لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

هەواڵ

گەندەڵییەك 21 كەس بە بڕی 150 هەزار دۆلار دەكاتە قوربانی

Friday, 07.01.2022, 10:23 PM


بەپێی بەدوا داجوونەكانم و ئەو بەلگەی بەردەستم كەووتوە بەڕێوەبەری پێشووی گواستنەوەو گەیاندنی ئیدارەی ڕاپەرین لە پەنا پیشەكەی زیاتر لە 150 هەزار دۆلاری خەلكی دەخوات لە 24/9/2017 بەڕێوەبەرایەتی گواستنەوەو گەیاندنی ڕاپەڕین تیرووپشك تەنها بۆ ٣٥هێلی گواستنەوەوی نێوان كێلی ڕانیە دەكات، وەك لەنوسراوە ڕەسمیەكە تەنها دان بەو ٣٥ هێلە دانراوە و تەزبیت كراوە لەلایەن حوكمەتەوە، بەلام دواتر هێلەكان لەلایەن بەڕێوەبەری پێشووی گواستنەوەو گەیاندنی ڕاپەڕین كراون بە ٥٦هێلی گواستنەوە واتا ٢١هێلی وەهمی هەر لەخۆوە لەلایەن جەنابی بەڕێوەبەری گواستنەوەو گەیاندنی پێشووی ڕاپەڕین زیاد كراون، بەبێ هەبوونی هیج جۆرە دان پێدانانێك بەپێی بەدواداجوونەكانم هەرهێلێكی بەزیارلە 75000دۆلار بەخەلكی فرۆشتۆتوە هەموو ئیجرائاتەكانی حكومەتیش درووست كردنی لیژنەیەك بووە بەمەبەستی لێكۆلینەوە،   لیژنەكە بەرێوەبەرەكەی لەكارەكەی دوورخستۆتەوە، بەڵام بەهیچ شێوەیەك مافی زەرەرمەندانی نەداوەتەوە.

تێبینی;ئەو هێلانەی من باسیان دەكەم لە ئێستادا كار ناكەن لە نێوان كێلێ – ڕانیە،  بەلام حكومەت بەو مەبەستە دابەشی كردوون كە ڕۆژێك بێت كێلێ ببێتە دەروازەیەكی نێوودەولەتی و دواتر ئەو هێلانە بەڕەسمی بتوانن لەوێ وەك تاكسی كاربكەن. هەر بۆیەش ئەو بەڕێوەبەرە ئەوەی قۆستۆتەوەو هەستاوە بەو جۆرە گەندەلیەكەی ئەنجام داوە.


ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی
جاشایەتی ئال بارزانی بۆ ئەردۆغان
تابلۆکانی شەهیدانی قەلەم لەکوردستان

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟