هێشت ، له‌ ده‌نگدان به‌ بارزانی بۆ سه‌رۆكی هه‌رێم یه‌كێتی ده‌رگا به‌ ده‌رگای كوتا" بووبووه‌ نوكته‌ ته‌نانه‌ت سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیش ده‌یگوت ئێمه‌ هۆی به‌رده‌وامی پارتین ، ته‌نانه‌ت له‌ راپه‌ڕینا یه‌كێتی خۆی ده‌یتوانی به‌ ته‌نێ‌ بێت  ئه‌وه‌ی نه‌كردو پارتیشی هێنایه‌وه‌ له‌ گه‌ڵ خۆی ، ئایه‌ پارتی و یه‌كێتی پێویستیان به‌ یه‌كتر نیه‌ ، كاتێ‌ هه‌ولێر له‌ كه‌ناری كه‌وتنا بوو یه‌كێتی له‌ مه‌خمور لوتی داعشی شكاند ، ئێستا ئه‌م  گره‌وه‌ له‌ پای چی ، ئایه‌ ترسی ئه‌وه‌ له‌ گۆڕێ‌ نیه‌ خه‌ونه‌كه‌ی ئه‌وانه‌ بێته‌ دی كه‌ ماوه‌یه‌ك به‌ر له‌ ئێستا بانگه‌شه‌ی دوو ئیداره‌ییان ده‌كرد، بانگه‌شه‌ كاره‌كان زۆربه‌یان له‌ زۆنی زه‌رد نه‌بوون .
ئێمه‌ هه‌زارو یه‌ك سه‌رنج و تێبینیمان له‌ سه‌ر سیاسه‌تی  هه‌ڵه‌و كه‌م و كوڕی پارتی و یه‌كێتی هه‌یه‌ ، لێ‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش نامانه‌وه‌ێ‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌ خاڵی سفرویه‌ سوك و ئاسان هه‌موو كوردستان راده‌ستی به‌غدا بكه‌نه‌وه‌ ، كه‌ دیاره‌ به‌ره‌و ئه‌وه‌ ده‌چێت .

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی
جاشایەتی ئال بارزانی بۆ ئەردۆغان
تابلۆکانی شەهیدانی قەلەم لەکوردستان

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟