لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

وتار

بۆچی بارزانی رێگرە لەبەردەم سیستەمێكی بانكی مۆدێرن بۆ كوردستان

Friday, 07.05.2024, 04:34 PM




ئەگەرچی وادەردەکەوێت کە لەگەڵ لابردنی تارمایی سەدام، كوردستانی عێراق گەشەكردنێكی بەرچاوی بە خۆیەوە بینیوە. حكومەتی ھەرێمی كوردستان كاری زۆری كردووە بۆ راكێشانی وەبەرھێنانی بیانی لە كەرتەكانی پیشەسازی نەوت، ئوتێل، و بنیادناندا. ھەولێرو سلێمانی خەریكە ببن بە پێشەنگی شارەكانی عێراق، بەتایبەت کە خاوەنی ئاسۆیەکی راستەقینەن، بەڵام لێكۆلینەوە لە رووە دیار و ئاشكراكەی، ئاستی پێشكەوتن زۆر لاوازە. ھەولێر دوبەی نییە، سلێمانیش ئەبوزەبی نییە: ھەر وەك چۆن سەردانكەرێك بۆ كوردستان تێبینی ئەوەی كردووە كە كوردستان ھەرێمێكە پڕە لە سەیارە و دیسكۆ و ئوتێل و رێستورانتی ئەوروپی، بەڵام نەخۆشخانەكان و قوتابخانەكانی ھی ئەفریقایە.

گەندەڵی شتێکی سروشتییە لەسەرانسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، بەتایبەتی لە کوردستانیشدا زۆرباو و بەربڵاوە. داواکاری سەرکردە ‌‌حیزبییەکان ئەوەیە کە وەبەرهێنەرە بیانیەکان لەگەڵ خزمەکانیان ببن بە شەریك و تەنها ئەندامی پارتەکانیان دابمەزرێنن، ئەمەش بۆتە هۆی ئەوەی کە هەندێك لە وەبەر‌هێنەرە ڕۆژئاواییەکان دوور بکەونەوە لە هەرێمەکە. بیرۆکراتیەت بەشێوەیەکی خنکێنەرە؛ بەرپرسانی کوردیش دان بەوە دانەنێن کە زۆربەی وەزارەتەکان دەیان توانی کار بکەن بە شێوەیەکی گاریگەرتر بە تەنها لەگەڵ یەك لەسەر سێی کارمەندەکاندا.

هەڵاوسانی تۆمارەکانی حکومەت بە کارمەندە تارماوییەکان کە کەمتر هەستی پێدەکرێت لە کاتێکدا بۆتە باو. بەشێوەیەکی سادە، حکومەتەکە بانگەشەی ئەوە دەکات کە دامەزرێنراوەکانی زۆرن کە موچەکانیان بۆ گیرفانی بەرپرسەکانە. جیاوازی زۆر بەدی دەکرێت لەم هاوکێشەیەدا. هەندێك لە دامەزرێنراوەکان دەکرێت کەسانی خەیاڵی بن، بەڵام ئەمە ترسناکە و دەکرێت سەر بکێشێت بۆ ئاشکراکردنی نهێنیەکان. لە زۆربەی بوارەکاندا، وەزیرەکان، فەرماندارەکان و بەڕێوەبەرە سەرەکیەکان شوێن و پۆستی فەرمانبەرەکان بە خێزان و هاورێکانی خۆیانیان پڕدەکەنەوە. حکومەت موچەی تەواو دابین دەکات، بەڵام بەرێوەبەرەکە دەکرێت تەنها نیوەی موچەکە بدات بە کارمەندە ناڕاستەکە (تارماوییەکە)، بەشەکەی تریشی بۆخۆی هەڵدەگرێت. کاتێك موچەی کورد زیاد دەکات، ئەمە باشترە چونکە دەتوانرێت زیاتر کۆبکرێتەوە. دواجار، نرخی تێچوونی بژێوی ژیان بەرز دەبێتەوە نەك تەنها لە سلێمانی و هەولێر بەڵکو لە سەری ڕەشیشدا.

سیستەمی بانکی لە کوردستاندا کۆنە. کوردستان کۆمەڵگایەکە بۆ پارەی نەقد؛ کارتی یەکەی پارە (کریدت کارت) زۆر بە دەگمەن قبوڵدەکرێت و ئامێرەکانی نەقدیش زۆر دەگمەنن. بۆ وەرگرتنی موچەکانیان، کوردەکان دەبێت سەرە ببەستن لە فەرمانگەکان، پێشمەرگە پێویستە بڕوات بۆ بارەگاکان و پۆلیسیش پێویستە سەردانی بەڕێوەبەرایەتیەکان بکات. خەڵکێکی کەم دەڕوات بۆ بانکەکان و سەرەڕای ئەمەش پرۆسەکە بەرەو دواوە دەگەڕێتەوە. هۆکاری ئەمەش ئەوەیە کوردستان وەك کۆمەڵگایەکی نەقدی ماوەتەوە کە پلانی فەرمانبەرە تارماوییەکە هەر ماوە و کاری پێدەکرێت. کارپێکردنی ئەم پرۆژەیە زۆر گرنگتر بووە بۆ سەرکردەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبەراورد بە بەمۆدێرنەکردنی هەرێمەکە.

پێویست ناکات بەم جۆرەبێت. نوێنەرێك لە یەکێك لە کۆمپانیا هەرە باشەکانی بەریتانیا بەرنامەیەکی پێشکەشکرد بۆدامەزراندنی تۆرێكی“ATM” ئامێری خەرجی ئۆتۆماتیکی و سەنتەری بانکە ئەلیکترۆنیەکان – زیاتر لە 1500 دانە لە سەرانسەری کوردستاندا. کۆمپانیاکە ئامێرەکانی بە بێ بەرامبەر دابین دەکردن و تەنها داوای لیژنەیەکی بچووکی دەکرد بۆ بەڕێوەبردنی بازرگانیەکە بە کەمتر لە یەك لە سەدی، زۆربە کەمتر لە هەموو رێژەیەکی نێودەوڵەتی.

ئەم جۆرە سیستەمە دەیتوانی بانکەکان و بازرگانیکردنەکان نوێبکاتەوە لە کوردستاندا. موچەکان راستەوخۆ دەدران بە یەکەی بانکی تایبەتی و کەسەکە ئاسنتر دەستی پێدەگات. هیچی تر پێویست بەوە ناکات دوای نیوەرۆکان بەفیڕۆ بدات و لەسەرەی دوورو درێژ چاوەڕێی پارەکەی بکات. تۆڕی بانکە ئەلیکترۆنیەکە مامەڵەی خانوبەرەو موڵکدارێتی بچوکدەکاتەوە. کڕینی موڵکێك لە کوردستان پێویستی بە کۆکردنەوەی سەدان هەزار دۆلار هەیە. تاوانی موڵکداری پێدەچێت دەگمەن بن، بەڵام ئەمە تەنها پێشنیارێکی ترسناکە. لەگەڵ بانکی ئەلیكترۆنیدا، گۆرینەوەی نەقدی بە تەنها پەنجە بە دوگمەیەکدا بەدەست دەهێنرێت. نە بە تەنها شۆرشێکی بانکی ئەلیکترۆنی بێت، هەموو ئابورییە پێشکەوتوەکان بەکاری دەهێنن: نەک تەنها لە ئەمریکا و ئەوروپادا، بەڵکو لە چین و ژاپۆن و کۆریاشدا. لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، نەک تەنها لە ئیماڕات و سعودییەدا، بەڵام لە میسرو مەغریبیشدا ئامێرەکانی کاش (نقدی) بەکاردەهێنرێن.

بۆچی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕێگەی نەدا بەم کۆمپانیایە بۆ ئەوەی تۆڕی ئامێری کاش و بانکی ئەلیکترۆنی دابمەزرێنێت؟ مامەڵەی ئەلیکترۆنی گەندەڵی لەناو دەبات. چونکە خاوەن پیشەکان ڕاستەوخۆ موچەی فەرمانبەرەکانیان دەنێرن بۆ یەکەی تایبەتی خۆیان لە بانکەکان، کە وەزیرەکان و سەرپەرشتیارەکان یان سەرکردە حیزبییەکان هیچی تر هەلی ئەوەیان نییە کە پارە نەقدییەکان بۆخۆیان بنچاوبکەن. ئەگەر فەرمانبەرێك موچەی مانگانەی1000 دۆلار بێت،1000 دۆلار دەچێتە سەر حیسابی بانکی بۆ هەر مانگێك، نەک 700 دۆلار بۆهەر مانگێك و300 دۆلارەکەی تری بڕوات بۆ پارتی دیموکراتی کوردستان وەك بەشێك لە بۆندی رێکخراوەکە.

بانکی ئەلیکترۆنی پلانی گەندەڵیەکانی تریش ئەستەمتر دەکات. لەڕێگەی نایاسایشەوە، بەرپرسە حیزبییەکان زۆر جار یارییەکە دەبەنەوە ڕێکەوتنەکانیان سەردەگرن. بەهۆی ئەوەی کە پەیوەندییان بە مەسعود بارزانی و جەلال تاڵەبانیەوە هەیە، ئەوان دەتوانن لە رێگەی کەسێکی خۆیانەوە رێکەوتنێکی10 ملیۆن دۆلاری ئیمزا بکەن و هەر هەمووشی بەدەست بهێنن. لەگەڵ ئەمەشدا، رێکەوتنامەکەیان بە کۆمپانیایەکی تر دەفرۆشنەوە بە 11 ملیون دۆلار، کە 1 ملیۆن دۆلار قازانج دەکەن. بانکی ئەلیکترۆنی ئاسەوارو بەڵگەکانی ئەم جۆرە مامەڵانە ئاسانتر ئاشکرا دەکات. بەهەمان شێوە، بانکی ئەلیکترۆنی بەرتیل وەرگرتنیش ئاشکرا دەکات: پاسەوانانی بانکەکان دەکرێت پرسیار لە کەسێکی پلە مامناوەندی حکومی بکەن بۆ لە پڕێکدا 100,000 دۆلار چووە ناو یەکەکەیەوە.

لە دوای چەندین ساڵ لە ڕەتکردنەوە و ‌‌هێرشکردن و تەنانەت کوشتنی ڕۆژنامەنوسانی رەخنەگر، مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان دواجار سەلماندی کە گەندەڵی کێشەیە. ئەو و برازاکەی، سەرۆك وەزیران نێچرڤان بارزانی و سەرۆك وەزیرانی پێشوتر بەرهەم ساڵح هەموویان بەڵێنی بنەبڕکردنی گەندەڵیان داوە. لێدوان و رەوانبێژی بەتەنها ناتوانێت نادادپەروەری و ناپاکی لەناوببات. بەڵێنەکان دەکرێت بێ بنەما و بەتاڵ بن. ئەوەی کە زیاتر گرینگە کردەوەیە.

هەڵبژاردەیەکی ڕوون لە نێوان پێشکەوتنی هەرێمی و ئاسانکردنی ژیانی ئاسایی خەڵکی کورد لە لایەك، و پارێزگاریکردنی سیستەمێك کە ڕێگە خۆشکەرە بۆ گەندەڵی و بەفیرۆدانی سەروەت و سامانی گشتی لە لایەکی ترەوە، سەرکردایەتی کوردی ئەمەی دواهەمینیان هەڵبژاردووە. سەرکردە کوردەکان وەسفی هەرێمەکەیان دەکەن بە هەبوونی دیموکراسی و پەناگەیەك بۆ وەبەرهێنان؛ ئەوان دەڵێن کە داوای پێشکەوتن دەکەن. لەوانەیە ڕۆژێك بێت کە کردەوەی سەرکردە کوردەکان دڵسۆزی و ڕاستگۆیی ئەوان نیشان بدات؛ بەداخەوە کە ئەو رۆژە ئێستا نییە.

وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە: سروش هەمزە


ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی
جاشایەتی ئال بارزانی بۆ ئەردۆغان
تابلۆکانی شەهیدانی قەلەم لەکوردستان

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟