وتار
نەخێر ھەرگیز سەردەمی بەعسیش وانەبوە
Sunday, 08.08.2021, 05:00 PM
لەسەردەمی بەعس پێشمەرگە لەشەڕدا دەگیرا بەچەکەوە یان رێکخستن لەکاتی چالاکیدا بەڵام :
١- تەنھا ئەوەندە ئازارو ئەشکەنجەیان دەدا تا ئعتیرافی دەکرد دوای ئەوە لەگوڵ کاڵتریان پێ نەدەوت
٢- ھەر ئەوەندە لە زیندانی ئەمندا دەمایەوە تا لەلایەن دادگاوە حوکمدەدرا ، ھەمان ڕۆژ دەبرا بۆ زیندانی چاکسازی لە ئەبوغرێب و قەدەغەبوو یەک شەو لە ئەمن بمێنێتەوە
٣- مانگی جارێک یان دوو ھەفتەجارێک مافی یاسایی خۆی بوو کەس و کاری سەردانی بکەن خواردن و جلی بۆبەرن و تا کۆتایی دەوام لەلای بمێننەوە
٤- دەزگای ئەمن و مخابەرات ھەرگیز نەک نەدەبونە تەرەف لە دەعواکە دژی تۆمەتبار بەڵکو مەمنوعیش بوو بێنە ناو ھۆڵی دادگاکە
٥- ھەر زوو زوو بەبیانوی جیا جیاوە لێبوردنی گشتی بۆ سیاسیەکان دەردەکراو ھیچیان ماوەی سجنەکەیان تەواو نەدەکرد
بەعس وەک ئەمان بەحیساب «دیموکراتیش » نەبوو بەلکو دیکتاتۆر دوژمنیش بوو
ئیتر ئەوە راستیە ھەتا پێتان دەکرێ لە پەیجە بێ دایک و باوکەکانتانەوە تۆمەتمان بۆ ھەڵبەستن ئێمە ناتوانین لەو راستیانە بێ دەنگ بین
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس