سەرۆکی حکومەت و دانیشتن لەگەل رۆژنامەنوسان ناچاری بوو
Wednesday, 06.22.2022, 03:50 PM
کاتێک سەیری دەموچاووی (بارزانی کوڕ) و ستافەکەیت دەکرد هەستت دەکرد کە مەجبوری پاڵی ناوە بۆ ئەنجامدانی ئەم دانیشتنەی کرا لەنێوان ڕۆژنامەنوسان و سەرۆکی حکومەت.
ئەم ناچاریە چۆن و لە کوێوە بوو؟
چەند ڕۆژێک بەر لە ئێستا ئیلینا ڕۆمانۆسکی باڵیۆزی نوێی ئەمریکا دوای دەست بەکاربوونی چاوی کەوت بە بارزانی باوک و کوڕ. ئەمەش دوای دەستکردنی دیدارەکانی باڵیۆزی نوێ لە عێراق و دواتر هەرێمی کوردستان. بێگومان وەکو هەمیشە راگەیاندی پارتی ئەم بابەتەی قۆستەوە وەکو پشتگیری موتلەق بۆ پارتی نەک حکومەت و خەلکی هەرێم وێنا کرد.
بەڵام کاتێک سەیری رابردووی بالوێز ڕۆمانۆسک و بەرنامەی کاری کە پێشکەشی سیناتی کردوە ( لینکی بەرنامەی کاری دەست بەکاربوونی ئیلینا لە خوارەوەیە) دەردەکەوێ کە رۆمانۆسک داکۆکیکارێکی سەرسەختی مافەکانی مرۆڤ و ئازادی رادەربڕین و کۆمەڵگای مەدەنیە، ئەمەشی لە بەرنامەی کاریدا داناوە کە لە هەرێمی کوردستان فشار دەکات بۆ فراوانکردن و بەرەو پێش چوونی چالاکی مەدەنی و ئازادی رادەربڕین ( وێنە لە خوارەوەیە).
جێگای سەرنجە بۆ ئەمەیان باسی عێراقی نەکردوە تەنها هەرێمی کوردستان!
هەر چەند ڕۆژێک دوای ئەم دیدارە سەرۆکی حکومەت ناچار بوو لە شۆیەکی ڕێخراودا بە دەموچاویکی تورەوە گوێ لە هەندایک رەخنە بگرێ و دانیشێ لەگەل راگەیاندنەکان، بۆ ئەوەی پشانی وڵاتانی بدات ئەو رەخنانەی کە هەتانە لە ئازادی رادەربڕین وانیە ئەوەتا ڕووبەروو رەخنە دەگرن ، لە کاتێکدا خەلک لەسەر کۆمێنت و رەخنە لە زیندانە !
بەشێکی تری کاری باڵیۆزی ئەمریکا مەسەلەی کێشەی پێشمەرگەیە بۆ ئەم مەبەستەش باڵیۆز چۆتە لای مەسعود بارزانی ئاگاداریان داوە کە پێویستە پێشمەرگە لە ستاتوی میلیشایی رزگار بکرێت و وەکو هێزێکی نیزامی هەلسوکەوت بکات. بۆیە چاوەروان دەکرێ دەستوەردانی زیاتری ئەمریکا ببێ لەو بارەیەوە بۆ ئەمەش لیژنەیەکی وەرزارەتی پێشمەرگە لە ئەمریکایە.
—————
لینکی بەرنامەی کاری ئیلینا رۆمانۆسکی https://www.foreign.senate.gov/imo/media/doc/030322_Romanowski_Testimony.pdf
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس