وتار
سەرزەنشتی دەسەڵاتداران مەکەن
Monday, 11.29.2021, 08:45 PM
میلەت خۆی هۆی دروست بونی نەهامەتیە
گەر پێت بلێم
هۆکاری سەرەکی دروست بوونی هەموو ئەو
نەهامەتیەی بەسەر میلەتی کورد داهاتوە خەتای میلەت خۆیەتی ، لەوانەیە هەستی
نەتەوایەتی و عاطفیت بجوڵێت بەڵام من لێرەدا رەچاوی هەست و عاطیفە ناکەم دەبم بە کەسێکی لۆژیکی.
ئمیلەتی کورد
لەدوای روخانی صدام و هاتنە پێشی چەتەکانی شاخ
بەشێوەیەکی بەردەوام و هەمیشە
گلەیی و گازاندە و جوێندان و ناڵە ناڵمانە
لەخراپی بارودۆخ و ژیان و گوزەرانمان وە هەمووی دەگەرێنینەوە بۆ خراپی
دەسەڵاتدارانی پارتی و یەکێتی ، بەڵام من
هاورانیم لەگەڵت لەو بیروبۆچونەتدا ، لەبەر ئەوەی سەرانی پارتی و یەکێتی لە کەسێکی
وە خەلکی ئاسایی نەکەمتر نە زیاترن، وە هۆکاری سەرەکی لەپشتی دروست بوونی ئەو
هەموو کوشتن و برین و شەری براکوژیی و برسێتی وێرانکاریە میلەتی کورد خۆی وای بەسەر
خۆی هێناوە ، چۆن ؟
بامن پێت بڵێم
چۆن ، سەرۆك و سەركردەی حیزبە دەستەڵاتدارەكەن لە كەسێكی ئاسایی زیاتر هیچی تر
نەبوون پێش گەیشتن بەدەسەڵات، وە گەل و نەتەوەكەی ئەوەیان پێگەیاندو كە باوەریان
پێهینا ئەو پیاوە گەورە و خاوەنشكۆیەكەیە
كە زەوی ناتوانیێـت لە پیاوی لەخۆی بگرێت و گەورەیان كرد و تا گەیاندینان بە پلەی
بەندایەتی بۆكردن و پەرستنی ، (بۆ نموونەش جەلال طالبانی و مەلا مصطفی كە ئێستاكەش خەڵك هەیە طواف بەدەوری
گۆرەیكەیان دەكات وەگەر رەخنەیەكیان لێبگریت ئەوا سەرنجامت مەرگ یان زیندان دەبێت)
وەگیان بەخشینی خەڵكی لەپێناویدا كاتێك وایان گومان برد كە ئەو كەسێكی ئاسایی نیەو
لەنەهامەتی رزگاریان دەكات ، بەڵام بێ ئاگالەوەی كە ئەوان خەریكی بەخێوی كردنی
گورگن و ئاگر بۆ خۆیان خۆش دەكەن .
وە كوردانی
باشوریش خۆیان مایە دروست بوونی ئەو هەموو
سالە نەهامەتیەن بە هۆی پیرۆزكردنی
سەركردەی حیزبەكانیان، وە دروست بوونی سەركردە بەو شێوەیە شتیكی نوێ نیە و لەدێر
زەمانەوە هەبووە ، وە فیرعەونیش باشترین بەلگەیە هەروەك چۆن خۆی ناو دەنا بە (الرب
الاعلی) خوای مەزن كاتێك خەڵك و نەتەوەی ئەو نازناوەیان پێدا، ئەوەش هەمان حالی
ئێستا كوردە گەر سەیری بكەین دەبینین بە كورسی دەسەڵاتەوە نوساون كۆمەڵێك
خەڵكی دوو رو و ماستاوچیان
بەدەوەرەوەیە و پێی دەڵێن تۆ تاكە
سەركردەی فریاد رەسی وە بە نەبوونی تۆ
نەبوونی خیر و بەرەكەتە لەوڵاتدا .
ئای چەندە
بەداخم بۆ گێلی و نەزانی نەتەوەكەم كاتێك
دەبینم بەهەموو شێوەیەك لێدان و ناخۆشیان توش دەبێـت كەچی بێوچان بەرگری لە دوو
حیزبی (طاغوت)ی پارتی و یەكێتی دەكەن و گیانی خۆیانی بۆ بەكوشت دەدەن حالەتەكە لە
ئینتما دەرچوە ، چونكە كاتێك تۆ لە پێناو سەركردەیەكی
تاوانكار هەرچی پێت بلێن بیكەیت وبەبێ
بیركرنەوە لە باشی و خراپی ، ئەوە ئینتما نیە ئەوە مانای تەواوی پەرستنە.
ئاخر ئەوەی
كەبەسەر ئەو خوێندكارانەی كە خۆپیشاندانیان كرد هات بەلێدان و تەقەكردن و گازی فرمێسك رێژ ،جاری یەكەم نیە چەندین جاری دیكە بەهەمان شێوە لەكاتی خۆپیشاندانەكان خەڵك
كوژراوە و میلەت بی دەنگی هەڵبژاردوە ، گەر كەسێك جارێك بێت و لێت بدات وە تۆش بێ
دەنگ بیت !! بێ گومان نرخ و قیمەتت
نامێنێت لای و دەبی بەكەسێكی كەم و سوك لەچاوی ئەودا ، بۆیە گەر بۆ جاری دووەمیش
هات و ئیهانەی كردی و تێرشەقی كردی وە تۆش بێ دەنگ بویت ئەوكاتە پێت فێردەبێت ،
وەگەر بۆ جاری سێیەمیش بێ دەنگ بویت ئەو كاتە هیچ نرخێك بۆ بوونت دانانێت و بون و
نەبونت وەكو یەك دەبێت و وای دەبینێت كە خۆ ملەچ كردن و سەر بۆ دانەواندن بۆی لە
واجباتە بۆی بنوێنیت گەرنا توشی لێدان و
زیندان دەبیت، وە لەهەوڵ دەبێت بۆ دۆزینەوەی رێگای نوێتر بۆ ئیهانەكردنت .
ئەوە تەنها گەر
بێت تۆ سێجار بێ دەنگ بی بەرامبەری، ئەی چی گەر هاتوو هەموو رۆژێك ئیهانە و
سوكایەتی پێكردن بە شەرەف و كەرامەت و
لێدان و زیندانی كردن و كوشتن بێت وەتۆش
بێ دەنگ بیت و زمانت لە گەچ گیرابیت ، ئەوكاتە تۆ شایستەی هەموو جۆرە ستەمێك و
كوشتن و ئیهانەیەكی لێت بكرێت، لەبەر ئەوەی تۆ رێگاتدا كە ئەو وا لەتۆ بكات و ئەو هەموو ویێرانكاری و نەهامەتیت بەسەر خۆت هێنا.
وەكاتێكیش
هەوڵی ئەوە دەدەیت كە حەقی خۆت وەرگریەوە لەپاش ئەوە هەموو سالە درێژە، دوای
ئەوەی كە تۆ بویت بە شتێكی كەم لە چاویدا
، ئەوكاتە باجدانەكە گران و گەورە دەبێت ، بۆیە لاتان سەیر نەبێت كاتێك دەبینن كە
قوتابیە تێرشەق و دەكرێت و كەسی كەم
ئەندام ئیهانە دەكرێت و لێی دەدرێت و رۆژنامە نوس و چالاكوانانیش دەكوژرێن و وون
دەكرێن یانیش زیندانی دەكرێن وە بەبێ
قوربانی دانێكی گەورە ماف و حەقی خۆمان وەرناگرینەوە لەوە دڵنیابن گەر بێت هەزار سالی تریش وا بژین.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس