لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

وتار

گۆڕان لە نێوان سیاسەتی پەرتبون و حەشامەت دا

Friday, 10.29.2021, 08:11 PM


ئایا ئەشێ خەڵک تەنها ( هێزی کوێرانەی دەستی مێژوو بێت ؟)
- پەرتبوون ؛
سیاسەت شوناسی فرەیی و جیاوازی و وەستانەوەیە ، بە مانایەی گرێبەستی یەکەی بواری سیاسی کۆمەڵیە ، ئاماژەی ئەو دەربڕینەگشتی و هاوبەشەی نێوان هەمو هاوڵاتیان و نێوان هەمو گروپ و پێکهاتە کۆمەڵایەتیەکانە.
       چارەنوسی هەر دەسەڵاتێکی ستەمگەر کە یەکەی بواری سیاسی کۆمەڵ و رایەڵەکانی بەیەکەوەبەستنی دەروخێنێ ، ئەوەخۆیشی دەروخێ .   هەر دەسەڵاتیێکی سیاسی کە بونی بەرهەڵستکار  رەتبکاتەوە ، ئەوا خۆی رەتدەکاتەوە وخەسڵەتی  وەک « دەسەڵات سیاسی » لەدەست دەدات.
دەوڵەتیش ناتوانێ کۆمەڵگە رەتبکاتەوە ، چونکە رەتکردنەوەی کۆمەڵگە رەتکردنەوەی خۆیەتی ، دەوڵەتی ستەمکار هەمو شتێکە تەنها دەوڵەتی سیاسی نیە ، دەسەڵاتی ستەمکاریش هەمو شتێکە تەنها دەسەڵاتی سیاسی نیە .
گرتنەبەری رێرەوی  سیاسەتی داخراو ،  گوتاری داخراو و نائەقڵانی بەرهەم دێنێت ، گوتارێک کە دوور دەکەوێتەوە لە لۆژیک و مەعقولیەت و دەبێتە بەشێک لە لایەنگری یەکێ جیاوازیەکان لە ( راستگۆیی تەواو  و درۆی تەواو  ،ولائی تەواو و دژایەتی تەواو ، قبوڵکردنی تەواوەتی و رەتکردنەوەی تەواو ، یالەگەڵمی یا دوژمن ، یاسپی یا رەش  ..) ئەمە وادەکات هیچ بوار و ماوەیەک بۆ بژاردەی تر نەهێڵێتەوە ، کە بوونی بژاردەی تر یەکێکە لە دیارترین شێوەکانی ئازادی .
دەسەڵاتی سەرکوتکەر ، گەل و گۆمەڵگەی گەیاندۆتە دووڕیانێک ؛ یا چاکسازی ریشەیی  یا کارەساتی گەورە ، یا دیموکراسی یا وەحشیەت و ناشارستانی ، یا رزگارکردنی کۆمەڵگە یا نقومکردنی هەموان ، یا سیاسەت یا شەڕ (١).
ئەو گوتارە داخراوانە هەر وا ناروانێتە شەڕ کە درێژکراوەی سیاسەتە بەتەنها ،  بەڵکو وا سەیری سیاسەت دەکات کە بنەمای وەک ( لایەنگیری و دژایەتی ) تەحەکومی پێوەدەکات ، دەسەڵات بەو چاوەوە نەیارەکانی دەبینێت کە دوژمنن ، وەپێوستە بواریان پێ نەدرێ و لەبار ببرێن .
نەیارەکان لای دەسەڵات هیچ جێگایەکیان نیە جگە لە زیندان یا گۆڕ یا دوورخستنەوە  ، هەندێ جار یش دەگاتە ئەو رادەیەی کەبڵێ ؛ هەمو ئەوانەی وڵائیان بۆ دەسەڵات نیە دوژمنی چاوەڕوانکراون .
بەرهەڵستکارەکانیش جگە لە شەڕ هیچ شتێکی تر لەدەسەڵاتدا نابینن و خواستیانە بیبڕنەوە ، گوتاری هەردوکیان  گوتارێکی دوانەیە ، یەکتر رەتکردنەوەی تەواو و لەرووی بابەتیەوە یەکتری تەواو دەکەن بۆ هێشتنەوەی بارودۆخەکە وەک خۆی ، ئەو وتەیەی کەئەڵێ سیستەمەکە هەموی باشە ، وەک ئەو وتەیەیە کە ئەڵێ سیستەمەکە هەموی خراپە .
گرفتی گەورەی ئەو دوو گوتارە دژە ئەوەیە  کە توانای نزیک بونەوە و گفتۆگۆیان لەنێواندا نیە ، چونکە هەریەکە لەسەرێکی دژدا وەستاوە و خاوەنی ئەوەی کەپێی وایە سیستەمەکەیان سەرکەوتوە و پێویستی بەهیچ چاکسازیەک نیە ، وەئەوانەی بەرهەڵستکاریشن لایان وایە کە سیستەمی دەسەڵات شتێکی تیانەماوە بۆ چاکسازی بشێ !
هەردوولا نقومی رەهایی رووت بونەتەوە و ئەویان لەگەڵ رەهایی تەواوی سەرکەوتنی سیستەمەکەیە و ئەوانی تر لەگەڵ رەهایی تەواوی رەتکردنەوەی کۆی سیستەمەکەیە ، کە هەردووک گوتارەکە گوتاری خراپ و داخراو و رەتکردنەوەی تەواوی بەرامبەرە کە کاریگەری خراپی لەسەر چاکسازی دیموکراسی هەیە و بواری سیاسی کۆمەڵی وێران دەکات و رووبەر و سنوری لێکگەیشتن و گفتوگۆ ناهێڵێت و پانتایی بۆ بژاردەکانی تر رەتدەکاتەوە ،
بێ بوونی بژاردەی تر مانایەک نامێنێتەوە بۆ ئازادی ، بێ ئازادیش ژیان دروست ناکرێ ، نەبونی ئازادی واتە کوشتنی ئیرادەی تاک ، مەترسیدارترین هۆکارێک لەسەر دنیای ئێمە لەباربردنی ئیرادەی مرۆڤە ، کەمرۆڤ ئیرادەی زەوتکرا هیچ داهێنان و پێشکەوتن و نوێگەریەکی بۆ ژیان لادروست نابێ و دەبێتە کارەکتەرێکی بێ ئیرادە و بێ جوڵە لەناو بازنە گەورەکەی ماشێنی نەریتپارێزی و پرۆسەی نائەقڵانیدا .

هێزە بەرهەڵستکارەکان دەبێ خوێندنەوەی ورد و تێگەیشتنێکی بابەتیان سەبارەت بە پەیوەندی و یەکێتی نێوان دژەکان هەبێت و دنیابینیەکی ئەقڵانی و روونیان سەبارەت بە دەسەڵاتی سیاسی و لێکەوتەکانی هەبێ و کاربە ئەقڵیەتی دەزگایی و دامەزراوەیی بکات و دوور بکەوێتەوە لەئەقڵیەتی هەرەمی و گروپبەندی ، ئەگینا پەرتبوون و نایەکگرتوی گوتار و کار سەراپای ئامانج و دوارۆژی جوڵانەوەی بەرهەڵستکاری وتەواوی کۆمەڵگە دەخاتە ناو بەرەیەکی پڕ وێرانەی مەترسیداری گەورەوە .

- ترس لە حەشامەت ؛
چەواشەگۆیی لۆژیکی ( پەنا بردن بۆ زۆرینە یا حەشامەت)
بیرمەندی گەلەکەمان د. شاهۆ سەعید لە گفتوگۆیەکدا دەربارەی بیرکردنەوەی رەخنەیی ئەڵێ ؛( نەریتێکی خراپی ئەقڵی مرۆیی « ئیگۆ سەنتریزم » ە (خود - نێوەندی )؛ کەدیارترین کۆسپی سایکۆلۆژییە کە توانای بیرکردنەوەی رەخنەیی لاواز دەکات یا بەتەواوی لەناوی دەبات .
      ئیگۆ سەنتریزم ؛ ئەوکاتەیە کە مرۆڤ خۆی لێ دەبێتە چەقی گەردون وگۆشەنیگای خۆی لێ دەبێتە دروسترین و رەواترین گۆشەنیگا )
هەروەها لە تەوەرێکی تردا ئەڵێ ؛( چەواشەگۆیی لۆژیکی یا پەنابردنە بەرزۆرینە یا حەشامەت ) ئەوانەی ئەم جۆرە لە فۆڵەسی ( هەڵە ، ناهەقی ) پەیڕەو دەکەن و پێیان وایە هەمیشە زۆرینە لەسەر هەقە ، یان قەناعەتیان وایە یاخیبوون لە زۆرینە مرۆڤی بیرکەرەوە توشی گۆشەگیری دەکات وکاریگەری خراپی لەسەر پێگەی کۆمەڵایەتی دروست دەکات ، بۆیە دەبینین زۆربەی ئەوانەی کەخۆیان وەک نەیاری دەسەڵات نمایش دەکەن لەسەنگەری حەشامەتی خەڵکدا خۆیان دەبیننەوە ، بەڵام لەراستیدا ترس لەحەشامەت هیچی کەمتر نیە لەترس لە دەسەڵات .
مەراییکردن بۆ حەشامەت وەک مەراییکردن بۆ دەسەڵات مەتریسدارە .)

سەفسەتەی سیاسی و چەواشەگۆیی میللی دوو دیوی یەک نەخۆشین کەدەبنە کۆسپ لەبەردەم بیرکردنەوەی رەخنەییدا ، ئەگەر مرۆڤ نێرەر ی گوتاری چەواشەکاری بێت یا وەرگرێکی (پاسیف ) هیچ نەکردو یا ناچالاکی گوتارەکەش بێت لەهەردوو  بارەکەدا دەبێتە فەرمانبەرێکی ماشێنی سیاسی یا کۆمەڵایەتی .
هەمو بیرکردنەوەیەک زادەی هەلومەرجی کۆمەڵایەتی و ئابووریە و قابیلی گۆڕانە ، بیرکردنەوەی رەخنەیی فێرمان دەکات بەئاسانی فریو نەخۆین لەئاست بانگەواز و تەڵەکانی دەسەڵاتی سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئایدیۆلۆژیدا ، تانەچینە ژێر باری ململانێیەک کە بژاردەی خۆمان نیە و نەکەوینە تەونی شەڕێکەوە کەتەنها رۆڵی سوتەمەنی یان کۆمبارسی بێکار بگێرین ، بەڵام هاوکات دیدێکی گەردونیمان دەداتێ تا دابەشبونی تر و جیاوازی تر ببینین .         کاتێک چاویلکەی رەخنە لەچاو دەکەین هەندێ جیاوازی لەنێو واقیعدا دەبینین کەپێشتر بێ ئاگابووین لێیان و لەبەرامبەردا هەندێ جیاوازی دەپۆکێنەوە یان کاڵدەبنەوە کە پێشتر بە جیاوازی جەوهەری و قوڵ بینیومانن ، هەمو رەوتە فاشیست و دەسەڵاتگەرەکان کار لەسەر زەقکردنەوەی هەندێک جیاوازی و سڕینەوەی هەندێکی تر دەکەن ، لەهەردوو حاڵەتەکەدا پەنا بۆ چەواشەگۆیی لۆژیکی و جوڵاندنی غەریزەی گوێڕایەڵی دەستە جەمعی دەکەن.
کەسێک رەخنەییانە بیربکاتەوە ناچێتە ململا نێیەکەوە کەبکەرەکانی پاسەوانی شوناسی خێڵ و ئیتنی ومەزهەبی و ئایدیۆلۆژیەکان بن .

«کارل مارکس »لە (الثانی عشر من برومیر لویس بونابرت ) دا ئەڵێ ؛ نەریتگەری هەمو نەوە مردوەکان وەک قورسای شاخەکانی ئەلبە لەسەر دەماغی زیندوەکان .
داب و نەریتێک کە پیرۆز و وەک بەهایەکی باڵای کۆمەڵایەتی و زۆرجاریش بوە بەبەشێک لەکلتور و سەراپای گەلێک یا کۆمەڵگەیەک پەیڕەوی لێ دەکات و کراوە بەشتێکی باو و رەوایی خۆی وەرگرتوە بەبێ ئەوەی بتوانرێ و یا لەناو هەناوی ئەو کۆمەڵگەیەدا وەک هەر بابەت و چەمک و تێزێکی تر بخرێتە ژێر چاوی رەخنەی زانستی و بابەتیانە و دوور لە پیرۆزی و نەریتپارێزی لێی بکۆڵرێتەوە .
بیرکردنەوەی رەخنەیی فێری ئەوەمان ئەمان ئەکات کە بواری بیرکردنەوە و لێکۆڵینەوەی ورد و بێ لایەن و زانستی و ئەکادیمی و بابەتیمان دەکات دوور لە گرنگی و پیرۆزی و رەوایەتی جەماوەری و ئەقڵی رووت ، هەر تەنها لەسەر پەڕاوە پیرۆزکراو و بابەتە ئاینی و ئەفسانەو چیرۆک ومێژووی ئاینەکان نا بەتەنها ، بەڵکو لەسەر هەمو چەمک و تیورو ئاراستەو بۆچون و سیستەمێکی سیاسی و حوکمرانی و بابەتە فەلسەفی و بیروباوەڕ و تەنانەت چەمک و تێگەیشتنە باوەکانی مێژووی نوێ و هاوچەرخ ، هەر ئەم هۆکارەشە کە چەندین فەیلەسوف و نوسەری بەناوبانگ دوودڵی و مەترسی خۆیان سەبارەت بەو بۆچونە نەشاردۆتەوە و رای خۆیان دەربڕیوە ، کەدەکرێ رای بیرمەندی گەورەی فەرەنسی ( الکیس دی تۆکڤیل ١٨٠٥ - ١٨٥٩ز ) کتێبێکی لەدوو بەرگدا بە ناونیشانی دیموکراسی لە ئەمەریکا لە ١٩٥٠ دا نوسیوە ، هەروەها توێژەر جۆن سیتوارت میل (١٨٠٦ - ١٨٧٣ز) کتێبێکی لەوبارەیەوە نوسیوە و هەردووکیان مەترسی ئەوەیان هەبوە کە دیموکراسی وەک حوکمەکانی پێشتر بەدەستی زۆرینەوە ببێتە حوکمێکی ستەمکار و ، مافی مرۆڤ و داهێنانەکانی وێران بکات ، هەروەها ئەڵێت هیچ کام لە لایەنگرانی سیستەمی دیموکراسی ئەوەیان نەسەلماندوە کە پێکهێنانی سیستەمی دیموکراسی هەموو هەڕەشەکانی سەر ئازادی نەهێڵێ ؟ بەپێچەوانەوە ئەم دوو بیرمەندە لایان وابوە کە ئەم سیستەمە بەرەو ستەمگەری زۆرینە دەگۆڕێ !
هەندێک لە بیرمەندەکان دەربارەی دیموکراسی وتویانە کە ؛ دیموکراسی خەونی سەدەی هەژدە و لەسەدەی نۆزدەدا جێ بەجێکراوە و بوە کێشە بۆ سەدەی بیست، وەیەکێ لەو گیروگرفت و کەموکوڕیەی دیموکراسی ئەوەیە کە خواستی گەشەی گەندەڵی لە میکانیزمی سیاسی و ستەمگەری زۆرینە و کەمتەرخەمی جەماوەری لێ دەکەوێتەوە ، بۆیە هەندێ جار خەڵک ئەبێتە قوربانی دیوەشاراوەکەی تری ئەم چەمک و بەها باوانەی کە بونەتە چوارچێوە و رێڕەوی خوپێوەگیراو و کوێرانە پێرەو کردنی ، یا بون بەبەشێک لە مێگەل کە خەسڵەتێکی دواکەوتوی شوێنکەوتوی کوێرانەیە و بێ تێروانین و بیرکردنەوە خۆفڕێدان و خۆخستنە خوارەوەیە بۆ ناو پرس و بۆچونێک یا رەفتارێک هەر لەبەر لەگەڵ کەوتن وقەناعەتکردن بەوەی زۆرینە یا حەشامەت لەسەر حەقە و ترس لە تاک کەوتن و تەنها مانەوە ..
کە ئەمە هەڵەگەورە  و مەترسیە راستەقینەکەیە کەلای تاک  بیرکردنەوەی رەخنەیی ونە و بابەتی چەواشەگۆیی لۆژیکی « پەنابردن بۆ زۆرینە یا حەشامەت جێگەی بیرکردنەوەی رەخنەیی دەگرێتەوە .!


ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی
جاشایەتی ئال بارزانی بۆ ئەردۆغان
تابلۆکانی شەهیدانی قەلەم لەکوردستان

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟