وتار
خوڕافیاتی ڕۆشنبیران سەبارەت بە خۆرئاوا
Monday, 08.23.2021, 09:00 AM
(فرۆید): ئەمریکا هەڵەیەکی گەورەیە.
گەڕانەوەی تاڵیبان شکستی ئەمریکایە لە ئەفغانستان! بایدن دەڵێت ملیاران دۆلارمان خەرجکرد بەڵام حکومەتی ئەفغانستان گەندەڵبوو. ئامریکا پێدا چونەوە بەسیاسەتی دەرەوەیدا دەکات. ئەمانە و دەیان دەربڕینیتر کە ڕۆشنبیران سەبارەت بە گۆڕانکاریەکان لەئەفغانستان و عیرا ق و سوریا دەیانهێننە سەرزمان. لەڕاستیدا ئەمە یەک واتای هەیە ئەویش نەخوێندەواری و تێنەگەیشتن لە ستراتیژو سیاسەتی خۆرئاوا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئاسیای ناوەڕاست . یان تێنەگەیشتنە لەسیاسەتی خاریجی ئەمریکا بەگشتی، ئەمریکا وەک زلهێز! دیارە ئەم خوێندنەوانە متمانەیەکی زۆرە بە ئەمریکا بۆ پاراستنی بەهاکانی شارستانیەتی ڕۆژئاوا ،متمانە تا ڕادەی هەڵاوسان. پێویستە سەرەتا ئەوە بزانین شارستانیەت و بەهاکانی هاوردە ناکرێن وەک کاڵایەکی بازرگانی ،بەڵکو شارستانیەت ئەدزرێت ،هیچ شارستانیەتێک بێ دزینی بەهاکانی شارستانیەتی پێش خۆی بنیادنەنراوە.بەڵام لەسەردەمی تەکنەلۆژیای جەنگ و بچوک بونەوەی جیهان،دزینی بەهاکان ئاسان نییە،ئەمریکا ڕێگا نادات بەهاکانی بدزرێن،لەبەر ئەوەی لەبەرژەوەندی نییە! ئەمە ئەمریکایە پاسەوانی بەهاکانیەتی وناهێڵێت بدزرێن،بەڵام خوڕافیاتی ڕۆشنبیران ئەوەیە گوایە ئەمریکا دەیەوێت لەو بیابانی بێ ئەقڵی و دۆگماتیزمی ڕۆژهەڵاتی ناوین بەهاکانی سەوزبکات و بەخوێنی سەدان هەزار قوربانی ئاویان بدات.ئەمریکا ڕاچەتەیەکی نوسیوە بەناوی پڕۆژەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی مەزن،بۆ نەخۆشیەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوین!وای لەم خوڕافیاتە وای! منیش جاران ئەو ەندە گەشبین بووم کە پێم وابوو ئەمریکا و سەرۆکە دیموکراتە ڕەش و سپیەکانی کزەیان لەجەرگ دێت،کاتێک سەرکردەیەکی بەکرێگیراوی خۆیان یەکێ لەبەهاکان ژێرپێ دەخات! ئەمە دیدێکی مناڵانەی عەلمانیەکانە. ئینجا خوڕافیاتێکیتر هەیە ،کەداهێنانی ئیسلامی سیاسی دەسەڵاتخوازو "بارگاوییە بە سەرمایەداری"کە کورتەی ئەوەیە"ئەمریکا لەئیسلام و شارستانیەتی ئیسلام تۆقیوە".بەڵێ هەربۆیە دامەزرێنەرانی ئیخوان و زۆرێک لەگروپە تیرۆریستیەکان لە ئەمریکا دەخوێنن و دەگەڕێنەوە بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوین،هەربۆیە ئەمریکای سەردەمی نیولیبڕالیزم ئەردۆگانی بەردایە گیانی گەلانی ناوچەکە و بەتایبەت کورد! بەدیلیشی لە پەنسلڤانیا مەلەدەکات،مەبەستم گولەنە!ئەوگولەنەی خەڵک هاندەدات بچن وەک کەر لەخۆڵی مەککە دا بگەوزن!"بەڵێ ئەمە قسەی گولەنە لە کتێبی نوری نەمر"بەڵام خۆی وا لە پەنسلڤانیا مەلە ئەکات،ئاخر بێگومان مەلەکردن خۆشترە لەگەوزین! هێشتا ئەمریکا وەک پشتێنەی سەوز،لەدژی چەپ ئیسلامی سیاسی بەکاردێنێت. ڕاستیەکە ئەوەیە کە ئەمریکا ڕێگانادات دۆگماتیزمی دینی کۆتایی بێت و لەڕێگەی یاریکردن بە گروپە تیرۆریستە ئیسلامیەکان. ئەوگروپانەی کە ئەمریکاش نەبێت جگە لەفاشیزم و ئیستیبدات و دوبارەکردنەوەی مێژوو هیچیتریان پێ نییە.ئەگەر مرۆڤ ئەحمەق نەبێت خۆی بەو ئەفسانەوە نابەستێتەوە کە گوایە ئەمریکا دژی ئەم جۆرە ئیسلامەیە!ئیسلامی دژە ئەقڵانیەت و فەلسەفە هیچ زیانێکی بۆ ئەمریکانییە. ڕاستتان دەوێت ئەمریکا ئەمانە بەخێودەکات .ئەمریکا جارێک دڵی گروپە عەلمانیەکە خۆشدەکات بە پشتیوانی موبارەک و هاوشێوەکانی ،جارێکیش دڵی ئیسلامیەکان بە پشیوانی ئەردۆغان و هاوشێوەکانی. لەم ناوەدا گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوین چیان بەسەردێت. بێگومان لەنێو ئەم دوالیزمەدا دەخنکێن و کوێرو کەڕ دەبن ،ئیدی دژایەتی کوێرانە وایان لێدەکات بەرچاوی خۆیان نەبینن،بەم شێوەیە فاشیزم دەبێتە شتێکی ئارەزوکراو و ویستراو. لەڕاستیدا ئەم دوالیزمی ئیسلام و عەلمانیەت، کاپیتالیزم و کۆمۆنیزمە،ڕیشەی لە شارستانیەتی ڕۆژئاوادا یە،و جگە لەبەرگری ودژایەتی کوێرانە هیچ بەرهەم ناهێنێت،بۆگەلە بەدبەختەکانی ئەم ناوچەیە جگە لەکۆمەڵێک دەرباری دینی و نادینی بۆ هەردو شێوە دەسەڵاتداریە بەکرێگیراوەکە. ئەمریکا نایەوێت نە دیموکراتی ڕاستە قینە هەبێت،نەئیسلامی کۆمەڵایەتی .بۆیە دێت وەک داشی دامە هەرجارە و یەکێک دەجوڵێنێت. کۆمەڵگاکانیش بەدوای خوڕافیاتی ئەو دوگروپەوەن و مەشغوڵ دەکرێن.کاتێکیش ئەمریکا یاریەکە دەگۆڕێت وەک خەڵکی ئەفغانستان فیلمێکی تراژکۆمیدی لێ بەرهەم دێت. کە ناتوانێت بەرگری لەخۆی بکات لەبەرامبەر گروپە بەناو عەلمانیەکە کە هەموو جۆرە فەسادێک دەکەن،هەم بەرامبەر گروپە ئیسلامیەکان کە هەموو دڕندەییەک ئەنجام دەدەن لەپێناو خوادا بەدەستدرێژی سێکسیشەوە!
لەڕاستیدا ئەمریکا دەیەوێت هەمیشە میوانێکی خوازراو بێت بۆ ئەوەی وەک داگیرکەر نەناسرێت،دەبێت لێرە هێزی سەربەخۆ و بەکرێگیراوی هەبێت.تاکە خەڵک گەیشتە ئاستی خنکات،بێت بەدیلەکەیان بۆدابنێت و ئینجا دوای ماوەیەک ئەویش لابدات و....ئاخر چۆن ئەمریکا دژی ئیسلامی سیاسی دەسەڵات خوازبێت،کە لەگەڵ شەیتان ڕێک دەکەون بۆ ئەوەی بگەنە دەسەڵات و فاشیزمی دینی پەیڕەو بکەن و ئارەزووە سادیستیەکانیان بەدی بێنن بەسەر جەستەی کۆمەڵگا دا،ئەدی چۆن دژی ئەو دەسەڵاتە بەکرێگیراوانە بێت کە لەئەمریکا خۆی دڵسۆزترن بۆ ئەمریکا تەنها دزی و نمایش و فشەی نەتەوەیی دەکەن بۆگەلانی خۆیان.
"ئەوە شتێکە کە زلهێزەکان ئەنجامی ئەدەن" پاتریک کالاهان" لە کتێبە بەناوبانگەکەی "شەش بنەما لەبارەی سیاسەتی خاریجی ئەمریکا"دا دەڵێت:لە سەردەمی سەرۆک رێگان ،لەگەڵ جیم مک گریگۆر لەبارەی ئاژاوەگێڕیەکانی سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا گفتوگۆیەکی زۆرمانکرد سەرەڕای بەڵگە هێنانەوەی پراگماتیانە بۆقسەکانی یەکتر نەگەیشتینە ئەنجام . بەڵام شتێک کاریگەری لەسەر دانام ئەویش ئەوە بوو لە بارەی هەر کارێک کە ئەمریکا ئەنجامیدەدا، جیم مک گریگور دەیگوت:"ئەوە ڕەفتارێکە کە زلهێزەکان ئەنجامی ئەدەن "ئەمریکا زلهێزە. ئەوڕۆڵەشی پەیوەستە بە کۆمەڵێک الزاماتی تایبەت،ئەو ئیلزاماتانەش ،هەڵوێستی ڕۆژانەی ویلایەتە یەکگرتووە کان دیاردەکات .، هەرزلهێزێکیش سیاسەتی دەرەوە بە جۆرێک بەڕێوە دەبات کە یەکەم: مانەوە وەک زلهێز دووەم:پاراستنی ئاسایشی نەتەوەیی سێیەم : ڕەفاهیەتی زیاتر بۆ هاوڵاتیان لەناوخۆدا... بەڵام بۆ وڵاتێکی وەک ئەمریکا یان هەرزلهێزێک ئاسان نییە بەتەنیا سەرکردایەتی جیهان بکات ،پێویستی بە وڵاتانی تر دەبێت کە هاوپەیمانی بن،ئەو هاوپەیمانانەش لەهەموو کاتێکدا بە قازانجی ئەمریکا کارناکەن،لەبەر ئەوە دەبێت هەندێ جار ئەمریکا دیارییەک پێشکەش بە هاوپەیمانەکانی بکات"ڕەنگە بڕیاری کشانەوە لە باکوری سوریا لە چوار چێوەی ئەو دیاریەدابێت کە ترامپ دایە تورکیا و ئەردۆغان" بە پێی بۆچونەکانی پاتریک کالاهان سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا ، چەند بنەمایەکی نەگۆڕی هەیە ئەویش مانەوە وەک هێزێکی خاوەن هەژمون بەبەردەوامی ، ڕێگریکردن لەدەر کەوتنی هێزی نوێ بۆ پاراستنی هاوسەنگی هێزی جیهانی، کشانەوە لەو ڕێککەوتنامە و هاو پەیمانیانەی کە دەبنە هۆی زیانگەیاندن بەئابوری ناوخۆی امریکا. دیارە گومانی تێدانییە هۆکاری ئابوریش "خەرجی زۆر"هەندێک جار کاریگەری هەیە لەکشانەوەی ئەمریکا ،بەڵام ئەوە بەو مانایە نییە باوەڕ بە خوڕافیاتی ڕۆشنبیران
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس