لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

وتار

کورسی دەسەڵات و بنەماڵە

Saturday, 01.08.2022, 11:34 AM


کارەساتی هەرەگەورەى بیرو بۆچونی هێزە سیاسییەکانى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست و کۆمەڵگا نادیموکراسییەکانى وەک کۆمەڵگاى کوردى ئەو تێگەیشتنە هەڵەیە کە بۆ دەسەڵات و پایەکانى سێستەمى حوکم کردن هەیانە، لەم جۆرە کۆمەڵگایانەدا هەرجۆرە کۆنترۆڵکردنێکى دەسەڵات ڕەوایەتى پێدەدرێت و ئیتر لایەنى دەسەڵاتدار هەوڵدەدا تەواوى سێکتەرەکانى سێستەمى حومکڕانى بخاتە ژێر ڕکێفی خۆیەوە و بەهیچ جۆرێک ڕێگە بە ئاڵوگۆڕی دەسەڵات نادات، ئەمە ئەو فەلسەفەیەیە کە حکومڕانانی سیاسی پیادەی دەکەن و لەسەری ئەڕۆن لە کوردستاندا لە ناو حکوومەت و تەنانەت لە ناو کاری سیاسی بەشێک لە حزبەکانیشدا ڕەنگی داوەتەوە و بووەتە پەتایەک لە ئەقڵیەت و تێگەیشتنى حزبی کوردیدا و پێیان وایە ئەوە قۆناغێکى میژوویى حەتمیە و ئیدى دەبێ تا کۆتایی هەر ئەوان بن هەر ئەوان قسەی یەکەم بکەن و هەرچیشیان کرد نابێ کەس بڵێ پشتى چاوتان برۆیە، بێگومان ئەمەش لەخۆیدا سەر دەکوتێ بۆ هەنگاو و ڕەفتاری زۆر مەترسیدار و دەشێ دواجار بە زیانى گەل بشکێتەوە وەک ئەوەى کە ئێستا لە ناو قۆزاخەى حوکمڕانیدا هێزە دەسەڵاتدارەکان کاری لە سەر دەکەن و کە دیارترینیان نەبوونى شەفافیەت و دڵسۆزییە لە پرۆسەى حوکمڕانەکەیاندا، چونکە زۆر کات و زۆر لە ڕووداوەکان لە پشتى پەردەوە ئەنجامدەدرێن و کەس نایان بینێت و هەڵوێستی روون نادیارە.‌ لەگەڵ ئەوەشدا بێباکانە هەوڵدراوە بە پاساوی نابەجێ گەندەڵی و دزى و شەرمەزارییە سیاسییەکانیان پەردەپۆش بکەن و لە کەمترین ئاستیشدا ڕێگەی یاسای گیراوەتە بەر بۆ یەکلایی کردنەوەى ئەو بابەت و مەسەلانەى کە شاردراونەتەوە لە هوموکەسێ.
شەڕەکانی ناوخۆ،خیانەتەکانو ڕێککەوتنە نهێنییە سیاسی و بازرگانییەکانى بوارەکانى نەوت و گاز و هێنانى کۆمپانیا زەبەلاحەکان و فرۆشتنى سێکتەرەکانى کارەبا و تەندروستى و زانکۆ و پەروەردە و پرەنسیپەکانی یەکتر قەبوڵ نەکردن، کۆبوونەوەی ژورە داخراوەکان بۆ تێکشکاندنى بەرانبەر، سەرکوتکردنی دەنگی ئازاد، کوشتن و سزادانی ناحەقی چالاکوانان و ڕۆژنامەنوسان و پڕوپاگەندەکردنی نابەجێ و هەوڵدان بۆ شکاندنی کەسێتی یەکتر، بەکارهێنانی خراپی دەسەڵات، دیسپلینکردنى دەسەڵاتی دادوەری، گەندەڵی دارایی و بەڕێوەبردن، کۆنترۆڵکردنى کورسی دەسەڵات و دابەشکردنەوەى بەسەر کەسە نزیکەکانی خۆیاندا، قۆرخکردنى مافەکانی تاکەکەس لە پێناو بەرژەوەندی تایبەتی خۆیاندا، سازش کردن لەسەر مەسەلە هەستیار و ستراتیژییەکان، هەوڵدان بۆ نەهێشتنی دەرفەتەکان، بازرگانی کردن بە سامانی گشتییەو میلەتەوە، پەیوەندی دروستکردن لەگەڵ وڵاتاندا لەسەر بنچینەی پێشێلکردنی ‌بەرژەوەندی گشتی، شاردنەوەی ڕاستییەکان، کۆتوبەندکردنی ئازادییەکان، بەکارهێنانی سیاسەتەکانی چەواشەکردن و چاوسورکردنەوە و تۆقاندن و چەندان مەسەلەی تریش کە هەر یەکەیان بۆخۆی مایەی شەرمەزارییە و دەکرێ راستەوخۆ بە شەرمەزاری سیاسی پۆلێن بکرێن و بەپێی یاسا و رێکارە تایبەتەکان وەک تاوانى دژە گەل هەژمار بکرێت و بکەونە بەر تانە و تەشەر و لێکۆڵینەوەى وردیان لە سەر بکرێت و سزا بدرێن نەک وەک بەرزەکى بانان پۆز بە سەر دەسەڵات و کۆمەڵگاوە لێبدەن، چونکە گەر حزبێکى سیاسی یان کارەکتەرێکى سیاسی هەموو سیاسەت و ئەجندای وڵاتەکەی خستبێتە سەبەتەی بەرژەوەندییە تایبەتییەکانی سەرکردەکانی خۆیەوە، سامان و داهاتی وڵاتەکەی لەخزمەتی گشتییەوە گۆڕیبێ بۆ خزمەتی تایبەت و بنەماڵەکان، حزبێک لەسەر بنەمای خێڵ دەسەڵاتی بەسەر وڵاتدا گرتبێت و سیادەی وڵات و برسیکردنی میللەت ئامانجی بێ، چی لێ چاوەڕوان دەکرێت و چ دەسکەوتێکی لێ بەدیدێت بۆ بەرژەوەندى خەڵک، بۆیە کاتێک هێزێکى سیاسی حوکمڕان ئەمە ئەجینداى سیاسی و ئابووری هەبێت و گوێ بە هیچ پێوەرێکى ئەخلاقی نەدات و بیەوێ بەم ئاراستەیە سیستەمى حوکمڕانى بەڕێوەبەرێ دەبێ دواجار چاوەڕوانی ئەوەش بن کە بێبەزەییانە لە لایەن گەلەوە سزا دەدرێن و دەبێتە پەندی زەمانە و دەخرێنە زبڵدانى مێژووەوە.

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی
جاشایەتی ئال بارزانی بۆ ئەردۆغان
تابلۆکانی شەهیدانی قەلەم لەکوردستان

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟