وتار
شار له‌سۆنگه‌ی سه‌مای سه‌هۆڵه‌كه‌وه
Monday, 04.26.2021, 02:40 PM
ئه‌وه‌ی شار له‌لادێ جیا ده‌كاته‌وه، له‌پاڵ چه‌ندین سیمای تردا، فرهرهگهزیهكهیهتی. فره ره‌گه‌زی و فره كولتوری یهكترتهواوكهرن بۆ پێبه‌خشینی سیمای شارنشینی و بهشاربوونی ناوچه جیاوازه‌كان. لادێیه‌ك به نمونه ته‌نها به‌ره‌بابی خێزانێك یان چهندخێزانێك كه هه‌مو ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ندی خوێنیش پێكیانه‌وه گرێ نه‌دا، په‌یوه‌ندییه مێژوی و جوگرافی و ئاینی و زمانی و كلتورییهكه گرێیان ده‌دا، به‌ڵام شار، یان ئوربان جیاوازه، سه‌دان و بگره هه‌زاران چیزهی جیاواز كه هه‌ریه‌كه له لادێیهكهوه، له جوگرافیایهكهوه، له‌ئاستێكی جیاوازی كولتورییه‌وه، له ئاین‌و دابونهریتێكی سروتبهخشی و زمانێك و دیالهكتی زمانێكه‌وه هاتون تێكه‌ڵ ده‌بن و پێكه‌وه جگه‌له‌وه‌ی هه‌ندێ له خه‌سڵه‌ته‌كانی خۆیان ده‌به‌خشنه یه‌كتری و له‌هه‌ندێكی تریان خۆش ده‌بن و ده‌ستبه‌رداری ده‌بن، خه‌سڵه‌تی ئاوێتهش دروست ده‌كه‌ن كه جیاوازه له بنه‌ما كولتورییه ره‌سه‌نه‌كانی خۆیان، بۆیه لێره‌ڕا، شار ده‌بێته سه‌رچاوه‌ی تێكه‌ڵاوبون و داهێنان، ده‌بێته سه‌رچاوه‌ی كرانه‌وه‌و هه‌ڵمژین و دهردانهوهو ئاڵۆزكاوی و له ژیانه ساده‌كه‌ی لادێوه تاكه‌كان ده‌گوازێته‌وه بۆ ژیانێكی لێبوردهترو كراوهتری كولتوری و عه‌قڵی.
ئه‌گه‌ر لهلادێهكدا ژنێك به نمونه له‌كاتی رهشبهڵهكدا سه‌رپۆشه‌كه‌ی له‌سه‌ری بترازێ، ژنانی تر خێرا بۆی به‌رزده‌كه‌نه‌وه‌و ده‌یده‌نه‌وه به‌سه‌ریدا، به‌ڵام له‌شاردا له بنه‌ماوه سه‌رپۆش نه‌دان به‌سه‌ردا وه‌ك شتێكی ئاسایی ده‌بینرێ، چونكه تێكه‌ڵبوون به ژنی شاری هانی ده‌دا نه‌پۆشینی سه‌رپۆش هاوشێوه‌ی ره‌شبه‌ڵه‌ك ئاسایی بێت به‌لای خۆی و نێرینهكانیشهوه كهلهدهوری هه‌ن.
هه‌روه‌ك به‌شاربوون به‌هۆكاری گڵۆباڵیزه‌یشن و جیهانگیری هه‌نگاوی خێراتر له‌جاران به ئاراسته‌ی هه‌م كرانه‌وه‌و هه‌م په‌رگیری ده‌نێ، له‌لایه‌كه‌وه، چیزه جیاوازه‌كان، ئه‌وانه‌ی مهیلدارن به كرانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌هه‌وڵی كۆپیكردنهوهو ههنگاوپێههڵگرتنی كۆمه‌ڵگه شارییهكهدان به ئاراسته‌ی تۆلهرهنسێكی زیاتر له‌هه‌مبه‌ر هه‌موو ئه‌و بنه‌مایانه‌ی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی رۆژئاوایی پێی ده‌ناسرێ، به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ریشدا گروپه په‌ڕگیر، كهنزهرڤهتیڤ و ترادسیۆنهكان، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی ده‌رفه‌تی تێكه‌ڵاوبونی راسته‌قینه‌یان له‌گه‌ڵ دونیای رۆژئاوادا بۆ نه‌خولقاوه، یان له ئه‌نجامی تێكهڵبونهوه دوچاری ململانێ هاتوون له‌گه‌ڵ كولتوره ترادسیۆناڵهكهی خۆیان و ئه‌وه‌ی رۆژئاواداو له‌ئه‌نجامدا سه‌نگه‌ری پهڕگیرییان له‌به‌رامبه‌ردا لێگرتووه، له‌هه‌وڵدان بۆ راكێشانی شار به ئاراسته‌ی خۆیاندا و نمونه‌ی ناسیۆنالیستی ئاینی هاوشێوه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی ده‌هێننه‌وه بۆ پشتڕاستكردنه‌وه‌ی دیدگهكانیان.
لێره‌دا ئه‌وه‌ی جێگای باسكردنه ئه‌وه‌یه، گروپی دووه‌م زۆر له گروپه لادێنشینه كورتبینه دونیانهدیوهكهوه نزیكه، بێ‌ئاگا له‌وه‌ی لادێنشین به فاكته‌ری عه‌یبه هه‌ندێ كرانه‌وه ره‌تده‌كاته‌وه، به‌ڵام هه‌میشه گوێ لهكرانهوه ده‌گرێ و هه‌ڵی ده‌سه‌نگێنێ و كوێرانه ناكه‌وێته ره‌تكردنه‌وه‌ی، هه‌روه‌ك، به‌شاربوون هه‌میشه ده‌رفه‌تی گونجاو له‌به‌رده‌م په‌ڕگیره كهنسهرڤهتیڤهكان و چیزهكانی تریشدا ده‌ڕه‌خسێنێ و رێگهدهدا هه‌موان جێگه‌یان بێته‌وه، ئه‌گه‌رچی ئاستی تۆلێرهنس و یه‌كترقبوڵكردن په‌یوه‌سته به‌كۆمه‌ڵێ فاكته‌ری تره‌وه كه هه‌ندێكیان كارگێڕی و یاساین و ئه‌وانی تریش كولتوری و ئابوری، و په‌روه‌رده‌ین. له‌دواجاردا، سه‌ماكه‌ی سه‌هۆڵه‌كه نمونه‌یه‌كی باشی ئه‌م حاڵه‌ته‌یه چونكه به نمونه له شه‌وی ئیستهرو كریسماس و بۆنه ئاینییه‌كانی ئاینه‌كانی وڵاتانی كراوه‌دا موسوڵمانان هه‌ر بۆنهیهكیان هه‌بێ، له مزگه‌وت بانگ بخوێنن یان نا، به‌ر مانگی ره‌مه‌زان بكه‌وێ یان نا له ئه‌وروپاو رۆژئاواوه سروتهكانیان جێبه‌جێ بكه‌ن یان له رۆژهه‌ڵات، بۆ مرۆڤێكی رۆژئاوایی جا كرستیان بێ، بێ‌دین یان بێلایه‌ن، هیچ له‌مه‌سه‌له‌كه ناگۆڕێ چونكه پێیی وایه ئازادی وڵاته‌كه‌ی رێگه له‌به‌رده‌م هه‌مواندا واڵا ده‌كا به‌مه‌رجێ كه‌س پێ له‌سنوری ئه‌وه‌ی تردا رانهكێشێ، كه‌چی كچ و كوڕێك، سه‌ر به‌هه‌ر قوتابخانه‌و بیرێكی ئایدۆلۆجی و ئاینی بن، وه‌ختێ له‌شه‌وێكی ره‌مه‌زاندا سهمایهك ده‌كه‌ن، به‌شێكی سیاسی یان ترادسیۆناڵی موسوڵمانان په‌ست ده‌كه‌ن و لای ئه‌مانه وه‌ك شكاندنی پیرۆزییه‌كان لێكده‌درێته‌وه، بێگوێدانه ئه‌وه‌ی له‌شاردا جێگای هه‌مو چیزیهك ده‌بێته‌وه‌و ئه‌وه ئه‌وانن كه سیاماكانی شار ده‌شكێنن نه‌ك دوو گه‌نجی سه‌ماكه‌ر كه هاوشێوه‌ی نوێژه‌كه‌ی ئه‌وان به چالاكییه‌ك هه‌ڵده‌ستن شار به‌یاسا مافی پێداون و شار به كولتورو سیمای شارگهری زه‌مینه‌ی بۆ ره‌خساندوون.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس