لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

سکالاکەی ئەمریکا

کەیسی دادگای واشنتن پێینایە قۆناغێکی نوێیەوە

Tuesday, 05.14.2024, 07:09 AM


ئەمڕۆ تیمی یاسایی سکاڵاکاری ئەمریکا سکاڵایەکی زۆر گەورەی هەموارکراوی لە دادگای فیدراڵی ئەمریکا له واشنتۆن دی سی له دژی کۆمپانیای بەرگریکار لە تاوانەکانی بارزانی و بەرپرسە بارزانییەکانی تۆمار کرد ، لە ئێستادا پارێزەران سەرقاڵی پێداچوونەوە و ئامادەکارین بۆ تۆمارکردنی سکاڵای هاوشێوە لە دادگاکانی لەندەن و ئەڵمانیا و هۆڵەندا.

🔷سێ مەلەفی تازەی گرنگ زیادکراوە بۆ مەلەفی دادگای واشنتن نزیکە ١٠٠ لاپەڕە زیاد کراوە بەمجۆرە:

١-شاخەوان تەها برای شەهید مامۆستا جیهان بە نوێنەرایەتی بنەماڵەی مامۆستا جیهان سکاڵایان لە مەسرور بارزانی کردوە دەربارەی تیرۆری مامۆستا جیهان ، لە کەیسەکەدا هاتووە شەهید مامۆستا جیهان بە شێوەکی وەحـشیگەرانە و نامرۆڤانە تـــیــ رۆرکراوە ، جیهان شۆفێری باش نەبوو هیچ کات سەردانی ناوچەی بارزانی نەکردووە کەچی تەرمەکەی بەسوتاوی لە ناوچەی بارزان دۆزرایەوە خەڵات بارزانی نوێنەری مەسعود لە بارزانی ئەو هەواڵی تیرۆر کردنی جیهانی بە خانەوادەکەی ڕاگەیاند. هەروەها لە درێژەی کەیسەکەی مامۆستا جیهان ئەو کەسانەی کە لە بەردەم ژووری بازرگانی ئەمریکی لە واشنتن پەلاماری شاخەوان تەهایاندا لەلایەن دادگای واشنتن تۆمەتبار کراوان لەوانە :
🔺یەکەم : دەسکۆ شێروانی لە نوێنەرایەتی هەرێم لە واشنتن.
🔺دووەم : هەمزە سەلیم. وێنەکانیان لە خوارەوەیە.
ئەم تـۆماتبارانە کە تیمی مەسرور بارزانی بوون لە کاتی سەردانی ناوبراو بۆ ژووری بازرگانی ئەمریکی لە واشنتن پەلاماری شاخەوانیان دا ، ناوبراو کە هاووڵاتیەکی ئەمریکیە بەهەڵگرتنی وێنەی خوشکی پەیڕەوکردنی مافی دەستوری و یاسای خۆی پرۆتیستۆی ئاشتیانە دژی هاتنی مەسرور بارزانی ئەنجامدا.
٢-مـەکی ئامێدی ئەو کۆمپانیایە یاسایە دادگای دەکات کە بەرگریان لە تۆمەتبارانی دادگای واشنتن دەکرد بە تۆمەتی تەشهیر و ناوزڕاندن ، ئەو کۆمپانیایە یاسایەی کە نوێنەرایەتی بنەماڵەی بارزانی دەکرد زانیاری نادروست و ساختەیان داوەتە دادگا بۆ لەڕێلادانی کەیسەکە ، هەندێک تۆمەتی بێ بنەمایان داوەتە دژی مەکی ئامێدی بەبێ بوونی هیچ بەلگەیەک.
٣-مەسرور بارزانی تۆمەتبار کراوە بە تزویر کردنی گرین کارت( ئیقامەی ئەمریکا) بە هاوکاری کەسێک بە ناوی روبار سندی کە هاوولاتی ئەمریکیە.

🔷لە ئێستادا بە تاک وە کۆمەڵێک عەرەبی عێراقی لە سەرانسەری جیهانەوە ڕوو لە نووسینگەی داواکاری گشتی ئەمریکا دەکەن بۆ ئەوەی لە دادگای فیدراڵیدا ئیفادە بدەن لە دژی ڕژێمی بارزانی سەبارەت بە کوشتن و لەسێدارەدانی کەسوکاری لەلایەن سەربازانی سەدام حوسێنەوە کە پ.د.ک پارەی بۆ دابینکرابوو.
کوردەکان لە سەرانسەری جیهانەوە ڕوو لە نووسینگەی داواکاری گشتی ئەمریکا دەکەن بۆ ئەوەی شایەتحاڵی خۆیان لەسەر دڕندەیی و تاوانەکانی دیکەی حیزبی دێموکراتی کوردستان بدەن.

🔷هەروەها هاووڵاتیانی ئەمریکی بە ڕەچەڵەک کورد ڕاپۆرت دەدەنە ئەو کۆمپانیایە یاساییە بۆ ئەوەی لە دادگای فیدراڵی ئەمریکادا شایەتحاڵی دژی ڕژێمی بارزانی بدەن.

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





بابەتی تر

تەڤدا پرێس: بازرگانێکی نزیک لە مەسرور بارزانی تاوانبارە بە پێدانی بەرتیل و مامەڵەی نایاسایی بە چەک بۆ چەند کەسێکی نزیک لە خۆی و لە مەسرور بارزانی تەڤدا پرێس: سەردانەکەی مەسرور بارزانی بۆ واشنتن سکاڵایەکی دیکەشی لێکەوتەوە تەڤدا پرێس: پارێزەرانی سکاڵای سەدە دژ بە بنەماڵەی بارزانی نامەیەکی پڕ لە زانیاری بۆ دەیان بەرپرسی باڵای ئەمریکا دەنێرێت تەڤدا پرێس: ستیڤن ستیوارت بەلگەکان حکومەتی ئەمریکا ، وەزارەتی بەگری پێ ، وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا پێداوین تەڤدا پرێس: لەسەر سەردانەکەی مەسروور بارزانی نامەێکی هۆشداری و بیرهێناوە بۆ وەزیری دەوەی ئەمریکا نێرداوە تەڤدا پرێس: بنەمالەی بارزانی لە ترسی دادگا 2750 پارێزەران گرتووە بە فەرمیش لە دادگا خۆیان تۆمارکرد تەڤدا پرێس: منها القتل والإبادة الجماعية.. محكمة أمريكية تمهل "مسرور بارزاني" 21 يوما للرد عن تهم خطيرة موجهة إليه تەڤدا پرێس: مسعود بارزانی هەر پەنجاو دوو کەسەکە بە فەرمی لە رێگای دادگای واشنتۆنەوە ئاگادار کراونەتەوە تەڤدا پرێس: دادگای واشنتۆن ئاگاداری بۆ ١٢ کەسی تر نارد لە نێویاندا نوێنەری حکومەتی هەرێم لە ئەمریکا

وێنە

مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی
جاشایەتی ئال بارزانی بۆ ئەردۆغان
تابلۆکانی شەهیدانی قەلەم لەکوردستان

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟