وتار
ئایا مسعود بارزانی 59 ساڵە پێشمەرگەیە؟!
Saturday, 05.22.2021, 07:07 PM
لەم ڕۆژەدا کەناڵەکانی پارتی بە پارەی نەوتی میللەت دروست کراو هاتوون ئەڵێن مەسعود بارزانی 59 ساڵە پێشمەرگەیە!!
با بزانین ڕاستە ئەم قسەیە یاخود وا نیە،
15ساڵ لە موسڵ بوە!
10ساڵ لە حاجی ئۆمەران بووە!
16ساڵ لە کەرەج ژیاوە!!
30 ساڵیشە لە سەری ڕەشە
ئێستا ئێوە بڕیار بدەن لە کوێ 59 ساڵ پێشمەرگە بووە ؟
چۆن بوو ؟
لە ژێر دەسەڵات و فەرمانڕەوایی مەسعوود بەرزانیدا شەڕی ناوخۆیان کرد کە زیاتر لە 36 هەزار ڕۆڵەی ئەو نیشتمانەیان بە کووشت دا !!!
نزیکەی 14 هەزار کەسیش کەمئەندام بوون !!
چەندین کەسیش بێ سەرو شوێن کران!!
دەبابەیان هێنایە سەر پەڕلەمان !
خیانەتی 31 ئابیان دووست کرد !
ئاشبەتاڵیان کرد بەوەشەوە نەوەستان ڕۆژنامەسویان شەهید کرد بکوژ نادیارە
ئێستاش کۆمەڵێ چالاکوان+ ڕۆژنامەنوسیان ڕاپێچی زیندان کردووە خەریکی سیناریۆی بێ مانان بۆیان هەموو ئەمانە لە مێژوی ڕەشی ئەم بنەماڵەدا بونی هەیە
هەروەها شەڕیان دژی پەکەکە بەرپاکرد
شەڕیان دژی حیزبە ئیسلامیەکان کرد !!
لە پاڵ ئەم هەموو شەڕو ئاژاوەدا ژیانی خەڵکیان ڕۆژ بە ڕۆژ خراپتر کرد ژیانی خۆشیان باشتر کرا !!
هەروەها ئەم کابرایە ماوەیەک نۆکەری و سیخوڕی سەدام بوون ماوەیەکیش سیخوڕی ایران ئێستاش سیخوڕی تورکیاو ڕژێمەکەی ئەردۆغانن هەروەها ئەم کابرایە خۆی+بنەماڵەکەی
لەم كاتەدا كە پێشمەرگەو فەرمانبەرانی هەرێم لە سایەی دەسەڵاتی بنەماڵەی مەلا مستەفاو هاو ئاوازەكانی بێ موچەن ، كەچی تازە بە تازە ڕاگەیاندنەكانی پارتی باسی بە پێشمەرگە بوونی مەسعود بارزانی دەكەن ،ئەگەر کەسێکیش نەیناسێ وا ئەزانی باسی ،جێڤارا، ئەکەن گەر وردبیتەوە مەسعود جگە لە ڕاكردن دزی کردن کووشتن هیچی تری نەکردەوەو ناشزانی ئیشی باش بکات، كە چی بنەماڵەی مەلا مستەفا خاوەنی زیاتر لە دوو سەد ملیار دۆلارن!!
گومانی تێدا نیە ئەم بنەماڵەیە خاوەنی یەک شەهیدی سەنگەر نین؟
مامۆستایەکی زانکۆیان نیە،
شاعیرو هونەرمەندێکیان نیە
نوسەرێکیان نیە
ڕەخنەگرێکیان نیە
کەواتە جگ لە کۆمەڵێ مافیاو سەرسەری هیچی تریان بەرهەم نەهێناوە زۆرێکیش لە دیکتاتۆرەکان ژیانیان شاهانە بوو بەڵام ڕۆژێکیش کۆتایی بە دەسەڵاتی شاهانەیان هات ئاواش دڵنیام ئەم بنەماڵەیەش ڕۆژی مەرگیان نزیکە
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس