وتار
لەبارەی هاک و ریپۆرتەوە
Friday, 03.18.2022, 09:40 PM
سەرەتا غەمبارم بەوەی کەنالە نایابەکەی دبلۆماتیک مەگەزین دوێنێ بۆ ماوەیەک هاک کرا، ئەوەش ئەوپەڕی ترسنۆکی مافیاکانە کە راپۆرتێک هەراسانی کردوون.
ئەم هێرشە ئەلیکترۆنیە یا روونتر تیرۆری ئەلیکترۆنی ناچاری کردم کە لە بابەتێك بدوێم کە تاکو ئەمڕۆ نەمدەویست باسی بکەم.
لە رابردوو بە زۆر شێوە رووبەرووی تیرۆری ئەلیکترۆنی بووینەتەوە بەلام واساڵێک دەبێ رەگەز کەمال هاوتەریب لەگەڵ میدیا سیبەرەکانی پارتی دەیان تۆمەتی بۆ من و هاوریکانم بەئاستەکی زۆر نزمی میدیایی هەلدەچنێت ، ئێمە بە ووشەیەکیش وەلاممان نەداوەتەوە ، بەتایبەتی لەبەر کەیسی زیندانیانی بادینان، تا خەلک سارد نەبێتەوە لە چالاکی و تێکۆشان.
بەلام کە کار بگاتە ئەوەی هاوتەریب وەک کادیرە تیرۆستە ئەلیکترونیەکانی پاراستن، پەیج و پۆستەکانمان ریپۆرت بکات لەوەش مەترسیدارتر خۆبەرەخنەگری دەسەلات نمایش بکات ،بەڵام لەپۆستێک دەدات کە رسوابونێکی گەورەی مەسرور بارزانیە!
وەک ئەمەی دەیبینن بەڵگەیەکی حاشا هەڵنەگر ، کە ناوبراو هەستاوە بە سکالا و ڕیپۆرتی لەم پۆستە پڕ لەڕسوا کەریەی مەسرور بارزانی ، کە یەک ملیۆن بینەر و ٣٠ هەزار لایکی لەماوەی ١٥ کاتژمێردا بۆ هاتبوو.
ناوەرۆکی ئەو پۆستەش چالاکیەکی بوێرانە ی کاک دژوار شوکرە لە رسواکردنی مەسروور بارزانی کە بەپارەی میللەت چۆن موڵک و ماڵ لە ئەمریکا دەکرێ ، واتا ئەو ڤیدیۆیە خاوەندارێتیەکەی تەنیا دەگەڕیتەوە بۆ کاک دژوار شوکر، کەئێمە وەک کاری روژنامەوانی ئاماژەمان بە سەرچاوەکەی داوە کە لەومان وەرگرتووە .
بۆیە لێرە بەو مامۆستایەی زانکۆ و چالاکوانەی مافی مروڤ دەلێین ، بە چ ماف و ئامانجێک ، هاوشێوەی وابەستەکانی پاراستن ، ڕیپۆرت لەپۆستیکی وا پڕ لەخوێنەر و بینەر دەدەی کە چەندە بڵاو بێتەوە زیاتر دەبێتە ریسوابوونی مەسروور بارزانی ؟ لەکاتێکدا ئەو ڤیدیۆیە ئەگەر تۆش وەک ئێمە بڵاوت کردبێتەوە موڵکەکەی بۆ تۆ ناگەڕیتەوە ؟ چۆنت دەکرێت کار و ماندووبوونی خەلک بکەیت بە هی خۆت!
بۆیە ئێستا ئێمە مافی خۆمانە گومان لەوە بکەین ، قین بیت یان هەر هۆکارێکی تر ، هاوتەریب لەگەل پارتی و یەکیتیەکان ، وەک بەشێک لەو تیرۆرستیە ئەلیکترۆنیانە، دژی دەنگی ئازادن.
کەلەم بارەیەوە بەشی شێر لەو هەڵمەتە تیرۆرستیە ئەلیکترۆنیە بەر تەڤدا پریس و ئێمە و هاوڕێکانم کەوتووە.
بەهیوام ئەمە دواجار بێت
* خوێنەری بەرێز
لەبەر مەترسی ئەم کارە مەترسیدار و قێزەونە نەبووایە ئەم بابەتەشمان وەکو هەموو بابەتەکانی تری ئەو وەلام نەدەدایەوە چونکە لای ئێمە هیچ سەنگێگی نەبووە. هەربۆیە لێی بێدەنگ بوین.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس