لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

هەواڵ

لە یادی 43 ساڵەی گیانبەختكردنی رابەری رەنجدەرانی كوردستان كاكە ئارامی نەمردا

Wednesday, 01.27.2021, 11:54 AM


43 ساڵ لەمەوپێش لە رێكەوتی 31-1-1978 كاكە ئارام, لە جەرگەی خەباتی چینایەتی و نیشتمانی , لە پێناوی ئازادی و یەكسانیدا, لە قوڵایی شۆڕشی چەكداریدا لە قۆناغی روبەڕو بونەوەی دەسەڵاتی بەعسی فاشیستدا  وەك مۆمێك بۆ  بەرگری و بڵاو كردنەوەی بیری یەكسانیخوازی و پێشكەوتنخوازی گیانی خۆی بەخت كرد.
ئەو سڵی لە هێزی دوژمنان نەكردەوە,  وەك سەركردەیەك ترسناكترین بەرەی روبەرووبونەوەی هەڵبژارد, نەك لە ناو كوردستان بگرە لە مەترسیدارترین جوگرافیای بەرەو روبونەوەی فاشیزم بە تەنیاو سادەیی  گیانی بەخت كرد, ئەو ئەركە قورەسەكەو  جوگرافیا ترسناكەكەی لە شۆڕشدا بۆ خۆی هەڵبژارد, ئەو شەو و رۆژ كاری بۆ رێكخستن و رێكخراوبوونی هەژاران و  هوشیاركردنەوەیان  بە بیری سۆسیالستی  دەكرد.
دوای كاك ئارام, كاكە  فوئادی مستەفا سوڵتانی و حەمە حوسێن  كەرێمی  و  ئازاد هەورامی و دەیان و هەزاران  شەهیدی  بیری سەربەخۆیی وڵات و یەكسانی گەل و بەختیاری كرێكاران و زەحمەتكێشان هەمان رێگایان گرتە بەر.
بارودۆخی ئێستای كوردستان شایەدە لە هەموو كات زیاتر پێویستمان  بە بیرو كردارەكان و رابەری كاكە ئارام و سەرجەم قوربانیان رێگای سۆسیالزمە , بە تاكە چرای  روناكی دەزانین بۆ سەركەوتن بەسەر تاریكییەكانی ئەمڕۆ.
بیروباوەڕی ئارام و  فوئاد لە پێناو یەكسانی مرۆڤەكان,  قوربانیدانیان  لە سەنگەرەكانی پێشەوەی بەرگری لە زەحمەتكێشان  و نیشتمان, ژیانی سادەو ساكاریان, چرای رێنیشاندەری رزگاربوونە لە نەهامەتیەكانی ئەمڕۆی گەلەكەمان.
لەیادی 43 ساڵەی شەهید ئارامدا دەڵێین , تۆ  نەمریت و رێگای تێكۆشانت  بۆ دادپەروەری  بەردەوامە , بیروباوەڕی یەكسانیخوازانەت  تاكە رێگای رزگاری  هەژارانە.
دەبا رۆژی شەهیدكردنی كاكە ئارامی رابەر بكرێتە رۆژی  بەرەو روبونەوەی نا دادپەروەری  كۆمەڵایەتی  و خەبات بۆ یەكسانی.

وەزیرە جەلال  خوشكی شەهید  ئارام
رەشاد مستەفا سوڵتانی  برای شەهید  فوئاد  مستەفا سوڵتانی
عەلی مەحمود محەمەد  چالاكوانی چەپ


ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی
جاشایەتی ئال بارزانی بۆ ئەردۆغان
تابلۆکانی شەهیدانی قەلەم لەکوردستان

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟