لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

هەواڵ

ره‌حمان غه‌ریب کار بۆ پاراستن دەکات!

Wednesday, 05.05.2021, 01:07 PM


وێنه‌كان زۆر باشی ره‌حمان غه‌ریبمان پێ دەناسێنێت، بۆیە لێرەدا منیش چەند زانیارییەک دەخەمە سەر ئەو وێنانە
ئەوەی کە رەحمان غەریب ناناسێت کە بە ناو بەرپرسی سەنتەری مێترۆیە، پێشتر لەگەڵ شاناز و هێرۆدا پەیوەندیی هەبوو، ئەوان یارمەتی مادیی بەڕێوەبردنی سەنتەرەکەیان دەدا، ئیستا رووی کردۆتە پارتیی و ئەوان دەستی یارمەتی بۆ درێژ دەکەن، هەرچەندە زووتریش گومانی پارتیی بوون و کارکردن بۆ دەزگای پاراستنی لەسەر بوو. ئیستا کاک ره‌حمان غه‌ریب له‌ ژێر ناوی سه‌نته‌ری میترۆ بۆته‌ بوكه‌ڵه‌ی پاراستنی پارتی !.
ره‌حمان غه‌ریب له‌ ماوەیەکی کورتدا دوو دیداری جیاوازی کردووە، هه‌ر یەكه‌ له‌  نێچیره‌ڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی بینیوه‌. له‌لایه‌ن نێچیرڤان بارزانی تا ئێستا دوو جار 40.000 دۆلاری بۆ سه‌رف كراوه‌و، وه‌های نیشانداوه‌ کە به‌رگری له‌ رۆژنامه‌نووسانی بادینان دەکات و سه‌ردانی كردوون.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ نووسینگه‌ی ته‌ها به‌رواری به‌رپرسی نووسینگه‌ی نیچیره‌ڤان بارزانی رایگەیاند، کە به‌هیچ شیوه‌یه‌ك به‌رگری له‌ رۆژنامه‌نووسانی بادینان نه‌ك نه‌كردووه‌، به‌ڵكو رەحمان ئەوەی وتووە، کە تۆماره‌ ده‌نگییه‌كانیان شاهیدی ئه‌وه‌ن كه‌ كاری تێكده‌رانه‌یان دژی حکومەتی هەرێم كردووه‌!.
شایانی باسه‌، ره‌حمان غه‌ریب له‌ پیش راپه‌ریندا، له‌ ناو حزبه‌یكه‌ی ئه‌حمه‌دی سه‌ید محمه‌دی هه‌له‌بجه‌ی له‌ (حیزبی سەورە)یه‌كه‌ ، ئه‌ندامی ئه‌و حیزبه‌ بووه‌ و ده‌مانچه‌یه‌كی میكارۆفی ده‌سك سووری ئه‌ستیره‌یه‌ی هه‌ڵده‌گرت.
ره‌حمان غه‌ریب ناوی ئه‌سڵه‌كه‌ی عه‌بدولره‌حمان غه‌ریبه‌ و ، له‌ ئاماده‌ی رۆشنبیری له‌ سلیمانی، له‌ رۆژی  فیشه‌كباران كردنی 4 خوێنكاره‌كه‌ی ئه‌و ئاماده‌یی لەوێ  ئاماده‌بوو، كه‌ رژێمی به‌عس شه‌هیدی كردبوون.

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی
جاشایەتی ئال بارزانی بۆ ئەردۆغان
تابلۆکانی شەهیدانی قەلەم لەکوردستان

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟