وتار
پارتی بۆ جیهانی سەلماند هیزێکی چەوسێنەری نا دیموکراسیە لە کوردستان
Tuesday, 02.16.2021, 04:45 PM
لە دادگای هەولێر دادگایی ژمارەیەک لە دەستگیرکراوانی بادینان بەڕێوەچوو.
لە دانیشتنی ئەمڕۆدا دادگا بە پێی هەردوو ماددەی یەکی ژمارە ٢١ی ساڵی ٢٠٠٣ تایبەت بە هەوڵدان بۆ تێکدانی ئاسایشی نەتەوەی سزای شەش ساڵ زیندانی بە سەر هەریەک لە: رۆژنامە نوسان؛ شێروان شێروانی، شڤان سەعید، ئەیاز کەرەم، هەریوان عیسا و گوهدار زێباریدا سەپان
ئێمەو هەموو خەڵکی کوردستان ئاگادارین کە ئەم ڕۆژ نامە نوسانە چەندین مانگە لە لایەن پارتیە وە دەستبەسەر کراون و لە زیندانەکانی پارتی لە ژیر ئەشکەنجەی دەرونی و جەستەیدا رۆژیان بە ڕێدەکرد و زۆر هەوڵیان دەدا کە تاوانە دروستکراوەکانیان بەسەردا ساخ بکەنەوە. دوای ئەوەی کە دەیان ڕێکخراوی جیهانی و سەندیکای رۆژنامە نوسانی بێ سنور کەوتنە بڵاو کردنەوەی هەواڵ و ڕاپۆرت لەسەر دەست بەسەر کردنی ئەم رۆژنامە نوسە بێتاوانانە، بە چەندین زمان و لە چەندین پێگەی نێو دەوڵەتی، ئەمرۆ پارتی بۆ بێدەنگ کردنی خەڵکی کوردستان و رێکخراوە کانی مافی مرۆڤ و تەواوی کونسوڵەکانی جیهان وە بۆ داخستنی کەیس و بە تۆمەت کردنی رۆژنامە نوسەکان بە زووی کەوتە خۆی و ڕاکێشی دادگای سەر بە حیزبی کردن و بڕیارە قورسەکەی دا بەسەریاندا .
ئەمەش لە دوای ئەوە دێت کە مەسرور بەرزانی پێرێ لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لە پرسیاری یەکێک لە ڕۆژنامە نوسەکان سەبارەت بە چارە نوسی ئەو رۆژنامە نوسانەی سەر بە بادینان کە لە گروتوخانەکانی سەر بە پارتی بەندکراون ئایا چیان لێ بەسەر دێت ؟ لە وەڵامدا گوتی کە ئەوان ، کەسانی گێرە شێوەن و ئەوان ڕۆژ نامە نوس نەبوون و وە ویستویانە ئارامی ئاسایشی کوردستان بشێوێنن بە ناوی رۆژنامەوانیەوە دەستیان لەگەڵ چەند گروپو تاقمێکی گێرە شێوەندا هەبوە.
لە کاتێکدا تاکو ئەمڕۆ ١٦/٠٢/٢٠١٢ دادگای هەولێر هیچ بەڵگەیەکی لەسەر دۆسیەی ئەم ڕۆژنامە نوسانە لەبەردەست نەبوە وەک ئەوەی مەسرور بەرزانی بۆ میدیاکان دوا، هەر ئەمڕۆش دادگا سزای ٦ ساڵی زیندانی کردنی بەسەر ئەم رۆژنامە نوسە بێ تاوانەنەدا سەپاند. ئەمە بێجگە لە بڕیاری حیزبی هیچ یاساو عەدالەتێکی تیا بەدی ناکرێت. ئەم بڕیارە کە لە لایانە دادگای سەر بە پارتیەوە دەرچوە تەنها و تەنها لە ژێر فەرمانی حیزبدا ئەم بڕیارە دراو هیچ مۆرکێکی عادلانە و بێ لایەنەی تیا بەدی نەکرێت .
ئەمە یەکەم هەوڵ و کۆتا هەوڵی پارتی نیە بۆ نە هێشتنی دەنگی ئازاد و ڕێگری کردنە لە بڵاوکردنەوەی دۆسیەی ڕەش و خیانەت کاری حیزب و بەر پرسەکانی ناو دەسەڵات. ئەم هەوڵانەی پارتی هەمیشە لەدوای ئەوە دێن، کە هەر رۆژنامە نوسێک کار دەکەن لەسەر ئاشکرا کردنی ئەو دۆسیە نهێنی گەندەڵکاریانە و بەندە لەشفرۆشەکانی سەر بە دەسەڵات و دۆسیەی تاوان و تیرۆرکردنی رۆژنامە وانی ئازاد لە هەرێمی کوردستان. ئەوانە هەر پێش وەخت دەست بەسەریان دەکەن و دۆسیەکانیان بە جۆرێکی تر دەگۆرن و تاوانی جیاجیای تیرۆر و ئەخلاقیان دەخرێنە پاڵ، تاکو زوو بە زوو خیانەت و دزی و گەندەڵیە کانیان پەردە پۆش بکەن و رۆژنامە نوسانیش بەم جۆرە بێدەنگ بکەن .
بەڵام پارتی بەم کارەی هێندەی تر سەلماندی بۆ خەلکی کوردستان و جیهان کە هێزێکی توندڕەوی خۆسەپێنەرەو بە هەموو جۆرێک ئامادەی ئەوە نیە هیچی لەسەر بوتریت و هێج گەندەڵیەکی باس بکریت. تەنها و تەنها دەیەوێت خۆی یەکەمی ساحەکە بێتو ناشەیەوێت هیچ کەسێک پەنجەی تاوان گەندەڵی و دزی و دۆسیە ڕەشەکانیان باس بکات. ئەمە نیشاندەری ئەو راستیەیە کە پارتی نە دیموکراسیەتی تیا بەدی دەکرێت نە قەت لە سیستەمی دیمکراسیدا هیزێكی وەک پارتی جێی دەبێتەوە.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس