هەواڵ
ڕیستۆرانت و قاوەخانە ٣ ملیۆن دۆلاریەکەی (( شاسوار عبدالواحید ))لە کالیفۆرنیا
Monday, 04.08.2024, 08:39 AM
" چەند بە
ناو ڕۆژنامەنووس و چالاکەوان بە پاڵپشتی ڕەگەزنامە ئەوروپی و ئەمریکاییەکانیان
کاری سپیکردنەوەی پارە و مامەڵەی موڵک و ماڵ و بزنس بۆ بەرپرسان و بازرگانانی
ساختە لە دەرەوەی وڵات دەکەن ''
بە پێی بەڵگەنامەیەک کە لای بەندەیە ( شاسوار عبدالواحید ) خاوەنی ڕیستۆرانت و قاوەخانەیەکە لە کالیفۆڕنیا بە ناوی ( TRUE NORTH STAR )لەم ئەدرێسەی خوارەوە ( 101california st ste 2710) کە بە هاکەی ٣ ملیۆن دۆلارە لە باڵەخانەیەک کە بەهای باڵەخانەکە ١ ملیار دۆلارە و لە ناوجەرگەی گرانترین شەقامی کالیفۆڕنیایە ، ئەم ڕیستۆرانتە لەساڵی ٢٠١٧ مۆڵەتی کارکردنی لە شاری سان فرانسیسکۆ لە ویلایەتی کالیفۆرنیا لە لایەن سەرهەنگ حارس بەرپرسی پێشووی نووسینگەی NRT لە لەندەن بۆ دەرکراوە ، هەر بە پێی بەڵگەنامەکە سەرهەنگ حارس وەک بەڕێوبەری کار و لەهەمانکات بەڕێوبەری گشتی شاسوار عبدلواحید قادر ناوی لە تۆمارەکەدا هاتوە ، ئەمە لەکاتێکدایە کە ناوبراو خۆی وەک سەرمایەدار و خاوەن کۆمپانیا و خاوەن حزب ناساندوە و بەڵام هەر لەهەمانکات ناوبراو زیاتر لە ٧٢ ملیار دینار قەرزارە لە ( قەرزی بانکی و خۆدزینەوە لە باج و خواردنی پارەی خاوەن پشکەکان ) لە ڕابردووش چەندین جار و بە بەڵگەوە ساختەکاریەکانی ناوبراومان بڵاو کردۆتەوە ، هەر شاسوار نیە کە بەو شێوەیە کار ئاسانی مامەڵە و بزنسی بۆ دەکرێت براکەشی بە ناوی( نزار عبدلواحید قادر ) بە هەمان شێوە لەلایەن بە ناو چالاکەوانێکی خۆ ناس بە ئۆپۆزسیۆن و دیاری سۆشیال میدیا خۆی و هاوسەرەکەی کە پەرلەمانتاری بەغداد بوو لەسەر حزبەکەی شاسوار کە لە ماوەکانی ڕابردوو وای بڵاو کردەوە کە سکاڵای لە بەرپرسێکی پارتی کردوە دواتریش سکاڵاکەی دۆڕاند مۆڵەتی کارکردنی کۆمپانیا و بردنە دەرەوەی پارەکانی بۆکراوە لە ئەمریکا بەڵام ئەو بابەتەیان بۆ کاتێکی تر دادەبەزێنین و ڕووی ڕاستەقینەی ئۆپۆزسیۆنی ساختە و بە ناو ڕۆژنامەنووسی ساختە و درووستکراوەکانی جەلالی و مەلاییتان بۆ دەخەینە ڕوو پێشتان دەڵێین ئەوەی خۆی بە دژە پارتی و بارزانی ناوزەند کردوە کار بۆ کام بەرپرسی باڵای بنەماڵەی بارزانی دەکات ، لێرەدا چەند سەرنجێکمان هەیە ئایا ڕۆژنامەنووس هاوشێوەی سەرهەنگ حارسەکان کاری ڕۆژنامەوانیە یاخوود کاری بزنس و ڕایکردنی دزی بە ناو بەرپرسانە لە دەرەوەی ووڵات ؟؟ پرسیاری سەرەکی ئەوەیە ، ئایە کەسێک بەم هەموو باکگراوندە پڕ گومان و ساختەکاریەوە شایەنی بڕوا پێکردنە ؟؟ ئایا کەسێک بەم باکگراوندە پیسەوە دەتوانێت سەرانی جەلالی و مەلایی لەناوبەرێت ؟؟ تا کەی بەناو ڕۆژنامەنووس ناوی ڕۆژنامەوانی پیس دەکات و دەست تێکەڵ دەکات لە بزنسی پیسی بازرگانانی ساختە و بەناو بەرپرسان ؟؟
زانکۆ
ناصر احمد بگ
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس