وتار
مۆنیومێنتی بارزانی و زیندانەکەی ماندێلا
Saturday, 05.13.2023, 02:43 PM
هیچ شتێک بەقەدەر هەستی ماتەمینی جۆش و خرۆشی مرۆڤایەتی لێ ناکەوێتەوە، هەر لەبەر ئەوەش بوو دوای مردن و ماڵئاوایی یەکجارەکی ماندێلا لە ژیاندا، شوێنی 27 ساڵ زیندانی کردنی بووە مۆزەخانەو مۆنیۆمێنت بێ ئەوەی پارەی تێدا خەرج بکرێت،..
کۆتایی هەفتەی رابردوو لە 11 ئایاردا، بەسود وەرگرتن لە رەوایی مێژووی سەدەیەکی بزافی رزگاریخوازانەی کورد، مەسعود بارزانی و بنەماڵە، حزب و حکومەتەکەیان ویستیان نمایش و شۆیەکی گەورە لەبارزان دروستبکەن، بۆ ئەوەی لە پەنایەوە سۆزێکی جیهانی بۆ خۆیان دەستەبەر بکەن، بەڵام بابزانین ئەوەی دەیانووسێت لە ئاستە جیهانییەکە دەستیان بکەوێت، چەندە و چییە؟ ناچینە سەرباسی دەسکەوتی ئەم نمایشە لە کەڵکی حزبی و جەماوەری لەئاستە ناوخۆیەکە.
نزیکترین نموونە بۆ بەراوردی ئەم باسە، کۆچی دوایی نیسلۆن ماندیلایە. چونکە دیمەنەکان هێشتا لەیادگەی زۆرینەماندا ماون.
سەرەتای دیسەمبەری 2013 کاتێک نیسلۆن ماندێلا رێبەری بزافی رزگاریخوازی باشووری ئەفریقا کۆچی دوایی کرد، سەرۆک و رێبەرانی دونیا روویان کردە جۆهانسبێرگ بۆ ئەوەی شانازی ئەوەیان پێ ببڕێت، بەشداری لە بەخاکسپارد و رێورەسمی ماڵئاوایی ماندێلا بکەن، لەناو ئەوانەی بەشداری ئەم رێورەسمەیان کرد، پێنج سەرۆک و سەرۆکی پێشوو، پێشووتری ئەمریکا بەشداربوون. رێورەسمەکە هەر ئەوەی بایەخدار نەبوو، کە ملیونان کەس بەشداریان کرد، بەڵکو گرینگتر لەو پرسە، سەیرکردنی رێورەسمی ماڵئاوایی ماندێلابوو لە کەناڵەکانی راگەیاندن کە بۆ یەکەمجار لەمێژوودا گەیشتە یەک ملیار بینەر لەیەک سات و کاتدا.
ئەوەی کۆتایی هەفتەی رابردوو مەسعود بارزانی کردی، هەوڵدانێکی هاوشێوە بوو، بەناوی کردنەوەی مۆنۆمێنتی مستەفا بارزانی باوکیەوە، خوازیاربوون کەسایەتییە گەورەکانی دونیا بهێنە بارزان، بەڵام هیچ سەرکردەکانی دونیا تەشریفی نەهێنا، هەر ئەوەندەشنا، سەرۆک و سەرکردە خانەنشینەکانیش بەدەم داوەتەکەوە نەهاتن، نامەکەی جۆرج دەبلیوبۆش وەڵامی داوەتەکەیان بوو، نەک ئەو خۆهەڵکێشانەی پێوە دەکرێت، گوایە بۆش پیرۆزبایی کردنەوەی مۆنیومێنتەکە دەکات.
پرسیارە جەهەریەکە ئەوەیە بۆچی بەرپرسە باڵاکانی دونیاو ئەوانەی خانەنشین بوون، دوای تەکلیفی مەسعود بارزانی، سەرۆکایەتی هەرێم و سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیڕان نەکوتن و سەرەڕایی رەوایی خەباتی بزافی رزگاریخوازی کورد، هەستیان بۆ کردنەوەی مۆنیۆمێنتەکەی مستەفا بارزانی نەجوڵا، بەڵام بۆ ماندیلا شتێکی تر بوو؟.
یەکەم: ماندێلا هاشێوەی مستەفا بارزانی خەڵکی گوندبوو، لە خێڵ و هۆزێکی بچوکی باشووری ئەفریقا بوو، لە پێناوی دژایەتی رەگەزپەرستی، ئازادی، یەکسانی و دادپەروەری، تێکۆشاو 27 ساڵ خرایە زیندان، شوێنی زیندانیکردنەکەی بووە بە مۆزەخانەی نیشتمانی و گەشتیاران رووی تێدەکەن، بێ ئەوەی هیچ پارەیەکی ئەوتۆ لەو پێناودا خەرج بکرێت، بەڵام بۆ مۆنیومێنتی بارزانی زیاتر لە بیست ملیۆن دۆلار دراوە بە کۆمپانیەکی تورکی.
دووەم: ماندێلا ساڵی 1994 سەرۆکایەتی باشوری ئەفریقای وەرگرت، کە ماوەکەی تەواو بوو، لە 1999 دەستبەرداری دەسەڵات بوو، رێکخراوێکی خێرخوازی دانا، بۆ ئەوەی بەرەنگاری نەخۆشی ئایدزببێتەوە، بەڵام لێرە با واز لەدەسەڵات و کورسی پەرستی بهێنین، تەنها رلکخراوە خێرخوازیەکەی بارزانی چییەو مەبەستەکە چییە؟ ئایا بۆ خزمەتی مرۆڤایەتییە؟ یان رێکخراوێکی تەسکبینی حزبی؟.
سێێیەم: ماندێلا دوای ئەوەی 1990 لەزیندان ئازادبوو، لە 1992 خەڵاتی دەوڵەتی تورکیای رەتکردووە، چونکە ئەو پێوابوو تورکەکان جیاکاری دەکەن و کوردەکان قوربانی ئەو جیکاریەن، بەڵام مەسعود بارزانی بەتورکەکانی وتووە، باوکم پێش مردنی وەسیەتی کردووە، دۆستی تورک بین، لەبەر ئەنجامی ئەوەش نەک هەردۆستی هەواڵگری و ئەمنین!، سپاردنی بینای مۆنیومێنتی مستەفا بارزانی بە تورکەکان سپێردراوەو لە پارەی نەوت و داهاتی وڵات 20 ملیون دۆلاریان رادەستکراوە.
چوارەم: گەر بە پێوەری پارە، کورسی دەسەڵات، هێزی چەکداربوایە، کە کوڕو نەوەکانی مستەفا بارزانی سێ دەیەیە لە کوردستانی عێراقدا مۆنۆپۆلیان کردووە، ئەبوایە دونیا بۆ داوەتی کردنەوەی مۆنیومێنەتەکەی بارزان ئامادەبونیایە، ماندێلا هیچ لەمانەی نەکرد، عەشیرەتەکەشی چەکدار نەکرد، بەڵام دونیا بۆ مردنی خرۆشا. تا مرۆڤایەتیش هەیە، وەکو تێکۆشەر، ئازادیخواز، دیموکراسی و دادپەروەر ناوی لە مێژوودا دەمێنێتەوە. بەڵام مەلا مستەفا گەرچی 14 ساڵ رێبەرو سەرۆکی شۆرش و بزافی رزگاریخوازی کورد بوو، چونکە لە بنەڕەتەوە پیاوی دەوڵەت و ئیدارەدانی کورد نەبوو، خۆی و شۆڕشەکەی سەرنگوم کرد، ئەوانەشی لە پاشماوەی تێکۆشانەکەی دەخۆن، گروپێکن خێڵگەرانە سیاسەت و حوکمڕانی هەرێمێکی دەوڵەمەند دەکەن، هەرچی بەهای نیشتیمانیش هەیە، لەکوردیان وەرگرتۆتەوە، هەر لەبەر ئەوەشە، مۆنیۆمێنتەکەی بارزانیان بەناوی نیشتیمانییەوە ناو ناوە، تا لێرە بەدوا نیشتیمانیش بۆ گروپێکی بچوک قۆرخ بکرێت، هەر وەکو چۆن هەموو سەروەتەکانی هەرێم بۆ ئەوان قۆرخ کراوە.

ئیبراهیم عهباس
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس
بابەتی لەیەکچوو
سهرتیپ جهوههر: كۆتاكان، لەنوێنەرایەتیەوە بۆ داردەستبوون
نیاز حامید: گورگە بۆرەکان لە کەرکوک دوکانی کوردان دەسوتێنن
سهرتیپ جهوههر: كورد لەسوریا، لەنێوان سیاسەتی ناڕۆشنی ئەمریكاو تێگەیشتنی ساختەی روسیا
قهیدار حسێن: دەسهەلاتێ تاکێ کوڕد یێ کریە د قەفەسەکا بێ ئومێدیێ دا
تهڤدا: ڕاكێشانی چهك بهرهو ئهندامی مهكتهب سیاسی یهكێتی لهلایهن ئهفسهرێكی سهر بهكوسرهت رهسول
بابەتی تر
ههڤاڵ ئاكۆ: قەحپەی سیاسی زیان لە تەواوی كۆمەڵگە دەدات
تاكۆر زهردهشت: لهبارزان ئهمڕۆ ئهتكبهری كورد بهرچاوی جیهان نمایش كرا
بارزان بهرواری: مستهفا بارزانی نابیته سیمبول ما بزۆڕێ یه؟!
بێریڤان بهرگارهیی: كوێستان خان تۆ لهبیرته؟
بارزان بهرواری: پرسیار بۆ برادەرێن یەکگرتوو لسهر ماتێكرنا وان بهرامبهر ههدهپێ
بارزان بهرواری: پهیامهك بۆ نهوهی نوێ و كۆمهڵ و ئێكگرتوو
تهڤدا: ئهز عاشقێ كچا مهسعود بارزانیمه
بارزان بهرواری: مهسرور بارزانی سكالایهكا دی لسهر ئهیاز كهرهم تۆمار كر
بارزان بهرواری: ئاگههداریهكا گرنگ بۆ چالاكڤان و ئازادیخازێن بههدینان
سهرتیپ جهوههر: دادگهها فیدڕال (پارتی و ئێكهتی) دێ ئێخته بهرامبهر دوڕیانهكا دژوار