لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

وتار

کۆچ و ڕه‌و و ماچی سه‌دام

Friday, 02.04.2022, 12:12 PM


له2 / 4 / 1991, سێ ملیوێن ژن و پیاو و پیر و منداڵی کورد له‌ ‌شار و شارۆچکه کانی باشووری کوردستانه‌وه‌ کۆچ و ره‌ویان کرد رووه‌و سنووره‌کانی ئێران و تورکیا، رووبه‌رووی باران و ته‌رزه‌و سه‌رماوبرسێتی و نه‌خۆشی و مه‌رگ و چاره‌نوسێکی نادیاربوونه‌وه‌. ئه‌م ره‌وه‌ به‌ کۆمه‌ڵه‌ ئه‌زمونی 71 ساڵی ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تی عێراقی پاشایه‌تی و کۆماری بوو.

کورد له‌نیشتمانه‌که‌ی دا به‌به‌رده‌وامی له‌ ژێر سێبه‌ری به‌رنامه‌و پلانی نه‌خشه‌ی کوشتن و ئه‌نفال و کۆمه‌ڵکوژیدا بووه‌، به‌درێژایی خه‌باتی رزگاریخوازی کورد، پێشمه‌رگه‌ و هاوڵاتی سوته‌مه‌نی شۆڕش بوون، له‌سه‌نگه‌ری به‌رگری دا، دوا هه‌ناسه‌یان به‌ خاکه‌که‌یان سپاردووه.‌
مرۆڤی کورد به‌ سیناریۆی جیاجیا، له‌ زیندانه‌کانی( قه‌سری نیهایه‌ و نوگره‌سه‌لمان و سجنی ره‌قم یه‌ک و ئه‌بوغرێب و فه‌زیلییه‌ و هه‌یئه‌ی که‌رکوک و ئه‌منی عامه‌ و شوعبه‌ی 5 له‌ ئیستیخباراتی عامه و سجنی موسڵ و سجنی سلێمانی و هه‌ولێر و دهۆک و دیاله‌ و تکریت و حامیه‌ی سلێمانی و ئه‌منه‌ سووره‌که و ده‌یان ژێر زه‌مین و قه‌ڵای سه‌خت و قایم )، ئه‌شکه‌نجه‌دران و له‌سێداره‌دران یان گوله‌باران کران‌.
له ‌21 – 2- 1988 تا 8- 9- 1988 له ‌8 قۆناغی ئه‌نفال، له‌ ماوه‌ی 168 رۆژ له‌ سه‌رقه‌ڵای گه‌رمیانه‌وه‌ بۆ زاخۆ، چاره‌که‌ ملوێنێک کورد ده‌سگیرو بێ سه‌روشوین کرا، ئێسک و پروسکه‌کانیان له‌ گۆڕه‌ به‌کۆمه‌ڵه‌کاندا ونکران.
کۆچ و ره‌و ته‌مه‌نێکی پڕ له‌ ئه‌زمونی مه‌رگه‌ساته‌کانی کورد بوو، دوای ره‌شه‌بای ژه‌هری هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفال، هه‌موو کورد به‌ تراژیدیایه‌کی گه‌وره‌ی پڕ له‌ هه‌ڵوێست و ته‌حه‌داوه‌، مه‌رگه‌ساتی خۆ به‌ده‌سته‌وه‌دان و جینۆسایدێکی تری دوای راپه‌رێنی ره‌تکرده‌وه‌. به‌رهه‌می خوێنی شه‌هیدان و مه‌رگی شکۆی زیندانیانی سیاسی و خاپورکردنی نیشتمان، به‌وه‌ تۆمارکرا له‌ کۆچ و رەودا سه‌رکرده‌کانی کورد به‌ په‌رۆشه‌وه‌ ده‌ستیان کرده‌ ملی سه‌دام و ماچیان کرد.؟
ئه‌مه‌ ره‌خنه‌یه‌کی واقعیی یه‌، به‌ڵام نابێ وشه‌ی نه‌شیاو به‌ هیچ که‌س و لایەنێک بوترێ، گه‌ر به‌وردی و به‌ ویژدانه‌وه‌ مێژوو ی کورد وه‌ک خۆی بنوسینه‌وه‌، دوور له‌ ده‌ربارو وە‌سف و سه‌ناو پیاهه‌ڵدان، زۆر له‌ روداوه‌ نابه‌جێیه‌کان هی بڕیاره‌ مه‌زاجییه‌کانی سه‌رکرده‌ سیاسیه‌کانه‌. به‌ڵام نوسه‌ره‌ ده‌ربارو ماستاوچییه مه‌قاشه‌کان، هه‌موو روداوه‌کان چه‌واشه‌ ده‌که‌ن و سلبیاتی سه‌رکرده‌کان ده‌که‌ن به‌ هه‌ڵوێستی نمونه‌یی باڵا.
ئه‌و هه‌موو سلبیاتانه‌ی پێش راپه‌رین و دوای راپه‌ڕین و گۆڕانکاری 9- 4- 2003 له‌ هه‌رێمی کوردستان و له‌ به‌غداد هی سه‌رکرده‌ سیاسیه‌کانی کورده‌، هه‌ر خه‌ریکی دژایه‌تی یه‌کتریی و سڕینه‌وه‌ی یه‌کتریین، سێبه‌ر و ئامێری دوژمنانی نه‌ته‌وه‌که‌یانن. سه‌رکرده‌کانی کورد به‌م گرێ ده‌رونییه‌ ئاڵۆزه‌یان، خوێنی شه‌هیدان و ئه‌نفال و ژه‌هرباران و ئیسک و پروسکی گۆڕه‌ به‌کۆمه‌ڵه‌کان ده‌که‌ن به‌ قوربانی کورسی و ده‌سه‌ڵات.


ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی
جاشایەتی ئال بارزانی بۆ ئەردۆغان
تابلۆکانی شەهیدانی قەلەم لەکوردستان

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟