لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

وتار

فزاحەتێکی گەورەیی بەرپرسان لە لەندەن

Tuesday, 07.05.2022, 03:38 PM



لەم ئێوارانەدا گەنجێکی ئینگلیزم لە تەنیشتی یانەیەکی شەوانەی بەناوبانگ لە Kings Cross -London هەڵگرت ، دوای کەمێک قسەکردن پرسی  بەئەسڵ خەڵکی کوێیت ؟ منیش ووتم : کوردم ...
کە وام ووت  زەردەخەنەیەکی کردو دەمی هێنایە لای گوێچکەمەوە ووتی : ئەم بینا زەخمە گرانبەهایە هی کوردە بەڵام بەڕێوەبەرەکەی ژنێکی  عەرەبە !
خاڵ منیش کەوتمە بنکۆڵ کردنی و زانیم ئەم ماستە موویەکی تیایە ...
ووتم ؛ تۆ چۆن ئەزانیت ؟
ووتی : من بەرپرسی بەشی خواردنەوە کهولیەکانم و بەهۆی پسپۆری و شارەزاییەکەمەوە دوای کڕینی ئەم یانە شەوانەیە تەنها منیان هێشتەوە ...
" شایانی باسە ئەم یانە شەوانەیە ( Scala ) یەکێکە لە گەورەترین و گرانترین و بەناوبانگترین یانەی شەوانە و لایڤ میوزیک و قومارخانە لە بەریتانیادا کە جێگەی نزیکەی 1200 کەس دەگرێت وە بەهاکەی بە زیاتر لە 40 ملیۆن پاوەند دەخەمڵێنرێت "'...
هەروەها درێژەی پێدا و ئەتووت پەیامنێری تایبەتە و بۆلای من نێردراوە ،
ووتی : ئەمە مەسئولێکی پلە بەرزی یەکێتی لەم ماوەیەدا کڕیویەتی بەڵام ژنێکی عەرەب سەرپەرشتی دەکات و هەر بەناوی ئەویشەوەیە  ، تەنانەت بەپێکەنینەوە ووتی : ژنەکە لە کیم کارداشیانیش ئەچێت !
هەروەها ووتی ، تائێستا ئەو مەسئولە دووجار خۆی هاتووە بۆ ئێرە بەڵام زۆر ئەترسا و پێش ئەوەی بێت مۆبایلەکانیان لە زۆرینەی کارمەندەکان سەند ...
ووتیشی بە هەمووان ووتراوە هەرکەسێک وێنە و زانیاری لەسەر ئەو مەسئولە بباتە دەرەوە ئەوا دەردەکرێت ، بەڵام ئەو هەر بە جنێو و دەمە پیسەکەی خۆیان ووتی : I f*k them , I don't care I'm an English
واتا : یەک بە یەک نیکاحیان ئەکەم ، من ئنگلیزم بەخەیاڵما نایەت ، چی ئەکەن با بیکەن ...
هەروەها ووتیشی من جارێکیان هاوڕێیەکی کوردم لەگەڵ خۆم برد بەڵام لەلایەن بەڕێوەبەرە ژنەکەوە بانکرام و ووتی تکایە هاوڕێ و کەسی کورد لەگەڵ خۆت مەهێنە ، بۆیە لەوکاتەوە نهێنیەکانم بۆ دەرکەوت ،
جا بەڕێزان ، ڕەنگە ئێستا مەسئولەکان تاکتیکەکەیان گۆڕیبێ و مەشروعەکانیان بیکەن بە ناوی عەرەبەکانەوە ...
هەروەها ووتی : هەر ئەم ژنە بەتەمایە بەم نزیکانە لە ڕێگەی ئەو مەسئولەوە چەند یانەیەکی دیکەی هاوشێوەی ئەمە لە ئەمستردام و پاریس بکاتەوە ..

تێبینی : ناوی بەرپرسەکەو هەندێک زانیاری دیکە لەبەر Data Protection پارێزراوە .



ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی
جاشایەتی ئال بارزانی بۆ ئەردۆغان
تابلۆکانی شەهیدانی قەلەم لەکوردستان

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟