هەواڵ
كورد كاندیدی سەرۆك كۆمار یەكلابكەنەوە، یاسای نەوتو غاز یەكلابكرێتەوە
Sunday, 07.10.2022, 09:18 AM
عەممار حەكیم سەرۆكی رەوتی حیكمە لە وتاری رۆژی جەژندا:
🔹 كشانەوەی برایانی كوتلەی سەدریی لە پەرلەمان بەواتای كشانەوەیان لە گۆڕەپانی سیاسی نییە، ئەوان نوێنەرایەتی توێژێكی گەورەی گەلەكەمان دەكەن.
🔹 گرنگ نییە گۆڕانكاریی ریشەیی لە حكومەتی ئێستادا بكرێت، لەم ماوەیەدا كاری ئەرێنی كراوەو دامەزراوەیی حكومیی هەیە كە كارایی خۆی سەلماندووە، كار بۆ كەڵەكەكردنی سەركەوتنەكان بكەینو سەرەنج بخەینەسەر چارەسەركردنی كێشەكانو پڕكردنەوەی كەڵێنی لاوازییەكان.
🔹 داوا لە برایان لە هەرێمی كوردستان دەكەینو هانیان دەدەین بۆ ئەوەی پەلە بكەن لە یەكلاكردنەوەی كاندیدی سەرۆك كۆمار، بە بەرپرسیارێتییەكی گەورەوە تەماشای ئەم ئیستیحقاقە نیشتمانییە بكەن.
🔹 پۆستی سەرۆك كۆمار واتا عێراقییەكان هەموویان نەك تەنیا برایان كورد، ئەم پۆستە گەورەترە لەوەی تەنیا شایستەی پێكهاتەیەكی وڵات بێت.
🔹 ئێمە لە رەوتی حیكمە جەخت لەسەر هەڵوێستی خۆمان دەكەینەوە بەوەی بەشداری لە حكومەتی داهاتوودا ناكەین، ئەمەش بەواتای ئەوە نایەت پاڵپشتی لە هەنگاوەكان بۆ پێكهێنانی حكومەت لە خێراترین كاتدا ناكەین.
🔹 داوا دەكەین هەموارێكی راستەقینەوەو دادپەروەرانە لە یاسای هەڵبژاردنی ئێستادا بكرێت، بەجۆرێك دادپەروەری پێویستە لە نوێنەرایەتی بازنەكاندا بەدی بهێنێت، بەتایبەتیش دوای ئەو كەموكورتییە گەورانەی كە تێیدا ئاشكرابوو لە نمونەی بەهەدەردانی دەنگو لەبەرچاونەگرتنی نوێنەرایەتی راسەقینەی هەندێك لە ناوچەكان لەرێگەی تێكەڵكردنیان لەگەڵ بازنەكانی تردا.
🔹 دەبێت چاوبخشێندرێتەوە بە میكانیزمی جیاكردنەوەو ئەژماركردنی ئەلیكترۆنی لە هەڵبژاردنەكاندا، بۆ ئەوەی گاڵتەجاڕیی ئەلیكترۆنی كە لە هەڵبژاردنی دوایدا توشی بووین، دووبارە نەبێتەوە، كە خەریك بوو وڵات بخاتە ناو هەڵدێرێكی مەترسیدارەوە.
🔹 داوا دەكەین یاسا چارەنوسسازەكان یەكلابكرێتەوە بەتایبەتیش یاسای نەوتو غاز بەجۆرێك كە زامنی ئامادەگی هەرێمو پارێزگا رێكنەخراوەكان لە چوارچێوەی هەرێمدا بكات لە بەڕێوەبردنی كاروباری نەوتییو یەكخستنی سیاسەتی نەوتیی لە وڵاتو بەڕێوەبردنی فیدراڵیدا.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس