هەواڵ
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: دۆخی مافی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان خراپتر بووە
Tuesday, 04.23.2024, 02:17 PM
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە راپۆرتی ساڵانەی خۆیدا کە تایبەتە بە مافەکانی مرۆڤ، لەبارەی دۆخی مافی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان و عێراقەوە رایگەیاندووە "دۆخی مافی مرۆڤ خراپتر بووە."
لە راپۆرتەکەدا هاتووە: "بەهۆی زیادبوونی سنووردارییەکانی حکومەتی فیدراڵی و هەرێمی کوردستان بۆ ئازادییە بنەڕەتییەکان و کەشی مەدەنی، لە ماوەی ساڵی رابردوودا دۆخی مافەکانی مرۆڤ خراپتر بوون".
لە راپۆرتی ساڵانەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکادا، لەبەشی تایبەت بە هەرێمی کوردستان و عێراق 75 جار ناوی هەرێمی کوردستانی عێراق و 87 جار ناوی حکومەتی هەرێمی کوردستان هاتووە.
دیارترین پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ بەگوێرەی ڕاپۆرتەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بریتین لە "دەستگیرکردن و لێپێچینەوەی ناڕەوا دژی رۆژنامەنووسان، سنووردارکردنی دەستگەیشتن بە ئینتەرنێت، دەستوەردانی بەرچاو لە ئازادیی گردبوونەوە و کۆبوونەوە، گەڕانەوەی زۆرەملێی ئاوارەکانی ناوخۆ بۆ ئەو شوێنانەی کە رووبەڕووی هەڕەشە بوونەتەوە بۆ سەر ژیان و ئازادییان"
تەواوی راپۆرتەکە لە سیاتی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەم لینکەدا ببینە
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس
بابەتی تر
تەڤدا پرێس: گەندەلیەکانی هاتوچۆی گەرمیان
تەڤدا پرێس: وردەکاری تاڵانفرۆشکردنی نەوتی خاوی کوردستان بە ژمارەیەک کۆمپانیاو بازرگانی نزیک لە پارتی و یەکێتی
تەڤدا پرێس: لاهور جەنگی بە نەهێنی لە لەندەن رێکەوتن لەگەل مسروور بارزانی دەکات لەسەر هەلبژاردن
تەڤدا پرێس: مەلا مستەفا لەهەر ژنێك چەند كچی هەبووە؟
تەڤدا پرێس: دیموکرات گەمارۆ دەدرێت، ھێزێکی زۆر لە سلێمانیەوە براوە بۆ قەڵای دیموکرات