وتار
لە دادگای هەولێر چی دەگوزورێ
Wednesday, 09.22.2021, 04:44 PM
بەشی یەکەم
بازرگانێکی ماددەی ھۆشبەر چەند ڕۆژێک لەوەوبەر بە تۆمەتی بازرگانی ماددەی ھۆشبەر بەناوی ( م ع و سوچی ) لەلایەن دادگای ھەولێر ئازاد کرا. ناوبراو دانیشتووی گەڕەکی تەیراوەی ھەولێرە وە پیشەی کارمەندی چێتخانە و حانووت بووە لە نێو زیندانی چاکسازی گەوران ناسراو بە زیندانی ( محتە) .
چەند مانگێک لەوەوبەر مەنجەڵێک ماست پڕکراو لە ماددەی ھۆشبەر جۆری کریستاڵ دەبات بۆ نێو زیندان بەمەبەستی ڕادەستکردن بە چەند زیندانیەکی دیاریکراو بۆ بازرگانیکردن ، بەڵام لە کۆتا خاڵی چونەژوورەوەی زیندانەکە دەستگیردەکرێت. ئەم دەسگیرکردنەش ئەنجامی گۆڕانکاری بو لە ئیدارەی زیندانی چاکسازیەوە لە ماوەی ڕابردودا. پاشان دەدرێتە دادگا کە ڕێککارە یاساییەکانی بەرامبەر ئەنجام بدات و سزای یاسایی خۆی وەربگرێت.
گومان ھەیە پارە م .ع سورچی چەندین جارە ئەم بازرگانیەی کردبێ و لە بەرامبەر بە بڕێک پارە . جێگای پرسیار و سەرسوڕمانە کە ئەوتۆمەتبارە لەبڕی دادگایی کردن و وەرگرتنی سزاکەی پاش ماوەیەکی کەم ئازاد دەکرێت!.
لە پەراوی ئەو تۆمەتبارەدا ھاتووە کە بازرگانی بە ماددەی موخەدەرات کردووە و بەپێی ماددەی ٢٥ ڕاگیراوە، ئەم ماددەیە حوکمەکەی زۆر قوڕسە. بەڵام لە بڕیارێکی سەیرو سەمەرەدا دادگا و دادوەرەکان چاوپۆشی لێدەکەن و ئازادی دەکەن! بە پێی ئەو زانیاریانەی بەدەست گەیشتووە ئەم ئازادکردنە ناڕەوا و نایاساییە بەرامبەر چەند دەفتەر دۆلارێک بووە بەناوی دیاری بۆ ھەر ٣ دادوەرانی دادگاکە، کە پێکهاتبون لە داوەر ( یەریڤان زەنگەنە ، سەرکەوت خۆشناو ، فازل ) ...ئەم جۆرە داوەرانە یاسا وەک چەکێک بەکاردەھێنن دژ بە خەڵکی ھەژارو بێ تاوان و رۆژنامەڤانان ، بەڵام بازرگانانی موخەدەڕات ئازاد دەکەن و گیرفانی خۆیان گەرم دەکەنەوە بەرامبەر چەند دەفتەر دۆلارێک و ویژدان دەفرۆشن. مەخابن ئەم دادوەرە نادادپەروەرانە مامۆستاو ڕۆژنامەڤان و خەڵکی بێ تاوانیان ڕاگرتووە لە زیندانەکاندا لەسەر کۆمێنت و داواکردنی مافەکانیان و یاسا وەکو ئامرازێكی سیاسی بەکاردێنن بۆ ئازاردانیان . ئێمە ڕۆژانە لە نزیکەوە لەم کەیسانە بە تایبەت لە دادگاوە ئازار دەکێشین بە دەست ئەم نا دادی و جیاوازیە ناڕەوایانەی کە لە دادگاکاندا زۆر بە زەقی دیار و لەبەرچاون. مەخابن بەرتیلدان بە ھەندێ لە دادوەران بۆتە دیاردە! ئەمەش مەترسیەکی گەورەیە بۆ خودی پایەکانی یاسا و خەڵکی سڤیل بە گشتی.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس