هەواڵ
ئاهەنگی كوڕەكەی نیهاد بارزانی 3 ملیۆن دۆلاری تێچووە
Friday, 06.18.2021, 06:13 PM
بەپێی سەرچاوەیەك لە چیا هەركی كادیری پاراستن، ئەو زانیارییە دزەی کردووە و بۆ کوردستانپۆست ئاشکرا بووە، کە ئاهەنگ و شەكراو خواردنەوە و گواستنەوەی ژنەکەی (داڵان نیهاد بارزانی) زیاتر لە 3 ملیۆن دۆلاری تیچووە، كە كچێكی ئەحمەد بریفكانی ئەندازیاری تەكنیكاری راگەیاندنی پارتی هیناوە.
سەرچاوەکە ئاشکرای کرد، کە هەرچی شیرنی بۆ ئاهەنگەكەیانە لە دوبەییەوە بە 30 دەفتەر دۆلار گەیەندراوەتە سەری رەش، هەروەها هینانی هونەرمەند رۆمی هەركی بەنەخۆشی بەفرۆكەی تایبەت لە وڵاتی میسرەوە 50 هەزار دۆلاری تیچووە، لەو ئاهەنگەدا كە مەسعود بارزانی تیدا بەشداربووە، دیاریەكهی مەسعود بارزانی تاقمێك ئەلماسی ملوانەكە و ئەلقە بووە، کە بە 40 دەفتەر دۆلار لە ئیمارات بۆی كڕاوە، ئەمیش بەڕێگەی لوقمانی زیرنگەری هەولێری،
نیهاد بارزانی ناسراو بە فستق بارزانی دیاریەكی یەك ملیۆن دۆلاری کە بریتیی بووە لە 100 دەفتەر دۆلار زێڕی بۆ كچەكەی بریفكانی کڕیوە، هەریەك لە نیچیرەڤان بارزانی و مەسرور بارزانی و شیفا بارزانی و وەیسی بارزانی نزیكەی 300 دەفتەر دۆلار دیاریان بە داڵان بارزانی بەخشیوە.
لەو ئاهەنگەی دالان نیهاد بارزانی دەمەقاڵێ لە نیوان سەیرانی هاوسەری مەسرور بارزانی و خیزانی وەجیە بارزانی روویداوە ، كیشەكە بۆتە هۆكاری ئەوەی كە ئاهەنگهكە پیش وادەی خۆی كۆتایی پێ هێنراوە.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس