لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

سکالاکەی ئەمریکا

دوا هەواڵ سەبارەت بە سكاڵای بەرزکراو دژ بە بەرپرسانی هەرێم

Wednesday, 04.17.2024, 07:48 PM


دوا هەواڵ سەبارەت بە سكاڵای بەرزکراو دژ بە بەرپرسانی هەرێم و هاوکارانیان بۆ دادگای فیدڕالی ناوچەی کۆڵومبیای واشنتۆن دی سی پایتەخت

بڕیارێكی کورت و خێرا کە بە ئینگلیزی  پێیدەوترێت فەرمانی خولەک* بە لەبەرچاوگرتنی داوای تومەتباران( داوالێکراوان) ( تریفە عەزیز، حیکمەت بامەڕنی و ئینتیفاز قەنبەر)** بۆ دیاریکردنی وادەی کۆتایی وڵامدانەوەی سکاڵا هاوبەشەکە کە بە دۆکێت ١١ هاتووە*** ،  بە پێی بڕیارەکە دەبێ راپۆرتی دۆخەکەیان تا رۆژی ١١ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ یان پێشتر پێشکەشی دادگاکە بکەن.

بڕیارەکە رۆژی ١٢ی مانگی نیسانی  رۆژی ١٢ی مانگی نیسانی ٢٠٢٤ دەرچووە و دادوەر راندۆلف دی. مۆس واژۆی کردووە.

پەراوێز:

*A Minute Order تێبینیەکی کورتە کە لەلایەن دادوەرێک یان کارمەندێكی دادگا بۆ دیارکردنی

بریارێک یان رێنمایەکی تایبەت رادەگەیەندرێت.

** داوالێکراوان

١/  تریفە عەزیز نوێنەری پارتی دیمۆکراتی کوردستان لە ئەمەریکا و ئێستاش راوێژکارێکی باڵای مەسرور بارزانیە.

٢/ حیکمەت بامەڕنی هاوڵاتی ئەمەریکیە و بەرپرسیاری لقی حەوتی پارتی دیمۆکراتی کوردستانە لە ئەمەریکا.

٣/ ئینتیفاز قەمبەر لە دایکبووی ئیراقە و هاوڵاتی ئەمەریکیە.، وەکو ڕاوێژکاری باڵای ئاسایشی نیشتمانی بۆ پەرلەمانی عێراق کاری کردووە و دامەزرێنەر و بەرێوەبەری ئەنجومەنی  دوو رێکخراوی قازانج نەویستە.

***Docket پوختەیەکی  هەموو فایلەکانی سکاڵایەکە :

سەرچاوە:

https://www.pacermonitor.com/public/case/52164416/KURDISTAN_VICTIMS_FUND_et_al_v_KURDISTAN_REGIONAL_GOVERNMENT_et_al

https://www.newarab.com/sites/default/files/2024-02/Complaint%20%281%29.pdf


ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی
جاشایەتی ئال بارزانی بۆ ئەردۆغان
تابلۆکانی شەهیدانی قەلەم لەکوردستان

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟