وتار
هەڵبژارنی داهاتوو، رۆژی ئاهەنگی خەڵك و ماتەمی دەسەڵاتداران
Thursday, 08.03.2023, 10:37 PM
تا جێنین پلاسخارت نەچووە ئێران، نەتوانرا رۆژی هەڵبژاردنی كوردستان دیاریی بكرێت.
هیوادارین ئەم هەڵبژاردنە چانسێك بێت بۆ دەربازكردنی دۆخی سیاسی لەم چەقبەستنەی ئێستا
هەڵبژاردن هیچ كات لەوادەی خۆیدا نەكراوە، لەكاتێكدا هەموو حزبەكانی كوردستان دروشمی ئازادی و دیموكراسیان هەڵگرتووە.
ئەگەر ئەم هەڵبژاردنە بەپاكی بەڕێوەبڕوات ئەنجامەكەی بۆ ئەو كەمینە خۆسەپێنەی ئێستا دەبێتە رۆژێكی تاریك و بۆ خەڵكیش دەبێتە ئاهەنگ گێڕان
..........
تا جێنین پلاسخارت نەچووە ئێران، نەتوانرا رۆژی هەڵبژاردنی كوردستان دیاریی بكرێت.
دیاریكردنی رۆژی هەڵبژاردن بۆ جاری سێیەم، عەیبەیەكی گەورەی حوكمڕانیی كوردستانە، دواخستنی بۆ جارێكی دیكە، باری هەرێم لەئێستا زۆر گرانتر دەكات. دوای زیاتر لە 32 ساڵ لەحوكمڕانیی، ببینن ئازادی و دیموكراسی و دامەزراوەكانی حوكمڕانیی لە چ دۆخێكی خراپدایە! هەڵبژاردن لەم وڵاتە هیچ كات لەوادەی خۆیدا نەكراوە، ئەمە لەكاتێكدا هەموو حزبەكانی كوردستان (جگە لەئیسلامییەكان) ئەوانەی حكومەتیان پێكهێناوەو ئەوانەیشی گوایە ئۆپۆزسیۆنن، دروشمی ئازادی و دیموكراسیان هەڵگرتووە.
هیوادارین ئەم هەڵبژاردنەی دەكرێت، كەمتر ساختەكاریی بكرێت و كەمێك متمانە بگەڕێتەوە بۆ ئەنجامی هەڵبژاردن. هەروەك ئەم هەڵبژاردنە چانسێك بێت بۆ دەربازكردنی دۆخی سیاسی لەم چەقبەستنەی ئێستا‌و دروستبوونی هاوكێشەی نوێی لەكوردستان.
هیوادارین ئەنجامی هەڵبژاردن كە بڕیارە 25ی شوباتی داهاتوو بكرێت، رەنگدانەوەی خواست و ویستی خەڵكی كوردستان بێت و ببێتەهۆی راستكردنەوەی رێڕەوی چەوتی حوكمڕانی كە بریتیە لەدروستكردنی حوكمڕانیەكی رەشید و باش و هێنانەدی خواستی خەڵك بەچاككردنی ریشەیی حوكمڕانیی و دابینكردنی ژیانێكی شایستەو كەرامەتمەندانە بۆ خەڵكی كوردستان و رزگاربوونی خەڵك لەدەست ئەم كەمینە دەستڕۆیشتووەی كوردستانیان بەمڕۆ گەیاند و ژیانی خەڵكیان كردۆتە دۆزەخ. من دڵنیام ئەگەر ئەم هەڵبژاردنە كەمێك بەپاكی بەڕێوەبڕوات ئەنجامەكەی بۆ ئەو كەمینە خۆسەپێنەی ئێستا دەبێتە رۆژێكی تاریك و بۆ خەڵكی كوردستانیش دەبێتە ئاهەنگ گێڕان.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس
بابەتی لەیەکچوو
سه‌رتیپ جه‌وهه‌ر: كۆتاكان، لەنوێنەرایەتیەوە بۆ داردەستبوون
نیاز حامید: گورگە بۆرەکان لە کەرکوک دوکانی کوردان دەسوتێنن
سه‌رتیپ جه‌وهه‌ر: كورد لەسوریا، لەنێوان سیاسەتی ناڕۆشنی ئەمریكاو تێگەیشتنی ساختەی روسیا
قه‌یدار حسێن: دەسهەلاتێ تاکێ کوڕد یێ کریە د قەفەسەکا بێ ئومێدیێ دا
ته‌ڤدا: ڕاكێشانی چه‌ك به‌ره‌و ئه‌ندامی مه‌كته‌ب سیاسی یه‌كێتی له‌لایه‌ن ئه‌فسه‌رێكی سه‌ر به‌كوسره‌ت ره‌سول
بابەتی تر
ته‌ڤدا: سه‌رهاتیا تراژیدی یا تیرۆرا هه‌جه‌ر عه‌لی بامه‌ڕنی و كوڕێ وی عه‌لی هه‌جه‌ر بامه‌رنی
بارزان به‌رواری: پشتگیری ل شێروان شێروانی بویه شانازی و پشتگیری ل مه‌سرور ژی سه‌رشۆڕی
ته‌ڤدا: ئه‌ڤرۆ ساڵیادا تیرۆرا قاسم عه‌باس شێروانی بده‌ستێ جه‌لادێت زیندانا ئاكرێ یه
تاكۆر زه‌رده‌شت: په‌یامه‌ك بۆ گه‌لێ خۆڕاگر و ب شه‌ره‌فێ بارزان لسه‌ر دوڕوتیا مه‌سعود بارزانی
ئه‌دهه‌م بارزانی: له زاڵگه‌ی پارتی سوكایه‌تی به ئه‌ندامانی خێزانی ئه‌دهه‌م بارزانی ده‌كرێت و موبایله‌كانیان لێ ده‌سێنرێت
ته‌ڤدا: كۆمیتا داكۆكی ل ماف و ئازادیان د به‌یاننامه‌كێ دا داخازا ب سزا گه‌هاندنا بكوژێن "سۆران مامه حه‌مه" دكه‌ن
بارزان به‌رواری: تاوەر و ئەهرامێن بلندێن مسرێ نەشیان فیرعەونا بپارێزن لسەر کورسیا دەستهەلاتێ
مه‌كی ئامێدی: بۆ نه‌ڤیێن مه‌حمودئاغاێ زێباری، پێخه‌مه‌ت ئاشته‌واییا نیشتمانی هاونێت مه ئامێدیا بزڤڕینن
بارزان به‌رواری: وەسیەت نامە ژبۆ مێژووێ
سه‌رتیپ جه‌وهه‌ر: لەچەپی رادیكاڵەوە بۆ حزبی پشتاو پشت