وتار
مەلامستەفا و هەستی خۆبچوککردنەوەی بەرامبەر دوژمنەکانی کورد ..
Tuesday, 03.01.2022, 06:27 PM
بە هائەدین نوری لە کتێبی (بیرەوەرییەکانی بەهائەدین نوری لاپەڕە ٢٧٧) دا دەلێت لەدوای گەڕانەوەی مەلا مستەفا لەسۆڤییەت کە عبدالکریم قاسم هاتە سەر حوکم ،لە ساڵی ١٩٥٨ـ١٩٥٩ یانەی کوردانی فەیلی لەبەغدا ئاهەنگێکیان سازکردبوو بەبۆنەی گەڕانەوەی مەلا مستەفا و هاتنە سەرحوکمی عبدالکریم قاسم لەکاتێکدا هەمووان ئامادەبوون لەوانە سەرۆکی داواکاری گشتی و سەرۆکی دادگای عێراقی و منیش لەوێ ئامادەبووم لەکاتەدا هەموو چەپڵە و هوتافیان ڕاکێشا ، مەلا مستەفا هەستاو هەمووانی بێدەنگکرد و وتی ئەو چەپلە و هوتافە بۆ عبدالکریم قاسم لێبدەن و راکێشن بۆ پێشەوامان عبدالکریم قاسم بکەن ئەو شایەنترە لەمن ئەوە شانازییەکی گەورەیە بۆ هەر کەسێک لەئێمە کە ببینە قەیتانی پێڵاوەکانی قاسم چونکە پێشەوای گەلەکەمانە .
هەروەها محمود عوسمان لە کتێبی تقييم مسيرة الثورة الكردية وانهيارها لە باسی ساڵی ١٩٧٥ پێش نسکۆ دەگێرێتەوە کە مەلا مستەفا کاتێک چۆتە دیداری شا بەبێ هیچ مناسبەیەک ئەوەندە خۆی بچوککردەوە بەرامبەر شای ئێران تەنانەت شەرمم لەخۆم دەکردەوە و بەشای ئێرانی وت من خردەلەی دەستی تۆم میللەتی کورد میللەتێکە لەمللەتی ئێران وە هەرچی ئەوبڕیارەی لە رێکەوتننامەی جەزائیر کە ئاشبەتاڵی بەدوای خۆی هێنا من لەسەر سەری خۆم دادەنێم مادەم بەرژەوەندی ئێرانی تیادا پارێزراوە من ئەوەم پێ قبوڵە و من خردلەی دەستی تۆم و لەخزمەت و تادەمرم قەرزاری تۆو ئێرانم
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس