وتار
هەرێم لەچاوەڕوانیی رۆژانی سەختتر
Tuesday, 06.20.2023, 08:35 PM
- ئەو پرۆژەی نەوت و گازەی لەبەغدا ئامادەكراوە، دەسەڵاتی هەرێم بەسەر نەوت ناهێلێت یان زۆر لاوازى دەكات
- لاوازبوونی هەرێم لێكەوتەو ئەنجامی سیاسەتی چەوت و خراپی حوكمڕانیی و عینادیی و پەرتەوازەیی ناوخۆی هەرێمە.
- ئێران لەدوای هەڵبژاردنی 2021 وە لەڕێی دامەزراوە قەزایی و دەستورییەكانی عیراق رۆڵی هەرێم كەمدەكاتەوە
- ئەم حكومەت و پەرلەمانەی كوردستان، شەرعیەتی نەماوەو هیچ بڕگەو ماددەیەكی قانونی دەستوریی نییە چارەسەری ئەم دۆخەی بكات
- دابەشبوونی لایەنەكانی كوردستان بەسەر ئەجێندای ئیقلیمی دابەشبوونێكە لەمێژووی 32 ساڵی رابردوو، هەرێمی كوردستان بەخۆیەوەی نەبینیوە.
.
بەپێی پێشبینیی نوێ، هەرێمی كوردستان رۆژانی زۆر سەختتری لەبەردەمە. حكومەتی هەرێم لەگفتوگۆی لەگەڵ بەغدا سێ گرفتی سەرەكی هەیە، كە هەریەكەیان لەویدیكە گرنگترە. یەكەمیان؛ ئەو گفتوگۆیەی لەگەڵ بەغدا سەبارەت بەنەوت لەكاتێكدایە كە نەوتەكەی بەبڕیاری دادگای ناوخۆو نێودەوڵەتی وەستێنراوە! بۆیە هیچ دەرەتان و دەریچەیەكی لەبەردەم نییە جگە لەرێككەوتن لەگەڵ بەغدا. رێككەوتنەكەی هاوشێوەی رێككەوتنی سەفوانە لەنێوان عیراق و ئەمریكا لە ساڵی 1991، كاتێك سوپای عیراق بەتەواوی لەكوێت تێكشكابوو، عیراق تەنها ئیمزای لەسەر رێككەوتنەكە كرد كە فەرماندەی هێزەكانی هاوپەیمانان (نۆرمان شوارزكۆف) خستیە بەردەم سوڵتان هاشم.
دووم: ئەو دابەشبوونە پڕ مەترسیدارەی نێوان لایەنە سەرەكییەكانی كوردستان بەتایبەت (پارتی و یەكێتیی) لەبەغدا. دابەشبوونی لایەنە سیاسیەكانی كوردستان بەسەر ئەجێندای ئیقلیمی دابەشبوونێكە لەمێژووی 32 ساڵی رابردوو، هەرێمی كوردستان بەخۆیەوەی نەبینیوە.
سێیەم: ئەم حكومەت و پەرلەمانەی كوردستان، شەرعیەتی نەماوەو هیچ بڕگەو ماددەیەكی قانونی دەستوریی نییە چارەسەری ئەم دۆخەی بكات، لەوە خراپتر پشتیوانیی شەقامی زۆر لاواز بووە! ئەمەشیان مەترسیەكی زۆر گەورەیە لەسەر حكومڕانیی و قەوارەكە بەگشتیی.
ئەوەی تائێستا دەیبینین لۆلۆیە، هێشتا لێ لێ ماوە. بەپێی زانیاریی و پێشبنیەكانی دەكرێت، لەبەغدا پلانی زۆر ورد هەیە بۆ لەقالبدانی هەرێم و داماڵینی لەدەسەڵاتەكانی و كەمكردنەوەی رۆڵ و كاریگەریی لەعیراق و ناوچەكە.
ئەو پرۆژەی رەشنوسی قانونی نەوت و گاز، پاڵپشت بەقانونی ئیدارەی دارایی لەعیراق هەرێمی كوردستان دەخاتە دۆخێكی زۆر مەترسیدار. پرۆژەی قانونی نەوت و گاز لەپرۆژە هەرە هەستیارەكانی عیراق بووە لەدوای 2003. ئەوە 20 ساڵی رێككە هەرێم و بەغدا نەیانتوانیوە لەسەری رێككەون، چونكە پەیوەندی دیاریكردنی دەسەڵات و هەژموونی هەرێم و بەغداوە هەیە بەسەر كێڵگەكانی نەوت و گاز لەهەرێمی كوردستان و ناوچە دابڕێنراوەكان و كۆی عیراق بەهەموو وردەكارییەكانیەوە. هەر لە گەڕان بەدوای نەوتەوە بگرە تا دەگاتە گرێبەست لەگەڵ كۆمپانیاكان و هەناردەكردن و فرۆشتن و وردەكارییەكانی دیكەی كەئێشی ئێمە نییە قسەی لێبكەین.
ئەم پرۆژیە لەبارودۆخ و زەرفێكدا دەهێنرێتە پەرلەمان، لەلایەك هەرێم زۆر لاوازبووەو دابەشبونێكی خراپ لەناوخۆ هەیە، لەلایەكی دیكە بەغدا بەغدای جاران نییەو تەوافوق و سازانی تێدا نەماوە، هێشتا عەقڵیەتی شۆڤینی و دەمارگیریی قەومیی بەهێزە، ئەوەی دەیانەوێت ئەوە تێدەپەڕێت. ئەمە جگە لەدەستێوەردان و جێبەجێكردنی ئەجێندای ئیقلیمیی بەتایبەت ئێران كە لەدوای هەڵبژاردنەكانی 2021 وە هەنگاو بەهەنگاو لەڕێی دامەزراوە قەزایی و دەستورییەكانی عیراق رۆڵی هەرێم لاواز دەكات.
ئەم هەوڵانەی بەغدا بۆ كەمكردنەوە یاخود داماڵینی هەرێمە لەدەسەڵاتی بەسەر ئیدارەدانی نەوت. ئەگەر هەرێم دەسەڵاتی بەسەر نەوتدا نەمێنێت، كاریگەرییەكانی لەعیراق و ناوچەكە زۆر لاواز دەبێت، ئەمەش لێكەوتەو ئەنجامی سیاسەتی چەوت و خراپی حوكمڕانیی و عینادیی و پەرتەوازەیی ناوخۆی هەرێمە.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس
بابەتی لەیەکچوو
سهرتیپ جهوههر: كۆتاكان، لەنوێنەرایەتیەوە بۆ داردەستبوون
نیاز حامید: گورگە بۆرەکان لە کەرکوک دوکانی کوردان دەسوتێنن
سهرتیپ جهوههر: كورد لەسوریا، لەنێوان سیاسەتی ناڕۆشنی ئەمریكاو تێگەیشتنی ساختەی روسیا
قهیدار حسێن: دەسهەلاتێ تاکێ کوڕد یێ کریە د قەفەسەکا بێ ئومێدیێ دا
تهڤدا: ڕاكێشانی چهك بهرهو ئهندامی مهكتهب سیاسی یهكێتی لهلایهن ئهفسهرێكی سهر بهكوسرهت رهسول
بابەتی تر
مهكی ئامێدی: عهزیز شێروانی و ههڤژینا وی بۆچی بدهستێ باندا خسرۆ گۆران هاتنه تیرۆركرن
بارزان بهرواری: خشتهیا بەرپرسێن پارتی ل ههمی باژێرێن ههرێمێ دگەل مالا بارزانی
سهرتیپ جهوههر: هەرێمێكی پارچە پارچەو، میللەتێكی بەشخوراو
بارزان بهرواری: پارتی ب ئاشکەرا لایەنگرێن خوه لگۆری مافداریا سهیهكێ ژی هژمار ناكهت
بارزان بهرواری: ل دهرڤه دوماهی و ل ژۆرڤه ئێكهمن!
ئهیاز كهرهم: مانۆرێن مهسرور بارزانی ژبۆ چنه؟
بارزان بهرواری: بۆ برادهرێن یهككگرتوو، سینان ئۆغان ب مهرجا دژایهتیا كوردا گههشته ئهردۆغانی
تاكۆر زهردهشت: جهنابی مهسعود، پێمان بڵێ بۆچی ؟!
هێمن ڕهئوف: سەگە کێویە بێمۆراڵ و مشەخۆرەکان
سهرتیپ جهوههر: سێمالكا، دەروازەیەك لەبەردەم رەحمەتی سیاسی