وتار
لەچەپی رادیكاڵەوە بۆ حزبی پشتاو پشت
Tuesday, 07.04.2023, 09:11 PM
لەچەپی رادیكاڵەوە بۆ حزبی پشتاو پشت
-باڵی چەپی بزوتنەوەی سیاسی، بەجەلالیەت دەستی پێكرد كە دژی بەبنەماڵەكردنی حزب بوو
- پێدەچێت گۆڕان لەپرۆسەی سیاسی كوردستان بەتەواوی داببڕێت
-گۆڕان لەرادیكاڵترین بزوتنەوەی چەپ، گۆڕا بۆ حزبی بنەماڵە
سەرتیپ جەوهەر
پێدەچێت بزوتنەوەی گۆڕان بەئاراستەی بەشدارینەكردن لەهەڵبژاردنەكانی داهاتوو هەنگاو بنێت و بەتەواوی لە پرۆسەی سیاسی داببڕێت. ئەم بڕیارەی گۆڕان لێكەوتەی شكستی بزوتنەوەكەیە لەهەڵبژاردنی رابردووی پەرلەمانی عیراق كە نەیتوانی هیچ كورسییەك بەدەستبهێنێت.
پێشبینی دەكرێت مۆمی بزوتنەوەی گۆڕان بەرەو كوژانەوە بێت. ئەم شكستە یان بێئومێدییە لەخۆڕا نییە، بەڵكو بەهۆی لەدەستدانی ئەو فاكتەرو هۆكارانەیە كە لەبنەڕەتدا بزوتنەوەی گۆڕانی لەسەر دامەزرا. بزتنەوەی گۆڕان وەك باڵی توندڕەو یان رادیكاڵی چەپ لەهەناوی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان دژی بەبنەماڵەكردنی حزب و گەندەڵی و ناعەدالەتی و زنجیرەیەك چەمگی دیكە لەدایك بوو! بەڵام دوای كۆچی دوایی كاك نەوشیروان (درود بۆ گیانی) بزوتنەوەی گۆڕان بەئیمزاو تاپۆ بووە حزبی بنەماڵەو پشاوپشت، بەجارێك هەموو ئەو بنەمایانەی لەدەستدا كە پێشتر بانگەشەی بۆ دەكرا. بەكورتی گۆڕان وەك پرۆژە، هۆكارەكانی مانەوەی بەتەواوی لەدەستداوە.
من بۆخۆم گەشبین نیم بەئایندەی بزوتنەوەی گۆڕان، چونكە بڕستی لێبڕاوە. ئەم بزوتنەوەیە لەماوەیەكی كەم توانی سەركەوتنی گەورە لەدوای 25ی ئەیلولی 2009 بەدەستبهێنێت، بەڵام هەموو ئەو شەرت و مەرجانەی لەدەستدا كە بزوتنەوەكەی لەسەر دامەزرابوو، بەتایبەتیش گۆڕان لەرادیكاڵترین بزوتنەوەی چەپ، گۆڕا بۆ حزبی بنەماڵە! ئێستاش كوڕەكانی كاك نەوشیروان لەخەمی پاراستنی ئەو موڵك و سامانەن كە باوكیان بەناوی بزوتنەوەكە لەحكومەتی وەرگرت، بەڵام دواتر لەسەر میراتگرانی (كوڕەكانی) تاپۆكرد. بەدوور نازانرێت بۆ پاراستنی موڵك و سامانەكەیان پەنا بۆ بڕیاری چاوەڕواننەكراو ببەن.
بەڕاستیی من مەبەستم نییە بەتەنها قسە لەسەر بزوتنەوەی گۆڕان بكەم، بەڵكو مەبەستمە قسە لەسەر ئەزموونی ئەو بزوتنەوەیە بكەم كە لەسەرەتاوە وەك حزبێكی دژە بنەماڵەو پشتاو پشت و دژ بەگەندەڵیی و دەستەواژەكانی چاكسازیی دامەزرا، بەڵام لەگەڵ لەدەستدانی بنەماكانی دامەزران وەك باسمكردووە، ئەو بزوتنەوەیە وەك دارێكی بێبەر، لەماوەی چوار ساڵ، نەیتوانی تەنها یەك كورسی بەدەستبهێنێت!
سەرەتای شەستەكانی سەدەی رابردوو، باڵی چەپی ناو بزتنەوەی سیاسی كوردستان لەجەلالیەتەوە دەستپێدەكات كە لەسەربنەمای دژایەتیكردنی (بەخێڵكردن) و بەپشتاوپشتكردنی حزب و داكۆكیكردن لەچەمكەكانی یەكسانیی و دادپەروەریی رێچكەی خۆی گرت، بەڵام دوای لە شەست ساڵ ئەو رێچكەیە روبەرووی شێوانێكی گەورە بۆتەوە. دەكرێت بڵێین مەرجەكانی دروستبوون و گەشەكردنی یەك یەك دەكەون دەبێ چاوەڕوان بین بزانین لێكەوتەو ئەنجامەكەی چی لێ شین دەبێت، لەكاتێكدا بزوتنەوەی گۆڕان بەهۆی لەدەستدانی مەرج و ئەرگۆمێنتەكانی لەسەری دامەزرابوو، رووبەرووی ئەم واقعە تاڵە بۆتەوە.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس
بابەتی لەیەکچوو
سهرتیپ جهوههر: كۆتاكان، لەنوێنەرایەتیەوە بۆ داردەستبوون
نیاز حامید: گورگە بۆرەکان لە کەرکوک دوکانی کوردان دەسوتێنن
سهرتیپ جهوههر: كورد لەسوریا، لەنێوان سیاسەتی ناڕۆشنی ئەمریكاو تێگەیشتنی ساختەی روسیا
قهیدار حسێن: دەسهەلاتێ تاکێ کوڕد یێ کریە د قەفەسەکا بێ ئومێدیێ دا
تهڤدا: ڕاكێشانی چهك بهرهو ئهندامی مهكتهب سیاسی یهكێتی لهلایهن ئهفسهرێكی سهر بهكوسرهت رهسول
بابەتی تر
تهڤدا: كهسێ قورعان سۆتی دهركهت ئهندامێ میتێ
تاكۆر زهردهشت: سادق عهمهر سندی ژلاێ كێ، بۆچی و چهوا هاته تیرۆركرن؟
عادل سهدیق: ههژاریا ئهخلاقی ل ناڤ جڤاكا كوردی
سهرتیپ جهوههر: هەرێم لەچاوەڕوانیی رۆژانی سەختتر
مهكی ئامێدی: عهزیز شێروانی و ههڤژینا وی بۆچی بدهستێ باندا خسرۆ گۆران هاتنه تیرۆركرن
بارزان بهرواری: خشتهیا بەرپرسێن پارتی ل ههمی باژێرێن ههرێمێ دگەل مالا بارزانی
سهرتیپ جهوههر: هەرێمێكی پارچە پارچەو، میللەتێكی بەشخوراو
بارزان بهرواری: پارتی ب ئاشکەرا لایەنگرێن خوه لگۆری مافداریا سهیهكێ ژی هژمار ناكهت
بارزان بهرواری: ل دهرڤه دوماهی و ل ژۆرڤه ئێكهمن!
ئهیاز كهرهم: مانۆرێن مهسرور بارزانی ژبۆ چنه؟