وتار
جەلال تاڵەبانی لە بیر مەکەن!
Wednesday, 03.16.2022, 02:00 PM
١٦ی مانگی سێ لە هەرساڵێکدامرۆڤایەتی دەچێتە ژێڕ پرسیار! دێمۆکڕاسی ومافی مرۆڤ دەچێتە ژێر پرسیار!لە١٦ی مانگی سێ شاری هەڵەبچە کەوتە بەر هێرشی دڕندانەی سەددام وحیزبی بەعس کە چەکی کیمایی قەدەغەکراولە کوردلە شآری هەڵەبچە تاقی کرایەوە!ئەوشوێنەی کە پێی دەگووترێ نەتەوەیەکگرتووەکان وێنەی ئیشکەڕن کشوومات متتەقی لێوەنەهات!لەناو خۆی شآریشدا شڕەخۆریی ودزی وتاڵانی دەستی پێكرد.بە پێی شآهیدیی ئەوکەسانەی کە لە نزیکەوە لەوێ بون دەیانگووت،چەکدار وپێشمەرگەش لە ناو ئەوشڕەخۆریەدا دەستیان هەبووە!لە ماوەی سێ دەیە زیاتر لە داگیرکردنی باشووری کوردستان لە لایان بنەماڵەی بازانی وتاڵەبانی شاری برینداری هەڵەبچە،برینەکانی سارێژنەکراون.بازرگانانی خوێن وخاکی نیشتمان رۆژ لەرۆژ زیاترپشتیان لە خەڵكی ئەو شآرە کردوە!تەنانەت ئەوساڵ خاوەن شەهیدەکانیش لە بەرکەمتەرخەمیی دەسەڵاتدارانی دزسالاربە شێوەی پێویست بەشداریی رێوڕەسمی یادکردنەوەی ساڵوەگەڕی کیمیابارانی هەڵەبچەیان نەکردوە!
گوتنێکی بە نرخی (نێهرۆ / هەیە کە دەڵێ:
نەتەوەیەک ئاگاداری مێژووی خۆی نەبێ بە ناچاری هەڵەکانی رابوردووی دووپات دەکاتەوە.
ئەوگووتنە بەسەر مێژووی کوردداهاتووە.هەر نەتەوەیەک ئاوا فێڕکرابێ تەواوی نەهامەتیەکانی بخاتە ئەستۆی دووژمن،درنگ دەگاتە ئامانجەکانی.بنەماڵەی تاڵەبانی وبارزانی لەو بەشە لە خاکی وڵات هەرچی بێبەختیە کە بەسەرمان دێ خستوویانەتە سەر ئەستۆی داگیرکار!ئەوەش بەو مەبەستە بووە تا جینایەتەکانی خۆیان داپۆشن وخۆیان وەک رزگاریدەروئازادیخواز نیشآن بدەن.
لە پڕۆگڕامێکی سەر شاشەی/ ئەن،ئاڕ،تیڤی/ دا کە بۆ خۆم تاکۆتایی چاویم لێکردکەسێکی سەر بەدەفتەری سیاسی یەکێتی نیشتمانی کە زۆر نزیک بوولە جەلال تاڵەبانی،لە مەڕکیمیابارانی شاری هەڵەبچەدا زۆر بەڕآشکاوی گووتی:سەددام پێش ئەوەی هێرشی کیمیایی بکاتە سەر هەڵەبچە نامەیەکی لە ڕێگای ئەوەوە بۆ جەلال تاڵەبانی ناردوە کە بیداتە دەستی تاڵەبانی / ئەونامەیە لە سەر فەیسبوکیشدا بڵاو بۆتەوە/.لە نامەکەدا سەددام بە روونی دەڵێ: ئەگەر سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی راکێشی شاری هەڵەبچە بکەن من بە چەکی کێمایایی لێتان دەدەم!
میوانی پڕۆگڕامەکەی ئەن،ئاڕ،تیڤی،دەڵێ: من بە جەلال تاڵەبانیم گووت:ئەوە نامەی سەددامە بۆتۆ،ئەویش بە پێكەنینەوە جوابی دامەوە وگوتی:سەددام درۆ دەکا چەکی کیمیایی نییە،ئەگەر هەشی بێ ئەو چەکە بەکار ناهێنێ.ئەوە بۆچوونی کەسێکە کە دوای مردنی خۆی کێلوبەردیی گڵکۆکەی نزیکەی ٢٥ میلیون دۆلاری تێچووە!
بەڵگەیەکی دیکەی کە دەکرێ مرۆڤ پشتی پێ ببەستێ قسەیەکی نەوشیروان مستەفایە کە کەسی دووهەمی ناو یەکێتی بووە.دەڵێ:کاتێک لە سەددام بە چەکی کیمیایی لە هەڵەبچەی دا،جەلال تاڵەبانی دەستی بەرەو ئاسمان درێژکرد وگووتی:ئاخ بۆ دوویان سێی هەڵەبچەی دیکە!ئەوەش دوعایەک بووە تا خۆی وحیزبەکەی بەوشێوەیە بە دونیا بناسێنێ!
ئەوە هەڵوێستی کەسێکە کە لە ساڵوەگەڕی مردنیدا،بۆ ئەوەی پاکانە بۆ سیاسەتە هەڵەکانی بکرێ،خەڵكانێکی ساویلکە دەچنە سەر گکۆکەی ودەستە گوڵی بۆ دادەنێ.وەک ئەوەی کە بۆ خۆمان بە زاری خۆمان بڵێن:دەستت خۆش بێ بۆ ئەوەی رێگات بۆ سەددام کردوە تا چەکی کۆکوژمان لەسەر تاقی کاتەوە!
سەددام وتاڵەبانی دەبێ لە ناوگۆڕیشدا وەک یەک دادگایی بکرێن،ڕای گشتی کورد لە هەمووبەشەکانی کوردستاندا دەبێ ئەوە بزانێ.شاری هەڵەبچە بە دەست سەرکردەیەکی کورد وعەڕەب بەو شێوەیە قەڵاچۆ کراوە. هەر نەتەوەیەک ئاگای لە مێژووی خۆی نەبێ بە ناچاری هەڵەکانی رابوردووی دووپات دەکاتە.جەلال تاڵەبانی لە بیر مەکەن.بە رابوردوویدا بچنەوە تا بزانن ئایا تاقە هەنگاوێکی بۆ چارەسەریی دۆزیی کورد هاویشتووە!ئەزموونی سێ ساڵی رابوردووقسەمان دەگەڵ دەکا.با چیدی خۆمان / کەڕ / نەکەین.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس