لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

هەواڵ

تیرۆری "دێمان" قاره‌مانی سه‌رهلدانی شێلادزێ و تیرۆری سه‌رهلدانی بادینان

Monday, 06.20.2022, 08:54 PM



له‌ سێیه‌مین ساڵڕۆژی شه‌هید بوونی دێمان ئۆره‌ماری له 19.06.2020  به‌ پێویستم بینی شیكاریه‌ك له‌سه‌ر چۆنیه‌تی سه‌رهلدانی شێلادزێ و ده‌ستگیركردنی چالاكوانانی بادینان و رۆلی ئه‌م قاره‌مانه‌ پێشه‌نگه‌ له‌ سه‌رهلدانی شێلادزێ و چۆنیه‌تی شه‌هید بوونی و هۆكاره‌كانی بكه‌م. هه‌ر ساڵ له‌ شێلادزێ ساڵرۆژی شه‌هید بوونی ئه‌م قاره‌مانه‌ ئه‌فسانه‌وییه‌ به‌شێوه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری له‌ شێلادزێ به‌ مه‌راسمێكی شكۆدار له‌لایه‌ن گه‌نجانی شێلادزێ یاد ده‌كرێته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌مساڵ له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی بارزانی گۆشارێكی زۆڕ خراوه‌ سه‌ر بنه‌ماڵه‌ی شه‌هید دێمان كه‌ ئه‌م مه‌راسیمه‌ نه‌كرێته‌وه‌.

بارودۆخی ناوچه‌ی شێلادزێ:

شێلادزێ ناوچه‌یه‌كی سه‌ر به‌ قه‌زای ئامێدییه‌،  ئه‌و ناوچه‌یه‌ كه‌ به‌ كانی و ڕووبار و دۆڵ و شاخی به‌رز و به‌فراوییه‌كانیه‌وه‌ له‌ بواری ژینگه‌یی و به‌رهه‌مداری سروشتی یه‌كێكه‌ له‌  گونجاوترین شوێنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ كشتوكال، ئاژه‌لداری، به‌رهه‌مداری سامانی سروشتی و گه‌شتوگوزاری.. 

ئه‌م ناوچه‌یه‌ كه‌ به‌رله‌ ساڵی 1991 ناوچه‌یه‌كی خاوه‌نی به‌رهه‌مێكی زۆڕی سروشتی و خۆمالی بوون بۆ خه‌لكی ناوچه‌كه‌ دوای به‌ده‌سه‌ڵاتگه‌یشتنی ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی تا ئێستا له‌ ماوه‌ی 30 ساڵی ڕابردووه‌وه‌ ئیتر گونده‌كانی ئه‌م ناوچانه‌ زیاتر له‌ 130 گوند به‌ چۆلكراوی ماونه‌ته‌وه‌ و كه‌س ناتوانێت هیچ سودێك له‌م هه‌موو به‌رهه‌مه‌ سروشتیانه‌ وه‌ربگرێت، ده‌وله‌تی داگیركه‌ری تورك به‌ به‌هانه‌ی هه‌بوونی گه‌ریلا له‌م شوێنانه‌ هاوشیوه‌ی ده‌یان ناوچه‌ی به‌رهه‌مداری تری هه‌رێم به‌ساڵانه‌ به‌رده‌وام ئه‌م ناوچانه‌ ده‌خاته‌ ژێر بارینی بارانی بومب و باروت و ئاگر و ده‌سوتێنێت و وێرانی ده‌كات، تا ئێستا جیا له‌ ناوچه‌كانی تری هه‌رێمی كوردستان، به‌ده‌یان هاوڵاتی سڤیلی ناوچه‌ی ئامێدی و شێلادزێ بونه‌ به‌ قوربانی نابه‌رپرسیاری ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم و هێرشی ناڕه‌وای ده‌وله‌تی داگیركه‌ری تورك. له‌ سالانی شه‌ڕی ناوخۆیی پارتی و په‌كه‌كه‌ به‌ ده‌یان خه‌لكی ئه‌م ناوچه‌یه‌ به‌ تۆمه‌تی هاوكاری له‌گه‌ڵ گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه‌ به‌بێ دادگایی كردن به‌ده‌ستی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ شه‌هید كران كه‌ ته‌نانه‌ت مافی ته‌عزیه‌ دانانیشیان له‌ مزگه‌وت بۆیان قه‌ده‌غه‌ ده‌كرا. ئه‌مڕۆش پارتی خه‌ریكه‌ هه‌مان مێژوو به‌شێوازی جودا دووباره‌ ده‌كاته‌وه‌.

بوردمان و بێ هیوایی گه‌لی ناوچه‌ی شێلادزێ و سه‌رهلدان:‌

به‌جاران خه‌لكی شێلادزێ به‌رامبه‌ر ئه‌م دۆخه‌ ناڕه‌زایه‌تی و خۆپێشاندانیان كردووه‌ و داواكاریه‌كانیان گه‌یاندووه‌ ده‌سه‌ڵات و په‌رڵه‌مان و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی هه‌رێم، به‌ڵام به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك تا ئێستا به‌رامبه‌ر ئه‌م دڕنده‌كاریانه‌ی ده‌وله‌تی داگیركه‌ری تورك به‌سه‌ر خه‌لكی سڤیلی ناوچه‌كه‌ جیا له‌مه‌ی كه‌ له‌ لایه‌ن ده‌ستهه‌لاتی هه‌رێمه‌وه‌ یه‌ك په‌یامی ناڕه‌زایه‌تی ساده‌ش ئاراسته‌ی ده‌وله‌تی تورك نه‌كراوه‌ ته‌نانه‌ت ئه‌و كه‌سانه‌ كه‌ به‌ فڕۆكه‌ی ده‌وله‌تی تورك شه‌هید ده‌كرێن نه‌ك هه‌ر به‌ شه‌هید له‌قه‌له‌م نادرێن به‌ڵكو به‌ هه‌نگاوی هه‌ره‌ سه‌ره‌تاییه‌كان قه‌ره‌بوش ناكرێن. ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ زۆڕبه‌یان وه‌كو پێشه‌ پێشمه‌رگه‌ بوونه‌، ته‌نانه‌ت سێ برا (مه‌جید و تاهر و ره‌مه‌زان محه‌مه‌د) كه‌ له‌ 14.04.2018 له‌ بوردمانێكدا له‌ شێلادزێ شه‌هید ده‌بن هه‌رسێكیان پێشمه‌رگه‌ بوونه‌ و له‌ به‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ی شه‌ڕی داعشیشدا به‌شداریه‌كی به‌رچاویان هه‌بووه‌.
ئه‌مه‌ بۆ كه‌ دوای بوردمانی فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی تورك بۆ سه‌رهه‌مان ناوچه‌ له‌ 23.01.2019 له‌ دۆڵی ڕه‌شاڤه‌ی سه‌ر به‌م ناوچه‌یه‌ دوو هاوڵاتی كه‌ ئه‌وانیش پێشمه‌رگه‌ بوون به‌ناوه‌كانی (به‌ختیار حه‌سه‌ن هێتوتی) و (زیاد حه‌جی هێتوتی) به‌ بوردمانی ده‌وله‌تی فاشیستی تورك شه‌هید ده‌بن، ڕؤژێك دواتریش له‌ 24ی هه‌مان مانگ 4 هاوڵاتی تر دیسان ده‌بنه‌ ئامانجی فڕۆكه‌ی تورك و هه‌مویان شه‌هید ده‌بن كه‌ تا كوتاییش جه‌نازه‌ی دویانیان نه‌دۆزرانه‌وه‌،) به‌بێ ئه‌وه‌ی دیسان ده‌ستهه‌ڵاتدارانی هه‌رێم یه‌ك به‌یاننامه‌ و هه‌ڵوێسته‌ك به‌رامبه‌ر ئه‌م تاوانانه‌ی ده‌وله‌تی داگیركه‌ری تورك ده‌رببڕێت، بۆیه‌ له‌ 26ی هه‌مان مانگ تۆڕه‌یی خه‌لكی شێلادزێ ده‌گاته‌ لۆتكه‌ و ئیتر ده‌سبه‌ بێ هیوابوون ناوه‌ستن و به‌ ڕق و كینه‌كی یه‌كجار زۆڕه‌وه‌ بۆ پڕۆته‌ستۆی بێ هه‌ڵوێستی هه‌رێم و تاوانه‌كانی ده‌وله‌تی تورك ئه‌ڕژێنه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان، به‌هۆی گرسه‌ و تۆره‌بوونی زۆڕی جه‌ماوه‌ری ئه‌م ناوچه‌یه‌ به‌ هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی په‌ده‌كه‌ كۆنترۆل ناكرێن و خۆپێشاندانه‌كه‌ ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ سه‌رهلدان و
به‌ره‌و ده‌وروبه‌ری باره‌گای له‌شكه‌ری تورك له‌ سیریێ به‌ دروشم تۆره‌بونی خۆیان ده‌رده‌برن، هه‌ر له‌سه‌ره‌تای ئه‌م خۆپێشاندانه‌ جه‌ندرمه‌كانی سوپای داگیركه‌ری تورك ته‌قه‌ له‌ خۆپێشانده‌ران ده‌كه‌ن و له‌ ئه‌نجامیشدا منداڵێكی ته‌مه‌ن 13 ساڵ به‌ناوی حوسێن ڕێكان به‌نستانی شه‌هید ده‌بێت و چه‌ند كه‌سیش بریندار ده‌بن، به‌ هه‌زاران خۆپیشاندەر پێكه‌وه‌ هجوم ده‌كه‌نه‌ ئه‌و سه‌ربازگه‌یه‌ و جه‌ندرمه‌كانی تورك به‌ره‌و شاخ هه‌ڵدێن، به‌ پێشه‌نگایه‌تی شه‌هید دێمان ئۆره‌ماری و هاوڕێكانی بارەگاكه‌ به‌ته‌واوی ده‌كه‌وێته‌ ده‌ستی سه‌رهلدێرانی خه‌ڵكی نارازی شێلادزێ و به‌ چەندین ئۆتۆمبێل و تانکی سەربازییه‌وه‌ ده‌سوتێنرێن، له‌ هه‌مانكاتدا فڕۆکەکانی داگیرکەری تورک بۆ ترساندنی خۆپیشاندەران بە نزمی بە ئاسمانی شیلادزێ و ناوچەکەدا ده‌سورێنه‌وه‌. له‌ هه‌مان ڕۆژ و ڕۆژانی دواتر ئیتر چه‌ندین هێزی سه‌ربازی سه‌ر به‌ پ.د.ك  كه‌ پێك هاتبوو له‌ سوپای زێره‌ڤانی و ئاسایش و چه‌كدارانی رؤژ به‌ چه‌كی قورس هامه‌ری گوڵه‌نه‌بڕ و هێزی تا لێوان چه‌كدار بۆ پاراستنی توركه‌كان و سه‌ركوت كردنی خۆپێشانده‌ران خۆیان ده‌گه‌یننه‌ ناوچه‌كه‌ و باره‌گاكه‌ له‌ ده‌ستی خه‌لك ده‌رده‌هێنن و ده‌پارێزن و دوایش ده‌ست ده‌كه‌نه‌ به‌ ڕه‌شبگیریه‌كی زۆڕی هاوڵاتیانی ناوچه‌كه‌.

ڕه‌شبگیری چالاكوانانی بادینان به بڕیاری ده‌وله‌تی تورك:

رۆژی دواتر نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی ئه‌وكاته‌ له‌ژێر بڕیاری ده‌وله‌تی تورك به‌ نیه‌تێكی سه‌رانسه‌ر پشتگیری له‌ سوپای داگیركه‌ری تورك ڕاده‌گه‌ینێت كه‌ ئه‌م كه‌سانه‌ی هێرشیان كردووه‌ سه‌ر باره‌گاكه‌ ئاژاوه‌گێر بوونه‌ و ده‌ستی ده‌ره‌كیان له‌پشته‌وه‌ بووه‌ و هه‌ر هه‌موویان ده‌ستگیردكرێن و به‌ توندترین شێواز سزا ده‌درێن. ڕۆژێك دوای ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم كۆمه‌ڵێك چالاكوان و ئه‌كتیڤیست و ڕۆژنامه‌وان بڕیار ده‌ده‌ن له‌ ڕۆژی 28 ی هه‌مان مانگ بۆ پشتگیری له‌ هه‌ڵمه‌تی ناره‌زایه‌تی گه‌لی شێلادزێ و بۆ پڕۆته‌ستۆ كردنی بوردمان و داگیركارییه‌كانی ده‌وله‌تی تورك له‌ پاركی نه‌ورۆز ناودار به‌ (پاركی سه‌به‌)ی ناوه‌ندی سه‌نته‌ری باژاری دهۆك گردبونه‌وه‌یه‌ك بكه‌ن، له‌ هه‌مان ڕۆژ به‌ر له‌م گردبونه‌وه‌یه‌ هه‌ر له‌ بازگه‌كانی ده‌وروبه‌ری دهۆك له‌لایه‌ن ئاسایش و هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی دهۆك ڕێگرییه‌كی  توند ده‌گرێته‌ به‌ر و زیاتر له‌ سه‌د كه‌س ده‌ستگیر ده‌كرێن، دواتریش 55 كه‌س له‌و كه‌سانه‌ ده‌سبه‌سه‌ر دكرێن كه‌ له‌ هه‌ره‌ دوایێ 23 كه‌س له‌م چالاكوانانه‌ به‌ تۆمه‌تی خیانه‌تی نیشتمانی و تێكدانی دۆخی ئه‌منی به‌ ماده‌ی 156 ی یاسای سزادانی عێراقی ڕوبه‌روی دادگا ده‌كرێن...
ئه‌مه‌ش ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی زۆر گه‌وره‌ و سه‌رتاسه‌ری لێكه‌وته‌وه‌ كه‌ له‌ژێر فشاری ڕێكخراوه‌ نێوده‌وله‌تیه‌كان له‌ ئاستی ده‌ره‌وه‌ و ناوخۆییدا نه‌چار ده‌بن به‌ش به‌ش ئازادیان كه‌ن كه‌
دیارترین کەسانی دەستگیرکراو شێروان شێروانی، تاکور زەردەشتی، ئەیاز کەرەم و مستەفا بامەڕنی کەلەلایەن دەزگا ئەمنیەکانی پەدەکەوە ئەشکەنجە دران دوای 42 ڕۆژ له‌ ڕۆژی ١٠ی ئاداری 2019 به‌ كه‌فاله‌ته‌وه‌ ئازاد كران...

تۆله‌سه‌ندنی ده‌وله‌تی تورك له‌ شێلادزێ:

به‌ڵام دۆسیه‌كه‌ هه‌ر لێره‌وه‌ كۆتایی پی نایێت، دواتر ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ ئه‌م بابه‌ته‌ درێژه‌ی هه‌بووه‌ و به‌رده‌وام ده‌وله‌تی تورك به‌تایبه‌تی له‌سه‌ر ده‌وه‌ستێت و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی وه‌كو نوێنه‌رێكی ئه‌م ده‌وله‌ته‌ داگیركه‌ره‌ تۆڵه‌ی سوتاندنی ئه‌م باره‌گایه‌ به‌ ئامانج گرتنی گه‌نجانی سه‌رهلدێر و نارازی شێلادزێ و رۆژنامه‌وانان و چالاكوانانی بادینان له‌سه‌ر ئه‌م دۆسیه‌یه‌ یان به‌ بوردمانی فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی ده‌وله‌تی تورك، یان به‌گرتن و ئه‌شكه‌نجه‌دان، یان به‌ دادگایه‌كی حیزبیانه‌ و بێ دادوه‌ریانه‌ و سزای توند هه‌موویان روبه‌روی بێدادیه‌كی توند و بێ ویژدانانه‌ ده‌كه‌ن. به‌ڵام به‌ر له‌م هه‌موو هه‌نگاوانه‌ به‌ ڕێخۆشكردنی لێشاوێكی كۆچكردنی گه‌نجانی شێلادزێ به‌ره‌و ده‌ره‌وه‌ی وه‌ڵات زه‌مینه‌یه‌كی خۆشتریان بۆ چۆڵ كردنی شه‌قامی نارازی ره‌خسێنرا، گه‌نجانێك به‌بێ ئه‌وه‌ی پاسپۆرتیان هه‌بێت ڕێگه‌ی چۆنه‌ده‌ره‌وه‌یان به‌ هیممه‌تی پارتی و ده‌وله‌تی تورك دۆزیونه‌ته‌وه‌، تا ئاستێك كه‌ له‌ ماوه‌ی یه‌كساڵدا ده‌وری 690 گه‌نج ته‌نیا له‌ شێلادزێ به‌ره‌و هه‌نده‌ران كۆچێنران. دوای ئه‌م ئاسانكاری و ڕێخۆشكردنه‌ی كۆچی به‌كۆمه‌ڵی گه‌نجان، ده‌ست كرا به‌ ڕه‌شبگیری له‌سه‌ر ئه‌و گه‌نجه‌ وڵاتپارێزانه‌ كه‌ زۆڕبه‌یان چالاكوان بوون و ڕازی نه‌بوون زێدیان چۆل بكه‌ن و بچن بۆ ده‌ره‌وه‌ی وه‌ڵاته‌كه‌یان، ئه‌وانه‌ش یه‌ك به‌ یه‌ك ده‌ستگیر كران و به‌ ئه‌شكه‌نجه‌ی گران و سزای زیندان هه‌مویان سه‌ركوتكران، ئه‌وانه‌ش كه‌ به‌ردران به‌ پڕكردنه‌وه‌ی به‌ڵێننامه‌ و ترس و گۆشاری توند له‌سه‌ر ماڵ و خیزان و كه‌سوكاریان هه‌مویان تا ئاستێكی زۆڕ ته‌فێنران.

دێمان ئۆره‌ماری (ته‌یرێ ئازاد) قاره‌مانی ئه‌فسانه‌وی شێلادزێ:

تراژیدیای هه‌ره‌ گه‌وره‌ به‌ هه‌ده‌ف گرتنی یه‌كێك له‌ گه‌نجه‌ هه‌ره‌ دیار و به‌لیمه‌ته‌كه‌ی شێلادزێ دێمان عه‌مه‌ر ئۆره‌ماری بو كه‌ ئه‌و له‌گه‌ڵ دوو هاوڕێكانی (موخلس ئادەم کوکەری ڕێکانی وئازاد مهدي مەم شاجی ڕێکانی) له‌كاتێك هه‌یچ په‌یوه‌ندیان به‌ گه‌ریلاوه‌ نیه‌ به‌شێوه‌یه‌كی زۆڕ گوماناوی ئۆتۆمبێله‌كه‌یان ده‌بێته‌ ئامانجی بوردمانی ده‌وله‌تی تورك و هه‌رسێكیان له‌ 19.06.2022 له‌ دۆلی سیدا پێكه‌وه‌ شه‌هید ده‌بن. دێمان ئۆره‌ماری خاوه‌نی پێگه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری له‌ناو گه‌نجان وه‌كو كاریزمایه‌كی قاره‌مانی له‌ شێلادزێ بوو. كه‌ ده‌توانین بڵێن نیوه‌ی گه‌نجانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ به‌هۆی شه‌هید بوونی ره‌شپۆش بوون.
ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ ده‌وله‌تی تورك به‌بێ وه‌رگرتنی زانیاری له‌ سه‌رچاوه‌كانی هیچ ئۆتۆمبێله‌ك ناكاته‌ ئامانج.

به‌پێ لێكۆلینه‌وه‌ و چاودێری گه‌نجانی هاوڕێی شه‌هید دێمان ماوه‌ی یه‌ك سال ده‌وله‌تی تورك له‌ڕێی سیخور و به‌كرێگیراوانی سه‌ر به‌ ده‌زگای پاراستن چاودێریه‌كی تونیدان خستبوو سه‌ر دێمان ئۆره‌ماری بۆ كه‌ گورزێك لێ بوه‌شێنرێت، دوای له‌ كه‌ ئه‌ویش به‌پێی سه‌رچاوه‌ هه‌رێمیه‌كان ده‌ستی سیخوری لایه‌نه‌ ناوخۆییه‌كان تیا هه‌بوو، شه‌هید دێمان ئۆره‌ماری كه‌ له‌ناو دۆست و هاوڕێكانی دا به‌ ته‌یری ئازاد ده‌ناسرا ئه‌و یه‌كێك له‌ پێشه‌نگانی خۆپێشاندان و هێرش بۆ سه‌ر باره‌گای سوپای توركی داگیركه‌ر بو كه‌ وێنه‌كانی دێمان وێنه‌ی هه‌ره‌ دیاری ئه‌م قاره‌مانیه‌ بۆن له‌ ته‌واوی سۆشیال مه‌دیا.

ئه‌و سیخور و به‌كرێگیراوانه‌ی كه‌ دێمان ئۆره‌ماریان فرۆشته‌ تورك

ڤیدیوكانی دێمان ئۆره‌ماری له‌كاتی سه‌رهلدان و سوتاندنی باره‌گای سوپای تورك شۆسیال مه‌دیای هێنابوو له‌رزه‌، له‌ دیمه‌نه‌كاندا له‌ زۆڕ شوێن ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ چۆن به‌ ده‌ستی خۆی ڕاونان به‌ جه‌ندرمه‌كانی تورك ده‌نێت و چۆن له‌شكه‌ری تورك له‌ ناو ده‌ستی به‌تالی ئه‌م گه‌نجه‌ قاره‌مانه‌دا به‌زه‌لیلی ده‌رده‌كه‌ون، بۆیه‌ وێنه‌كانی ئه‌م گه‌نجه‌ قاره‌مانه‌ ده‌بێته‌ به‌ رۆژه‌ڤی سه‌ره‌كی بۆ میتی تورك و له‌ شێلادزێ له‌ ڕێی هه‌ندێك سیخوری سه‌ر به‌ میت و پاراستن  ده‌خه‌نه‌ ژێر چاودێری. به‌پێی زانیارییه‌كانی خه‌لكی ناوچه‌كه‌ میتی تورك عه‌مه‌ر ئۆره‌یی به‌رپرسی لقی 18ی پارتی  له‌سه‌ر ئه‌م دۆسیایه‌ ئاگادار ده‌كات و ژورێكی تایبه‌ت و نهێنی لێكۆلینه‌وه‌ پێك ده‌هێنن. له‌ ڕێی عه‌مه‌ر ئۆره‌یی هه‌ندێك كادر و ئه‌ندامی پارتی له‌ ناچه‌كه‌ ده‌كه‌ونه‌ جوله‌ بۆ كه‌ هه‌ركه‌سێكی گرێدراو به‌م سه‌رهلدانه‌ و سوتاندنی قه‌ره‌قۆلی توركی هه‌بێت ته‌واوی زانیارییه‌كانیان بگه‌ینرێته‌ میتی تورك. له‌و كه‌سانه‌: 1- دوسکی نایف جبراییل ئەرتیسی به‌پرسی لژنه‌ی سیریێ كه‌ مانگانه‌ هه‌تا 3 جار ده‌چێته‌ توركیا و له‌ باره‌گای میتی تورك له‌ گه‌ڤه‌ر كۆده‌بێته‌وه‌. 2- محه‌مه‌د سه‌لیم نێروه‌یی به‌رپرسی لژنه‌ی پارتی له‌ دێره‌لۆك. 3- محه‌مه‌د سه‌عید مێزی به‌رپرسی لژنه‌ی پارتی له‌ شێلادزێ. 4- كامیران سادق سینی نێروه‌ری به‌رپرسی هه‌وارهاتنی ئاسایشی دهۆك. 5- - نه‌قیب ئارام ڕه‌شاڤه‌یی به‌رپرسی تیمی چه‌كداری كوماندۆیی تایبه‌تی 200 كه‌سی سه‌ر به‌ لقی 18ی پارتی له‌ ئامێدی. 6- دلێر مسته‌فا نێروه‌یی به‌رپرسی لێكۆلینه‌وه‌و له‌سه‌ر لایه‌نگرانی په‌كه‌كه‌ له‌ ناوچه‌كه‌ (دلێر برازی سوبحی نێروه‌یی كو جێگرێ ئاسایشی دهۆك بوو). هه‌موویان به‌ هه‌ماهه‌نگی میتی تورك كاریان له‌سه‌ر گه‌نجانی شێلادزێ كردوویانه‌ و زانیاریان له‌سه‌ر قاره‌مانانی به‌رخودانی شێلادزێ كۆیان كردووه‌ و گه‌یاندندوویانه‌ به‌ر ده‌ستی میتی تورك، كه‌ یه‌كێكیان شه‌هید دێمان ئۆره‌مارییه‌. هه‌رساڵ له‌ ساڵیادی شه‌هید دێماندا به‌ هه‌زاران گه‌نج به‌ لافیته‌ و دروشم و گوڵ ده‌چنه‌ سه‌ر مه‌زاری شه‌هید دێمان و تیرۆریستان و به‌كرێگیراوان ڕسوا ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌م ساڵه‌ 2022 به‌ پێی زانیارییه‌كان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ڕێگه‌ نه‌دراوه نه‌ ماڵباتی شه‌هیدان و نه‌ش گه‌نجانی شێلادزێ ئه‌م یاده‌ زیندوو بكه‌نه‌وه‌.

ده‌وله‌تی تورك چۆن له‌ڕێی دادگای بنه‌ماڵه‌ی بارزانی په‌یامی تۆڵه‌سه‌ندن له‌ شێلادزێی ئاشكرا كرد

تۆله‌سه‌ندنه‌كه‌ی ده‌وله‌تی تورك و ده‌ستهه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی هه‌ر لێره‌وه‌ نه‌وه‌ستا و به‌رده‌وامیان دا به‌ هه‌نگاوه‌ ناجوامێرانه‌ و بێدادیه‌كانیان. له‌م درێژه‌دانه‌دا دیسان گه‌نجانی شێلادزێ هه‌رچی بچوكترین ده‌نگی شی هه‌بویا ده‌ستگیركران، به‌ده‌یان كه‌نال و په‌یج و ئه‌كاونتی چالاكوانانی بادینان به‌ هاوكاری ده‌وله‌تی تورك هاك كران و خرانه‌ به‌ر ده‌ستی ده‌زگای پاراستنی په‌ده‌كه‌، هه‌رچی چالاكوان و ڕۆژنامه‌وانی بادینانه‌ له‌ زاخۆ، دهۆك، تا ئاكرێ و هه‌ولێر هه‌موویان ده‌ستگیركران له‌ناویاندا شێروان شێروانی له‌ 07.10.2020 له‌ هه‌ولێر،  ئه‌یاز كه‌ره‌م، شڤان سه‌عید، هاریوان عیسا، گوهدار زێباری لە 22.10.2020 هه‌ر یه‌كێكیان دوور له‌ هه‌ر ڕه‌نگێ پیوه‌رێكی ئه‌خلاقی و مرۆڤی له‌ دهۆك و ئاكرێ دەستگیر دەکرێن. ئه‌وه‌ی زۆڕ سه‌رنجڕاكێش بوو ڕۆژی دادگاییكردنی ئه‌م چالاكوان و ڕۆژنامه‌نوسانه‌ بوو كه‌ خرابوو ڕۆژی 15ی شوبات، كه‌ ده‌بێته‌ ساڵڕۆژی ده‌ستگیركردنی سه‌ركرده‌ی به‌ندكراو  و سیمبولیكی كورد عه‌بدولا ئۆجالان، سه‌رنجراكێشتر ئه‌وه‌ بوو كه‌ بڕیاری كۆتایی دادگای ته‌مییز له‌سه‌ر ئه‌م چالاكوانانه‌ هه‌ر یه‌كێ به‌ 6 ساڵ له‌ ڕۆژی 4ی گولاندا ده‌درێت كه‌ ئه‌ویش ڕاست ده‌كه‌وێته‌ ساڵڕۆژی كۆمه‌ڵكوژی دێرسمدا كه‌ یه‌كێك له‌ تاوانه‌ هه‌ره‌ گه‌وره‌كانی ده‌وله‌تی فاشیستی تورك به‌سه‌ر گه‌لی كورده‌ له‌ مێژوودا. سه‌رنجڕاكێشتر ئه‌مه‌بوو كه‌ گه‌نجانی چالاكوانی شێلادزێ (مه‌حمود ناجی ڕێكانی – یوسف شه‌ریف ڕێكانی – نێچیرڤان به‌دیع ڕێكانی- ئه‌مجه‌د یوسف مسته‌فا ڕێكانی-  كۆڤان تارق جوبراییل)  ڕۆژی دادگایی كردیان خرایه‌ ڕۆژی 16ی گولان كه‌ ساڵیادی كۆمه‌ڵكوژی ڕۆژنامه‌وانان و خه‌باتكارانی رۆژنامه‌ی وه‌ڵات به‌ ده‌ستی بنه‌ماڵه‌ی بارزانییه‌، ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ یه‌كێك له‌ سزادراوانی 16ی گولان كۆڤان تاریق جوبرائیل برای یه‌كێك له‌و شه‌هیدانه‌یه‌ كه‌ له‌ هه‌مان ڕۆژ له‌ 16ی گولانی 1997 له‌ هه‌ولێربه‌ ده‌ستی چه‌ته‌كانی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی شه‌هید و بێسه‌روشوێن كرابوو.

ئه‌مه‌ش یه‌كێك له‌ تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی ده‌وله‌تی داگیركه‌ری توركه‌ كه‌ هاوشێوه‌ی ڕۆژی ده‌ركردنی بڕیاری له‌ سێداره‌دانی سه‌ركرده‌ی كورد عه‌بدولا ئۆجالان له‌ ساڵڕۆژی سێداره‌دانی شێخ سه‌عیدی پیراندا ده‌ركردبوو.

ئامانجه‌كان بنه‌ماڵه‌ی بارزانی

وه‌ك ده‌زانرێت ئه‌م چالاكوانانه‌ هه‌مویان به‌ په‌یوه‌ندی به‌ پارتی كرێكرانانی كوردستانه‌وه‌ تۆمه‌تباركران، هه‌روه‌ك چۆن چالاوانی ژن بێریڤان به‌رگاره‌یی كه‌ دوای یه‌ك سال و 7 مانگ ئازاد كرا ئاشكرای كرد ئامانجی سه‌ره‌كیان ئه‌وه‌ بوو من به‌ ئه‌ندامه‌تی په‌كه‌كه‌ تۆمه‌تبار بكه‌ن به‌ڵام من ته‌نیا وڵاتپارێزێكی خاوه‌نی به‌رپرسیاری نه‌ته‌وه‌یی و ویژدانی بووم و هیچ په‌یوه‌ندی و ئه‌ندامه‌تیه‌كم له‌گه‌ل ڕێخستنی ئه‌م پارته‌ نه‌بووه‌ ته‌نیا هه‌ندێك سیخوری پاراستن له‌سه‌ر ناوی په‌كه‌كه‌ خۆیان نێزیكی ئیمه‌كردوویانه‌ و به‌لگه‌ی سه‌خته‌یان له‌سه‌ر ئێمه‌ تۆماركردوون. كه‌ هه‌مان پیلان بۆ چالاكوان و رۆژنامه‌وانانی سزادراوی تری بادینانیش ڕێكخرابوو. به‌م شێوه‌یه‌ ئامانجه‌كانی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی له‌ چه‌ندین خالدا ده‌توانین هه‌ژمار بكه‌ین:

-یه‌كه‌م، ڕازی كردنی ده‌وله‌تی داگیركه‌ری تورك له‌سه‌ر بابه‌تی داگیركردن و سوتاندنی باره‌گای میت له‌ ناوچه‌ی شێلادزێ

-دووه‌م، ڕه‌وایه‌تیدان به‌ سزادانی ده‌نگه‌ بوێره‌ ناڕازییه‌كان و ئه‌م چالاكوان و ڕۆژنامه‌نوسانه‌ له‌ ئاستی ناوده‌وله‌تیدا

-سێیه‌م، به‌ گرتن و سزادانی چالاكوانان به‌تال كردنی شه‌قامی ناڕازی بادینان و چۆڵ كردنی شه‌قامی شێلادزێ له‌ ده‌نگی ناڕازی و هه‌ر جۆڕێ دژایه‌تیه‌ك له‌ به‌رامبه‌ر داگیركارییه‌كانی ده‌وله‌تی تورك

-چواره‌م، به‌ تاوان ناساندنی هه‌ر ڕه‌نگی په‌یوه‌ندییه‌ك له‌گه‌ڵ ته‌ڤگه‌ری په‌كه‌كه‌ و چاوترساندنی گه‌ل له‌ نزیكایه‌تی ئه‌وان

-پێنجه‌م، به‌ ترساندنی كۆمه‌ڵگا كپ كردنی هه‌ر ده‌نگێكی ناڕازی له‌سه‌ر رۆناكبیری نه‌ته‌وه‌یی ته‌ڤگه‌ری په‌كه‌كه‌ له‌ سۆشیال مه‌دیا

-شه‌شه‌م و له‌ كۆتاییشدا ڕه‌وایه‌تیدان به‌ هه‌ر جۆڕێ داگیركاری و بوردمان و هه‌ر تاوانێكی ده‌وله‌تی تورك له‌سه‌ر ناوچه‌كان به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ كه‌سێكی ناڕازی له‌ هه‌رێم جورعه‌تی ده‌نگ كردنی هه‌بێت.

ئه‌وه‌ی كه‌ له‌ ئه‌نجامدا ده‌رده‌كه‌وێت:

ته‌واوی ڕه‌شبگیری و سزادانه‌كان له‌سه‌ر ده‌نگه‌ ناڕازییه‌كانی شێلادزێ و بگشتی بادینان له‌ژێر چاودێری و بڕیاره‌كانی ده‌وله‌تی تورك به‌رێوه‌ براون و دیاره‌ ئه‌نجام و سودیشی هه‌ر بۆ ده‌وله‌تی داگیركه‌ری تورك ده‌گه‌ڕێته‌وه‌. گه‌نجان و وڵاتپارێزان دژی داگیركاری ده‌وله‌تی توركن، دژی هاورده‌كردنی كالای توركین، لایه‌نگری كوردانی هه‌موو پارچه‌كانی كوردستانن، دژبه‌ری تیرۆر و گه‌نده‌ڵی بنه‌ماڵه‌ی بارزانین، ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیانه‌ش وه‌كو پڕه‌نسیب له‌لایه‌ن پارتی كرێكارانی كوردستانیش په‌یره‌و ده‌كرێت، بۆیه‌ پارتی توانی هه‌ر كه‌سێكی وڵاتپارێز كه‌ ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیانه‌ی لابێت به‌ په‌كه‌كه‌ بوون تۆمه‌تبار بكات و وه‌كو تاوان بخاته‌ به‌رچاوی رای گشتی. له‌كاتێك كه‌ ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیانه‌ له‌هه‌مانكاتدا تایبه‌تمه‌ندی هه‌ر تاكێكی خاوه‌ن ویژدان و  رۆشنبیری نه‌ته‌وه‌ییشه‌ و ته‌نیا تایبه‌تمه‌ندی په‌كه‌كه‌ نیه‌. به‌ڵام بنه‌ماڵه‌ی بارزانی به‌م ره‌نگه‌ ده‌یه‌وێت ئه‌م پێگه‌ به‌نرخانه‌ به‌یه‌كجار له‌ هه‌رێم وه‌كو هێلی سور بخاته‌ ژێر گۆشارێكی توند و له‌ناوی ببات بۆ كه‌ زه‌مینه‌سازی بكات بۆ پرۆژه‌ی میساقی میللی تورك له‌ ساڵی 2023.

‌(نوسه‌ر و چالاكوان تاكۆر زه‌رده‌شت 19.06.2022)


ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی
جاشایەتی ئال بارزانی بۆ ئەردۆغان
تابلۆکانی شەهیدانی قەلەم لەکوردستان

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟