هەواڵ
حەمەی شێخ عەبدالكەریم نەك ئەنفالچی, پۆست فایلداریش بووە
Thursday, 07.30.2020, 08:14 PM
كە منداڵ بووم, تەمەنم 8 ساڵان بوو, لە سینیەكەی بن هەنگڵم زۆر بچوكتر بووم , رێگای ئەو مانیفاكتۆرە بچوكەی كونجی و لوقمەی ئازادیم دەگرتە بەر, تا بیكڕم و بیفرۆشمەوە هەمان تاقی پێش چون بۆ قوتابخانە, بەو هۆیەوە رۆژانە بەبەردەم ماڵ و تەكیەی شێخ عەبدالكەریمدا بڕۆم, ئەوكات حەمەی كوڕی ئاڵای تەریقەتی بە میرات بۆ نەمابوەوە ,ئەو خانووە زەبلاحەیان سەرنجمی زۆر رادەكێشا, بیرم لە دروستكردن و زەبلاحییەكەی دەكردەوە, ئێمەش هەشت نۆ ماڵ لە حەوشێكدا بووین, هەر ژورێكێش چەند برای بەژن و منداڵەوەی تێدا بوو,بینینی ئەو كۆشكە گەورەیە رۆژانە ببوە دیاردەیەكی ئاسایی بۆم, بە دەمكراوەیی و حەپەسانەوە سەیرم دەكرد, ئیتر بیننی دەروێش, كەروباری لادێی بە باری پڕەوە بۆ ماڵی مامە شێخ دەهێنران, هاوكات چەكداریشم دەبینی، ئەمە ساڵانی 72 بۆ 73, ئەوكاتەی هەموو كورد پێشمەرگە بو, تەنانەت جەلالی و مەلایی نەمابوو, چەكدار لای ئەوان نەبڕا, كە گەورە بووم, دەیان وت ئەمڕۆ عیزەت دوری میوانی مامە شێخە, ئیتر بەردەم ماڵیان ئەو رۆژانە جمەی دەهات, عێزەت دوری جێگیری سەدام حوسێن یەكێك بوو لەو دەروێشانەی كە لە 92 وڵاتەكەی جیهان پەیڕەو لەو تەریقەتە دەكەن كە شێخ محەمەد كەسنەزانی پێشەوای بوو لە جیهاندا, بۆیە بەردەم ئەم بنەماڵەیە پەیوەندییەكیان لەگەڵ حكومەتی بەعس هەبووە.
ئەم بەڵگەنامەیەی لە خوارەوە بڵای دەكەمەوە, ناوی خۆی كوڕەكەی نییە لە لیستی ئەنفالچییەكاندا, ئەوە دوبارەیە, چالاكییەك نییە پێش راپەڕین كرابێت, بەڵكە هی دوای راپەڕینە, ئەوكاتەی تاك و تەرا نەبێت تەنانەت ئەنفالچییەكانیش پەیوەندییان بە بەعسەوە نەمابوو, هەر ئەوەندەش نا , ئەوان دوای روخانی بەعسیش پەیوەندیان بە بەعسەوە ماو, ماوە ماوە عزەت دوری دەوترا سەردانیان دەكات, بۆیە ناوبراو ئەگەر بەم پیرۆزباییە فایلدار بێت, ئەوا بە پەیوەندییەكانی بە بەعسەوە دوای 2003 بووە بە پۆست فایلداریش.
ئەمەی خوارەوە وەڵامی فەریقی روكن ئەیاد فتەیح خەلیفە پارێزگاری سەربازی دانداراوی كەركووكە بۆ بروسكەی پیرۆزبایی شێخ محەمەد عەبدالكەریم بەرزنجی لە بەرواری 21-1-1996 نووسراوە, ئیتر خۆتان قسەی خۆتان بكەن, حاكمیش هەر خۆتان بن.

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس