وتار
كوێستان خان تۆ له‌بیرته؟
Wednesday, 05.10.2023, 11:13 AM
به‌ڵام من له‌بیرمه و نه من نه مێژوو قه‌ت له‌بیری ناكه‌ین
من له ڕۆژێك وه‌ك ئه‌مڕۆ ئه‌م ژنه ڕسوا ده‌كه‌م
له ڕۆژێك وه‌ك ئه‌مڕۆ 10-05-2022 كه سالیادی ئازادبوونم له‌زیندانه
له بیره‌وه‌ری ئه‌م ڕۆژه‌دا به‌سه‌رهاتێكی خۆم و ئه‌م کوێستان محمده به‌ڵاو ده‌كه‌مه‌وه
ئه‌م ژنه‌ی كه له‌سه‌ر لیستی گۆڕان گوایه وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتیه و له‌سه‌ر خوێنی ڕێژوانهكان و گهرمیانهكان و شه‌قامی ئازادیخوازی گه‌یشتووه ئه‌م پۆسته و ئێستاش به نانی حه‌رام گۆشتی گرتووه له جیاتی پشتگیری له مه‌زلومان و عه‌داله‌ت بكات ئه‌مڕۆ جه‌لاده‌كانی وه‌كۆ ڕایید دلدار خه‌لات ده‌كات.
ئه‌و دلدارهی كه زوڵم نه‌ماوه له زیندانیانی بادینان نه‌كردبێت. ئه‌و دلدارهی كه به سه‌خته‌كاری ده‌ستی هه‌یه له هه‌رچی سزای قورسه به‌سه‌ر كاك شێروان و هاوڕێكانیدا.
كاتێك من له زیندان بووم و له دۆخی هه‌ره سه‌ختدا بووم ئه‌م ژنه هات و قاعه به قاعه ده‌سورایه‌وه كه گوایه به ئه‌ركه‌كه‌ی هه‌ڵده‌ستێ.
پێ ده‌نا مانگی حه‌وته‌م كه من گیرابووم و قه‌ت ئاگام له ده‌ره‌وه به‌تایبه‌ت مندالانم نه‌بوو.
نه‌داوای ئازادیم له‌و ژنه كرد نه‌ش نان، مانگێك بوو مانم له خواردن گرتبوو بۆ كه مافی قسه‌كردن له‌گه‌ڵ منداڵانم پێ بده‌ن وه‌كو هه‌موو كه‌سێك كه‌چی ته‌نیا ئه‌شكه‌نجه‌م ده‌دیت.
خۆم گه‌یانده ئه‌م كوێستانه و به چاوی پڕ له‌گریانه‌وه پێی ووتم نێزیكی 7 مانگه ئاگام ل منداڵانم نیه ، ته‌نانه‌ت قاتلهكانیش مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه بهتێلهفۆن قسه بكه‌ن بۆچی ئه‌م مافه‌م پی ناده‌ن، تكایه داوا بكه با وه‌كو هه‌موو كه‌سێك مافم پێ بدرێت كه ته‌نیا ده‌نگی منداڵه‌كانم گوێ لێ ببێت.
ئه‌م ژنه كه زیاتر وه‌كو پیاوێكی ده‌سه‌ڵات كه‌وته به چاوم به ته‌ییب ڕێوه‌به‌ری زیندان وتی دواێ 2 خولهك ته‌له‌فۆنی پێ بده‌ن به‌ڵام له‌ژێر چاودێریدا... و ڕۆیشت
دواێش نه رێوه‌به‌ر و نه هیچ كه‌س حسابیشی بۆ ئه‌م وه‌زیره نه‌كرد و ئه‌و دوو خوله‌كه‌شیان بهمن نه‌دان.
له‌كاتێكدا كه مانگێك بوو من له مانگرتندا بووم.
لێره‌وه بۆ ئه‌م خانمه وه‌زیره و به رای گشتی راده‌گه‌ینم ئه‌م ژنه كه له‌سه‌ر فراكسیۆنی گۆڕان و له‌ژێر ناوی ئۆپۆزسیۆن بوون به ده‌سه‌ڵات به‌شێكن له ده‌سه‌ڵاتی زاڵم و سته‌مكار و نابێت مێژوو له‌بیری بكات.
بێریڤان بهرگارهیی
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس
بابەتی لەیەکچوو
سه‌رتیپ جه‌وهه‌ر: كۆتاكان، لەنوێنەرایەتیەوە بۆ داردەستبوون
نیاز حامید: گورگە بۆرەکان لە کەرکوک دوکانی کوردان دەسوتێنن
سه‌رتیپ جه‌وهه‌ر: كورد لەسوریا، لەنێوان سیاسەتی ناڕۆشنی ئەمریكاو تێگەیشتنی ساختەی روسیا
قه‌یدار حسێن: دەسهەلاتێ تاکێ کوڕد یێ کریە د قەفەسەکا بێ ئومێدیێ دا
ته‌ڤدا: ڕاكێشانی چه‌ك به‌ره‌و ئه‌ندامی مه‌كته‌ب سیاسی یه‌كێتی له‌لایه‌ن ئه‌فسه‌رێكی سه‌ر به‌كوسره‌ت ره‌سول
بابەتی تر
بارزان به‌رواری: پرسیار بۆ برادەرێن یەکگرتوو لسه‌ر ماتێكرنا وان به‌رامبه‌ر هه‌ده‌پێ
بارزان به‌رواری: په‌یامه‌ك بۆ نه‌وه‌ی نوێ و كۆمه‌ڵ و ئێكگرتوو
ته‌ڤدا: ئه‌ز عاشقێ كچا مه‌سعود بارزانیمه
بارزان به‌رواری: مه‌سرور بارزانی سكالایه‌كا دی لسه‌ر ئه‌یاز كه‌ره‌م تۆمار كر
بارزان به‌رواری: ئاگه‌هداریه‌كا گرنگ بۆ چا‌لاكڤان و ئازادیخازێن به‌هدینان
سه‌رتیپ جه‌وهه‌ر: دادگه‌ها فیدڕال (پارتی و ئێكه‌تی) دێ ئێخته به‌رامبه‌ر دوڕیانهكا دژوار
تاكۆر زه‌رده‌شت: هه‌كه هه‌ولێر هێشتا هه‌ولێره پێدڤی بۆ ئیبۆ دادگایی كربان
ته‌ڤدا: دیرۆك پڕه ژ رادهستكرنێن كوردا بۆ ده‌ستێ دژمنی ژلاێ پارتیڤه
تاكۆر زه‌رده‌شت: په‌یامه‌ك ڤه‌كری ژبۆ سیمبولێن به‌رخوه‌دانا به‌هدینان
ته‌ڤدا: چه‌وانیا ناڤه‌رۆكا كۆمكوژیا بنه‌ماڵا حهمهدئاغاێ مێرگه‌سۆری ژلاێ مسته‌فا بارزانی