هەواڵ
فەسادی بەرپرس و سەرکردەکانی کورد دەقۆزێتەوە و لە بری حزبی سیاسی ئۆپۆزسیۆنی کوردی بۆ جەماوەری کوردی پشتیوانی دەردەبڕێت
Friday, 07.01.2022, 09:21 PM
(فەریق اول روکن عبدالوهاب الساعدی؛
کوردستان لەدەستی مافیا گەری رزگار دەکەین خەڵکی بە شەرەفی کوردستان شایەنی ئەم زوڵمە نینە)
ئەمە ووتەی پلەدارێکی سەربازی عەرەبە ، فەسادی بەرپرس و سەرکردەکانی کورد دەقۆزێتەوە و لە بری حزبی سیاسی ئۆپۆزسیۆنی کوردی بۆ جەماوەری کوردی پشتیوانی دەردەبڕێت !
ئاخر سیاسەت کردن و بەڕێوەبەری زانستە کە کورد لەم چوارچێوە دەردەچێت و بە خێڵ و عەشایەری پەرە بە حکومڕانیەکەیی دەدات ، کاراکتەری ئۆپۆزسیۆنی ساختە و دادگا لە پێناس دەترازێ و نوێنەرایەتی کە پەرلەمانە لە ئەرک و ئەمانەت دەکەوێ و کوشتن و بڕین و سوڵحی فشە و دینی ساختە و گەنجی بەهرەداری سناپ چات و تکتۆک !!!
ئەوان زانیاری ووردیان هەیە کە گروپە ساختە دروسکراوەکانی سۆشیال میدیا کە وانیشانداراون پێشکەوتن خوازن ...
ئیتر دێن ووتە بۆ جەماوەر و بەکۆدی نەوەی داهاتوو فڕێ دەدەن ، ڕاست دەڵێن بەڵام ئەم ڕۆستەمە نین و هەڵگری هەمان عەقڵیەتی پاڵەوانەکانی تکریت و حۆجەیان هەیە و ناکرێت داهاتومان وابەستەکەین بە هێز و میزاج و سیاسەتی دەرەکی ، دەبێت خۆمان لە ناوەخۆ بەریکەک بکەوین لە سەر داوای ڕەوامان و حزەتی بەرەنگاری فەساد بدۆزینەوە...
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس