هەواڵ
ئەم رووداوانە لە یاد مەکەن
Tuesday, 10.26.2021, 07:05 PM
1- (عه‌لی بۆسکانی) بەڵێندەر و دەوڵەمەندی سلێمانی، کە کاتی خۆی نزیکەی 22 کتێبی لەسەر ئەرکی خۆی بەچاپ گەیاند و لەسەر ئەرکی خۆی فولکەی کاوەی شاری سلێمانی دروستکرد، هەروەها یارمەتی زۆری هەژار و لێقەوماوانی دەدا. له کۆڕێکی ئابووریدا رووی دەکاتە بەرپرسەکانی یەکێتیی و پارتیی پێیان دەڵێت: "ئه‌گه‌ر ئێوه واز له‌شه‌ڕ و شۆڕ بهێنن، ئێمه‌ی پاره‌داران به‌ده‌یان کارگه له کوردستاندا ده‌که‌ینه‌وه"، بۆ بەیانییەکەی 29-09-1993 له ناوه‌ڕاستی بازاڕدا پیاوکوژێکیان هەرچی فیشەک هەیە تیادا به‌تاڵ دەکاتەوە.
2- تا ماوەی زیاتر لە 20 ساڵ پارتیی و یەکێتیی فێربووبوون دەیانگوت (حکومەتەکەمان ساوایە) بۆ ئەمە که‌مال سابیری هونه‌رمه‌ند بە گاڵتەپێکردنەوە پێێان دەڵێت:
" حکومه‌تی ساوا، حکومه‌تی ساوا.. ڕه‌ببی قه‌ت دان ده‌ر نه‌کات، خۆ ئه‌مه لای خۆی ساوایه وا هه‌موومانی خوارد، جا ئه‌گه‌ر دان ده‌ربکات، ئه‌بێ چیمان به‌سه‌ربێنێ؟".
3- (شێرکۆ بێکه‌س)ی شاعیر هه‌ڵسا شیعری (ماکه‌وه ره‌شپۆشه‌کان)ی نووسی، لەو شیعرەدا په‌رده‌ی له‌سه‌ر دیارده‌ی مه‌سه‌له‌ی له‌خشته‌بردنی ژنانی شه‌هیدان هه‌ڵده‌ماڵی، که چۆن بەرپرسەکان به فه‌رده ئاردێک، یان به چه‌ند کیلۆ برنجێک دەست بۆ نامۆسی ژنی شەهیدان دەبەن. ئەمە ئەو کاتەش بوو کە ئابڵوقەی ئابووری لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکان و حکومەتی عێراقەوە خرابووە سەر باشووری کوردستان، سلێمانیش ئابڵوقەی سێیەمی لەسەر بوو، کە لەلایەن پارتییشەوە نەیاندەهێشت خواردن بۆ سلێمانی بچێت.
دیاردەی دەستدرێژی بەرپرسەکان بۆ سەر ژن و کچی کورد، بەتایبەتی ژنی شەهیدەکان لە لای بەرپرسەکان باو بوو، بۆیە لە شاریش هەر بەو شێوەیە رەفتاریان دەکرد. ئەمە لە کاتێکدا کە دەبوو رێز لە ماڵە شەهیدەکان بگرن و یارمەتییان بدەن، له‌به‌ر هیچ نا، ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی کە مێرده‌که‌ی خۆی بۆ رزگاری کورد و کوردستان به‌کوشت داوه !
پاش چه‌ند مانگێک دوای نووسینی ئەو شیعرە شیرکۆ کە وەزیری یەکێتیی بوو، له وه‌زیری لابرا ، دوای ئەوە نەیوێرا باسی ئەو شیعرە بکاتەوە، بەڵکو بە داخەوە خۆشی دوایی دەستی دایە گەندەڵی و پیسخۆری و شتی تر.
4- (محه‌مه‌د موکری)ی چیرۆک‌نووس گۆشه‌ی (رۆنگ ساید)ی هەبوو له رۆژنامه‌ی (کوردستانی نوێ)ی ئەو سەردەمە ده‌ینووسی، لە یەکێک لە نووسینەکانییدا باسی شه‌ڕی براکوژی کرد، که چۆن دواتر پارتی خۆی کردبوو به ئاسک و پێش تانکەکانی رژێمی بەعس دەکەوت، به ئاشکرا هه‌ڕه‌شه‌ی لە خەڵکی سلێمانی دەکرد. له بەشێکی ئه‌و نووسینەدا محمەد موکری به چه‌کداره‌کانی هه‌ردوو لای گوتبوو : (چه‌که‌کانتان فڕێده‌ن و نه‌چنه شه‌ڕی براکوژییه‌وه، چونکە کاتێک ئێوە به‌ره‌و بەرەکانی شەڕ دەچن و شه‌هید دەبن، بەرپرسەکان شه‌وێ ده‌چنه سەر ژنەکانتان و دەستدرێژی دەکەنە سەر نامووسیان).
ئەو کاتە ئەم قسە و باسانە دەگوترایەوە، هه‌موو خه‌ڵک ده‌یزانی، ئیتر یەکێتیی هەڕەشەی کوشتنیان لێکرد، به‌ڵام محەمەد موکری به‌و هه‌ڕه‌شه‌یه وازی نه‌هێنا. شه‌وێک لە کاتی گەڕانەوەیدا چه‌ند چه‌کدارێک تێر و پڕیان لێدا و هه‌موو سه‌ر و چاویان کرد بە خوێن‌و پاشماوەی لووله‌ی چه‌که‌کانیان ، دیسان هه‌ر وازی نه‌هێنا، ئینجا چوونە سەری و له قاتی دووه‌می ئه‌و ئوتێله‌ی تیای ده‌نوست به‌ریاندایه خواره‌وه، بەڵام چارەنووسی نه‌هاتبوو، ته‌نیا لاقێک و چه‌ند په‌راسوویه‌کی شکا، به‌ڵام ئیتر بۆ هەمیشەیی ته‌مێ بوو، وازی هێنا و پاش ماوەیەک جەلال تالەبانی بانگی کرد و ئاشتی کردەوە. بە چەند ساڵ دوای ئەوە بە نەخۆشی و کاریگەری ئەو خستنە خوارەوەیە کۆچی دوایی کرد.
(بزمارێک/ کوردستانپۆست/2001).
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس
بابەتی تر
کوردستانپۆست: مه‌سرور بارزانی له ژێر ههرهشەكاندا شه‌عبان شه‌عبانی گەڕانەوە سەر کارەکەی
کوردستانپۆست: لای بنەماڵەی بارزانی شەرەف نیشتیمان و نەتەوە نییە
کوردستانپۆست: ئاهەنگی كوڕەكەی نیهاد بارزانی 3 ملیۆن دۆلاری تێچووە
کوردستانپۆست: نێچیرڤان یەکەم فاسید و بەدڕەوشتی بنەماڵەی بارزانی
کوردستانپۆست: ره‌حمان غه‌ریب کار بۆ پاراستن دەکات!
کوردستانپۆست: مەسرور بارزانی شەڕی بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆی رووتی نەیارەکانی دەکات
کوردستانپۆست: دەزگای پاراستن بە نیازی تیرۆرکردن و کوشتنی کۆمەڵێک لە نەیارانی پارتییە