لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

سکالاکەی ئەمریکا

دەشێ دادگاییکردنی سەرانی هەرێم لە ئەمەریکا ببێتە دادگای سەدە!

Friday, 05.03.2024, 06:13 PM


ئامانجی دامەزراندنی  دادگاکان لە بنەڕەتەدا میکانیزمێکە بۆ دەستەبەرکردنی  دادپەروەری و بێلایەنی و بەئاسان گەیشتن  بە چارەسەرکردنی  ناکۆکیەکان و پاڵپشتی یاسا و پاراستنی مافەکان و راگرتنی ئاسایشی کۆمەڵگا، بەڵام ئەگەر یاسا سەروەر نەبێت یان هەر نەبێت و دادگاش بە حیزبی  کرا بن، دەبێ چی بکرێت؟؟؟......

بەشی پێنجەم

لەم بەشەشدا درێژە بە ناساندنی هەندێک لەو تۆمەتبارانە  دەدەین لەو ٥٢تۆمەتبارەی کە لە سکاڵای بەرزکراو بۆ دادگای بازنەی کۆلومبیای واشنتۆن دی سیدا هاتووە.

١- داوالێكراو دیندار زیباری:

رێکخەری داکۆکیکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان ئیراق لەسەر ئاستی نێو دەوڵەتی لە گەڵ بەرپرسیارێتی گەیاندنی روونکردنەوەکانی سیاسەتی حکومەت بە پلەی یەکەم بە  کۆڕبەندەکانی مافی مرۆڤ و سەکۆی کۆڕبەندەکانی پەیمانە فرەلایانەنەکان. لە هەولێر نیشتەجێیە.

٢- داوالێکراو جەعفەر ئەمینکی:

بەرپرسیارێکی باڵای پارتی دیمۆکراتی کوردستانە، ئەندامی دەزگای هەواڵگری پەدەکەیە و نیشتەجێی هەولێرە.

٣. داوالێكراو شاڵاو کە پاشناوەکەی نەنووسراوە و ناونیشانی ئێستای دیار نیە.

٤. داوالێکراو ئازاد بەرواری:

کەسێکە لە هەولێر نیشتەجێیە.

٥. داوالێکراو کەمال کەرکووکی:

پێشووتر سەرۆکی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان و پارێزگاری پێشووی کەرکوک بووە و نیشتەجێی هەولێرە.

٦. داوالێکراو نیهاد بارزانی:

برای مەسعود بارزانی و مامی مەسرور بارزانیە، راپۆرت بۆ مەسرور بارزانی بەرز دەکاتەوە. ئەو   رابەری پرۆسە نایاساییەکانی دروستکردنی مەوادە هۆشبەرەکان  و دابەشکردنیان دەکات کە سەر بە دامەزراوەی بارزانیە و نیشتەجێی هەولێرە.

لەم بەشەدا  بەهۆی نزیکبوونەوەی ساڵیادی تیرۆرکردنی دوو گەنجی جوانەمەرگ لە هەولێر و دهۆک،  ئەم برگەی خوارەوەم هەڵبژاردووە.

بڕگەی ٤٣٥/

دیندار زێباری:

تۆمەتبار دیندار زێباری رێکخەری داکۆکیکاری حکومەتی هەرێمی کوردستانی ئیراقە لەسەر ئاستی نێونەتەوەیی کە لە ژێر سەرپەرشتی تۆمەتبار مەسرور بارزانیدا کار دەکات، هاوکاری و هەماهەنگی و پاڵپشتی و بردنەپێشەوەی نەخشە دارێژراوەکانی دەکات بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی ساختە درێژە  بە دەستبەرسەرکردنی  لانیکەم ٨ رۆژنامەوان بدات وەک  نمونە، کە ناوی هەندێکیان لە خوارەوە هاتووە . دیندار زێباری  بە ئاگاییەوە  لێدوان و راگەیاندنی چەواشەکارانەی نادروستی هەڵبەستراوی فریودەر  بۆ  رای گشتی راگەیاندووە  تا کار-ئاسانی بۆ بەندکردنی نایاساییانەی رۆژنامەوانان بکات  کە  هیچ لەو تاوانبارکردنانە  پەیوەندی بە کاری رۆژنامەوانیی  ئەو رۆژنامەنووسانەوە نە بووە، بەڵکو بە کۆکردنەوەی زانیاری هەستیار و نهێنی تایبەت بە بەرگری نیشتمانی ئەمەریکاوە تاوانبارکراون بەو پاساوە کە سوودیان لە پلەوپایە فەرمیەکانیان وەرگرتووە  لە گەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئەو زانیارییانەیان بەردەست کەوتووە، بە نهێنی بۆ لایەنە بیانیەکان رەوانەیان کردووە و لە بەرامبەریشدا بڕێکی زۆری پارەیان وەرگرتووە، جگە لەوەی کە چەکی بێ مۆڵەتی یاساییان هەبووە، بەشداریان  لە ساختەکاری و بەکارهێنانی پەنجەمۆر یان واژۆی ساختەیان کردووە.

بڕگەی ٤٣٥/ ئا:

سەردەشت  عوسمان حەسەن حەمەد ناسراو بە سەردەشت عوسمان:ب

دەوروبەری رۆژی ٦ مانگی پێنجی ساڵی ٢٠١٠  رۆژنامەوانێکی گەنج لە شاری هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستانی ئیراق رفێندرا و شێوێندرا و لە دەوروبەری  شاری موسلی ئیراق کوژرا. سەردەشت عوسمان رەخنەی لە گەندەڵی، حوکمڕانی بنەماڵە و خزم خزمینە و بە تایبەتی  لە چەندین وتاردا  رەخنەی لە بارزانی گرتووە.

سەرچاوەی مرۆیی نهێنی ژمارە ١  کە دەستی بە شێوەیەکی راستەوخۆ رادەگات بە کاربەدەستە باڵاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی ئیراقی تۆمەتبار، پشتڕاست دەکاتەوە کە تۆمەتبار مەسعود بارزانی دەستی هەبووە لە کوشتنی سەردەشت عوسمان دا. دەنگی ئەمەریکا کە ئاژانسێكی حکومەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکایە بەڵگەی متمانەپێکراوی بڵاو کردەوە کە دەسەلاتدارانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە شێوەیەکی راستەوخۆ دەستیان لە  کوشتنەکەدا هەبووە. دوای گیان لەدەستدانی سەردەشت عوسمان بەلانیکەم ٢٢ رۆژنامەوانی دیکە لە ئیراق کوژراون، لە نێویاندا چەند رۆژنامەوانێک هەن کە  لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حکومەتی هەرێمی کوردستانن و  گیانیان لە دەست داوە.

٤٣٥بڕگەی/ ب:

وەداد حوسەین ( وەداد حوسەین عەلی)

وەداد حوسەین  کوردێکە وە کو رۆژنامەوانێک بۆ ئاژانسی رۆژنیوز کاری کردووە کە رۆژنامەیەکە سەر بە پەکەکەیە، رکابەری سەرەکی حکومەتی هەرێمی کوردستان. سەرچاوەی مرۆیی نهێنی ژمارەی ١ کە بە شێوەیەکی راستەوخۆ و  نهێنی دەستی دەگات بە گەورە بەرپرسانی حکومەتی هەرێم پشتڕاست دەکاتەوە کە  هێزەکانی ئاسایشی لایەنگری بارزانی وەدادیان کوشتووە. شایەتحاڵەکان بینویانە وەدادی ٢٨ساڵ لە   دەڤەری ماڵتای سەر بە شاری دهۆکی باکوری ئیراق لە لایەن دوو کەسەوە بە چەک هەڕەشە لێکراوە ولە ئۆتۆموبیلەکەیدا پەلکێش کراوە و رفێندراوە. پیاوە چەکدارەکان بە تۆبزی دەمامکیان خستووتە سەر سەری  و فڕاندوویانە. کامیرەکانی سەر رێگاوبان نیشانیان داوە کە ئۆتۆموبیلەکان بەرەو دەزگای هەواڵگری پارتی دیمۆکراتی کوردستان رۆیشتوون.، بەڵام دواتر تۆماری هەموو کامیرەکان لەلایەن کارمەندانی  دەزگای ئاسایشی پارتی دیمۆکراتی کوردستان سڕاونەتەوە. ئەمیر داودی  کە خاوەن سوپەر- مارکێتێکی  ئەو دەوروبەرەیە و  شایەتحاڵی روودانەکە بووە، هەمان رۆژ پۆستێكی لە سەر ئەکاونتی فێیسبوکەکەی بلاوکردەوە و چی بینیوە  بە وردی  نووسیوە، بەڵام یەک کاتژمێر دوای هەڕەشەکانی پیاوانی ئاسایشی بارزانی  پۆستەکەی سڕیوەتەوە. پشتی دوو سەعاتیش تەرمەکەی وەداد بە شەو لە سەر رێگا خێرای نێوان ناوچەی سمێل -دهۆک نزیک لە شارۆچکەی سمێل دۆزرایەوە  کە ئاسەواری ئەشکەنجەدانی گران پێوە دیار بووە. ئەوان بە شێوەیەکی دڵڕەقانە  کوشتوویانە، سێ لە پەنجەکانی بڕاوە، قاچی  شکیندراوە و هەر دوو چاویشی دەرهێنراوە.

بڕیاردەری تایبەتی ئەنجومەنی مافەکانی مرۆڤی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لە راپۆرتێکدا رایگەیاندووە کە  ئاسەواری ئاشکرای ئەشکەنجەدان لە سەر جەستەی وەداد  دیارە.

لە پاڵ ئەمەشدا چەندین سەرچاوەی مرۆیی نهێنی وەکو شایەتحاڵ لەم کەیسەدا هەن.

بڕگەی٤٣٥/ ت: 

قەهرەمان شوکری

رۆژنامەوانی وێنەگر قەهرەمان شوکری کە وەک وێنەکێشێكی سەربەخۆ کار دەکات، هاوکاری لە گەڵ ماڵپەڕی رۆژ نیوز و تەلەڤزیۆنی ستێرک تیڤی کردووە کە پاڵپشتی لە پارتی گەلانی  ئۆپۆزسیۆن دەکات. هێزەکانی ئاسایشی پارتی دیمۆکراتی کوردستان قەهرەمان شوکریان لە شێلەدزێ دەستەبەسەر کرد کە شوێنی نیشتەجێیەتی.  ئەندامانی دەمامکراوی ئاسایش  بە حەوت یان هەشت ئۆتۆموبیل هاتوونەتە  ئەوێ و بە بێ دیارکردنی هیچ  هۆیەک، یان  پێشکەشکردنی یاداشتێک و فەرمانێکی دادگا بۆ دەستگیرکردنەکە،  قەهرەمانیان کەلەپچە کردووە و بە شێوەیەکی بە توند و ناشیرین پاڵیان بە دایکیەوە  ناوە.

دوای تاوانبارکردنی قەهەرەمان بە دژایەتیکردنی دەوڵەت  لە مانگی حوزەیرانی ٢٠٢١ یان لەو دەوروبەرەوە لە دادگاییکردنێکی داخراودا  لە شاری دهۆک و بە بێ ئامادەبوونی پارێزەری بەرگریکار، سزای زیندانیکردن بۆی بڕاوەتەوە و بۆبەندیخانەی زڕکا لە دهۆک راپێچ کراوە، بەندیخانەیەک کە  زۆربەی جار کاغەزی تەوالێت بۆ زیندانیان دەستەبەر ناکرێت و دیواری تەوالێتەکانیش بە پەڵەی خوێن و پیساییەوە داپۆشراون.

بابەتەکە درێژەی هەیە و چاوەڕوانی بەشی شەشەمی بن.

.ئامادەکردن و وەرگێڕان لە ئینگلیزیەوە:

دلێر ئاکرەیی

تێبینی:   بە پێی مادەی ١١ی جاڕنامەی گەردوونی مافەکانی مرۆڤ هەموو تۆمەتبارێک بێتاوانە تا  تاوانەکەی لە دادگایەکی داپەروەرانەی گەرەنتیکراوی کراوەدا  دەسەلمێندرێت..

سەرچاوە:

Case 1:24-cv-00278 Document 1 Filed 01/30/24 Page 1 of 332

لاپەڕە ١٩٨- ٢٠٠


ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی
جاشایەتی ئال بارزانی بۆ ئەردۆغان
تابلۆکانی شەهیدانی قەلەم لەکوردستان

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟