وتار
بڕگەی پاریزگای غەدرلێكراو كێشە نییە ئەگەر نیەتی شاراوەی خراپ نەبێت
Monday, 06.12.2023, 04:31 PM
مەسڕوڕ بارزانی هۆی ئەم پەرتەوازەییەیە لە هەرێمی كوردستان و دەستی توركیاش لە پشت بنەماڵەی بارزانەیە، یەكگرتووش هاوكاریانە. ئێستا توركیا شاسواریشی بۆ هێنانە بەربار. شاسواریش هیوادارە توركیا و پارتی لە سلێمانی یارمەتی بدەن لە هەڵبژاردنی داهاتوو، بۆیە وا شیری تیژ كردوە ئێستا. ئەگەر حكومەتی هەرێم ئیلتیزاماتە مالیەكانی بەرامبەر بە سلێمانی جێبەجێ بكات، ئەم فەقەرە لە یاسای بووچە هیچ قیمەتی نامێنێ، بەڵام ئەگەر مەسڕوڕ چاوی لە فێڵ و فەرەج بێت نایەوێ ئەم فەقەرەی تێدابێت. دەبێ چی تر هەبێ لە بنەوە بۆ توركیا كەوا بە یەكگرتوو و شاسوار كۆمەكی لابردنی ئەم فەقەرەیە دەكات بۆ پارتی. گۆڕان لەم كەین و بینە خۆی بێدەنگ كردووە. عەلی حەمە ساڵحیش نەغمەی ٤٠٠،٠٠٠ بەرمیل نەفت لێدەدات، ئەویش دەچێتە كیسەكەی پارتیەوە. ئەمە پەردەپۆشە بۆ فرۆشتنی نەفت بە تانكەر وەك پێشان، كە داهاتەكەی دەچێتە گیرفانی بارزانی و تاڵەبانیەكان.
مەسڕوڕ ئەگەر بیەوێ هەرێم لاواز نەبێت با لە خۆیەوە دەست پێبكات و غروری خۆی بشێنێ و واز لە پەڕاوێزخستن و هەوڵی كۆنتڕۆلكردنی ناوچەكانی دەرەوەی ئیمارەتەكەیان بە ئاڕاستەی فراوانكردنی نەدات و لێبگەڕێ یەكێتی و یەكڕیزی هەرێم دورست ببێت بە بەرژەوەندی گشتی. كردەكانی مەسڕوڕ ئاشكرا و ڕوونن كە دەیەوێ پارێزگای سڵێمانی بخنگێنێ بە سزای ئابووری، وە هەر وها جاش قەید دەكات بۆ دزەكردن و فراوانكردنی نفوزی خۆی لە ناو سنووری نفوزی میلیشیای یەكێتی. بەمانە لە هەوڵی ئەوەدایە سلێمانیش بێنێتە بن باری ئیمارەتی بارزان. دەبێ بزانێت هەرێم نابێتە ئیمارەتی یەك بنەماڵە و دوو بنەماڵە، هەرێم ملكی گشتی هاوڵاتیانی كوردستانە، بە هێنانی تەحنون و میرانی كەنداو ناتوانێ خەڵكی كورد بە قبوڵكردنی میرایەتیان ڕابێنێت و خەونەكانیان بكەنە واقیع. ئەمرۆش نەبێ سبەی هەر هەرێم دەبێتەوە موڵكی گشتی جا بنەماڵەی بارزانی و تاڵەبانی پێیان خۆش بێت یان نا.
ئەمڕۆ، شاسوار بە ئیدیعای یەكێتی و بەهێزی هەرێم ڕووی ڕاستەقینەی خۆی ئاشكراكرد و چووە كەمپی توركیاوە. ئێستا بە تەواوی روون بووەوە ئێن ئاڕ تی بۆ باسی كوردی توركیا و ڕۆژاوا ناكات.
.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس