وتار
موڵک و ماڵ ، ئەکاونتی بانکی ، مامەڵەی بازرگانی بنەمالەی بارزانی
Sunday, 07.02.2023, 10:01 AM
زنجیرە ڕاپۆرتێک لەسەر ئیمپراتۆریەتی بنەماڵەی بارزانی
(( موڵک و ماڵ ، ئەکاونتی بانکی ، مامەڵەی بازرگانی ))
ئەمڕۆ ئەوە بۆ جاری سێهەمە کە فەیسبووک ئەم بابەتە ئەسڕێتەوە ...
وەک دەزانن ساڵانێکی زۆرە کە ئیمپراتۆریەتی بنەماڵەی بارزانی بە نهێنی و شاراوەیی هێڵدرابۆوە و تاک و تەرا و زانیاری کەم دەخرایە ڕوو بەڵام خۆشبەختانە کرانەوەی ڕیکۆردە جیهانیەکان بە ڕوماندا وای کرد کە بتوانین بەشێکی زۆر زانیاریمان بە چنگ بکەوێت و ئەو دیوارە نهێنی و ئاڵۆزە بشکێنین کە چەندین ساڵە بنەماڵەی بارزانی بە بەرتیلدان و کارکردن بۆ دەزگا هەواڵگریەکان بە ڕوماندا دایانخستبوو ، زنجیرەیەک ڕاپۆرتی گرنگە لەسەر موڵک و ماڵی بنەماڵەی بارزانی لە دەرەوەی کوردستان کە بە سەدان ملیۆن دۆلار دەخەمڵێنرێت ئاشکرا دەکەین تا ئێستا خۆم و هاوڕێکانم توانیومانە موڵک و ماڵ و کاری بازرگانی 86 ئەندامی گرنگی خێزانی بارزانی بدۆزینەوە کە لە ماوەکانی داهاتوو بەش بەش دایان دەبەزێنین و ئەوکات بە وردی بۆتان دەر دەکەوێت کە کوردستان هەژار نیە بەڵکوو ئەوە زۆری گەندەڵکارانە کە هەژاری کردوە ، ئامانج لە بڵاوکردنەوەی ئەم بەڵگانە بۆ ئەوەیە کە پێیان بڵێین ئێوە هێڵی سوور نین و گەر لەو پەڕی دنیاش بن دەستمان پێتان دەگات و هەموو کارێکیش دەکەین تا ئەو موڵک و ماڵانەتان بلۆک بکەین و بیانگەڕێنینەوە بۆ خەڵکی بەش مەینەتی کوردستان ڕاناوەستین لە بڵاوکردنەوەیان تا ئەو ساتەی واز لە ستەم دەهێنن و هاوڕێکانمان لە چالاکەوانن و ڕۆژنامەنووسانی ناو زیندانەکانتان ئازاد دەکەن و خزمەتی خەڵکی کوردستان دەکەن .
بەشی یەکەم //
موڵکەکانی بنەماڵەی نێچیرەڤان ئیدریس بارزانی لە ئەمریکا
١- ( نەدا ئیدریس بارزانی ) خوشکی نێجیرەڤان ئیدریس بارزانی لە دایک بوی ساڵی 1965 ە و هاوسەرەکەی بە ناوی ( فەرهاد بارزانی ) خاوەنی موڵکێکن بەم ناونیشانەی خوارەوە
1069 Silent Ridge CtMclean, VA 22102-2041
کە پێک دێت لە ڤێلایەک بە ڕوبەری 8434 پیێ و لەسەر زەویەک دروستکراوە بە ڕوبەری 44 هەزار پێ ئەم ڤێلایە پێک هاتوە لە 5 ژوور و 8 ئاودەست و حەمام و نرخەکەی( 4 ملیۆن و ١٤٠ هەزار ) دۆلارە کچێکیان هەیە بە ناوی نازدار فەرهاد بارزانی و تەمەنی 26 ساڵە و کچێکی تریشیان هەیە بە ناوی دانیا فەرهاد بارزانی و تەمەنی 23 ساڵە .
٢- عەباس ئیدریس بارزانی برای نێچیرەڤان بارزانیە لە دایک بووی ساڵی 1973 ەو تەمەنی 49 ساڵە خاوەنی موڵکێکە لەم ناونیشانەی خوارەوە
903 Georgetown Ridge CtMc Lean, VA 22102-1455
کە پێک دێت لە ڤێلایەکی ٤ ژوری و 7 ئاودەست و حەمام لەسەر ڕوبەری 6598 پێ و لەسەر زەویەکی 37 هەزار پێی بنیات نراوە نرخەکەی (2 ملیۆن و ٤٠٠ هەزار دۆلارە ) لە ڕابردوو خاوەنی چەند موڵکێکی تر بوە بە بەهای 20 ملیۆن دۆلار لەم ناونیشانانەی خوارەوە
Po Box 8086, Mc Lean, VA 22106-8086
Po Box 8086, Reston, VA 20195-1986
1830 Fountain Dr, UNIT 1502, Reston, VA 20190-4475
11800 Sunset Hills Rd, UNIT 1123, Reston, VA 20190-4789
1224 Mottrom Dr, Mc Lean, VA 22101-2720
2230 George C Marshall Dr, APT 1012
Falls Church, VA 22043-2582
1830 Fountain Dr, UNIT 1105, Reston, VA 20190-4474
12849 Point Pleasant Dr, Fairfax, VA 22033-3210
1556 Onyx Dr, APT 1012, Mc Lean, VA 22102-4807
1556 Onyx Dr, UNIT 301, Mclean, VA 22102-3953
3-بارز ئیدریس بارزانی برای نێچیرەڤان بارزانی لە دایک بووی ساڵی 1968 ە خاوەنی موڵکێکە لەم ناونیشانەی خوارەوە
10490 Wilshire Blvd, APT 1004Los Angeles, CA 90024-4648
ئەم موڵکە پێک دێت لە شوقەیەکی ٣ ژوری لەسەر ڕووبەری 2776 پێ دروست کراوە و نرخەکەی (2 ،لیۆن و 482 هەزار ) دۆلارە لە ڕابردوشدا نیشتەجێی چەند موڵکێکی تر بوە لەم ناونیشانانەی خوارەوە کە بەهاکەیان زیاتر لە ١٠ ملیۆن دۆلار بوە
3556 Flamingo Dr, Miami Beach, FL 33140
1224 Mottrom Dr, Mclean, VA 22101
201 Ocean Ave, UNIT 1406 P, Santa Monica, CA 90402
4-ڕەوان ئیدریس بارزانی برای نێچیرەڤان بارزانی لە دایک بووی ساڵی ١٩٨٠ ەیە و تەمەنی ٤٢ ساڵە و خاوەنی موڵکێکە لەم ناونیشانەی خوارەوە
1224 Mottrom DrMc Lean, VA 22101-2720
ئەم موڵکە بریتیە لە ڤێلایەکی 5 ژوری و 5 ئاودەست و حەمامی و ڕوبەری ڤێلاکە 9384 پێیە و لە سەر زەویەک دروست کراوە کە ڕوبەرەکەی 86 هەزار و815 پێیە و نرخی ئەم ڤێلایە 7 ملیۆن دۆلارە و لە ڕابردووش لەم ناونیشانانەی خوارەوە نیشتەجێ بوە کە نرخەکەیان بە ٣ ملیۆن دۆلار دەخەمڵێندرێت
1830 Fountain Dr, UNIT 1502, Reston, VA 20190-4475
2230 George C Marshall Dr, Falls Church, VA 22043-2529
کۆتایی بەشی یەکەم
لە بەشی دووهەمدا زانیاری لەسەر موڵک و ماڵی مەسعود بارزانی و کچەکانی و کوڕەکانی دەخەینە ڕوو
هێڵی سوور بونی نیە ، دەرخستنی ڕاستیەکان ئامانجمانە ..
لە رێگای ئەم لینکەوە دەتوانن ئەم بابەتە بە ڤیدیۆ کرافیک ببینن
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس