لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

هەواڵ

ئەدهەم بارزانی سكالای یاسایی دژی پارتی تۆمار دەكات

Wednesday, 06.05.2024, 04:01 PM


لە راگەیاندراوێکدا ئەدهەم بارزانی ئامۆزای مسعود بارزانی بەفەرمانێکى خودى سەرۆکى پارتى، بە پێچەوانەی یاسایەكانی كوردستان و دەستوری عێراق، لەڕێگەی هێزەوە ڕێگەیان نەدا بگەڕێمەوە بۆ زێدی خۆم و ناو ماڵ و مناڵەكانم، ئەم بڕیارە نادەستوری و نادادپەروەرییە تا ئەمڕۆ بەردەوامە كە سبەینێ دەچێتە سێهەم ساڵەوە.
دەقی راگەێندراوەکەی ئەدهەم بارزانی
بەناوی خوای گەورە و میھرەبان

( وَالَّذِينَ هَاجَرُوا فِي اللَّهِ مِنْ بَعْدِ مَا ظُلِمُوا لَنُبَوِّئَنَّهُمْ فِي الدُّنْيَا حَسَنَةً )

نامەیەكی كراوە بۆ:
- رای گشتی عێراق و كوردستان  
- نوێنەرایەتی نەتەوە یەكگرتووەكان
-  قونسوڵیەت و سەفارەت و نوێنەرایەتی وڵاتان، لەهەرێمی كوردستان و عێراق
-  دەزگایی باڵای قەزایی عێراق

بەڕێزان :
لە ڕۆژێكی وەكو ئەمڕۆ دا، لە  ٥-٦-٢٠٢٢، دوو ساڵ پێش ئێستا بەفەرمانێکى خودى سەرۆکى پارتى، بە پێچەوانەی یاسایەكانی كوردستان و دەستوری عێراق، لەڕێگەی هێزەوە ڕێگەیان نەدا بگەڕێمەوە بۆ زێدی خۆم و ناو ماڵ و مناڵەكانم، ئەم بڕیارە نادەستوری و نادادپەروەرییە تا ئەمڕۆ بەردەوامە كە سبەینێ دەچێتە سێهەم ساڵەوە.
ئاشكرایە ئەم گوشارە بۆ وەدەرنانم لەزێدی خۆم پێچەوانەى دەستورى هەمیشەیى عێراق و زەوتكردنی مافى هاوڵاتى بوونە بەبێ بوونی هیچ پاساوێكی ڕاگەیەنراوی دیاریكراو، خۆ گەر دەوترێت ئەم یاسا شكێنییە هۆکارى ئەوە بوو كە چەند هەڵوێستێكی جیاوازم لە وان نیشانمداوە، ئەوە وەك هەر هاولاتیەكی ئەم وڵاتە بە مافی خۆمی دەزانم كە جیاواز بیربكەمەوە كە ئەمە یاساشكێنی نیە، نەك بەم شێوەیەیی ئێستا وەك ئاكاری تاكڕەوی مامەڵە لەگەڵ هاوڵاتیەكدا بكرێت بەبیانوی بیركردنەوەی جیاوازەوە.
هەڵویستی من دەربارەی گیراوەكانی بادینان و لەشكركێشی سوپای توركیا بۆ ناوخاكی هەرێم و بەرگری لە مافە ڕەوایە مێژوویەكانی خۆمان كە زەۆت و پێشێل و چەواشەكراون،  بوو.
هاوكات ئەمانە هەڵوێستی هەزاران هاوڵاتی تری ئەم نیشتمانەیە، ناكرێت و ناگونجێت لەگەڵ یاسا بەركارەكانی ئێستای عێراق و هەرێمیش لایەنێكی سیاسی بەوشێوەیە مامەڵە لەگەڵ بیروڕای جیاواز بكات و حەق بەخۆی بدات سەرتاپای خانەوادەیەك لێك دور بخاتەوە و دەربەردەر بكات..!
بەرێزان:
من دادی خۆم دەخەمە بەردەم ئێوەی بەرێز، تا لەڕێگەی خۆتانەوە لێكۆلێنەوە لەم بابەتە بكەن، چونكە وەك هاوڵاتیی ئەم وڵاتە بەنیازین رۆلی سیاسی خۆمان ببینین و پاش ڕاوێژ لە گەل ھەڤاڵان و ھەواداران لە هەڵبژاردنی ئایندەی هەرێمی كوردستان رۆڵمان هەبێت و دەمەوێت لەئێستاوە لەو پرسە ئاگادارتان بكەمەوە نەبا بەو بەهانە بێ بنەمایانەوە بیانەوێت ئەو مافەشم لێ زەوت بكەن، هەروەها بەدڵنیاییەوە لەبەرامبەر ئەم سوكایەتی و یاساشكێنییەی بەرامبەرم كراوە بێدەنگ نابم و ڕوو دەكەمە دادگا و داوا لە سەروكی ئەنجومەنی قەزایی باڵا و دادگای فیدڕاڵی لە عێراق دەكەم بۆ وەرگرتنەوەی مافە زەوتكراوەكانم و داوا لە ھەمووی ئێوەی بەرێز و ھاوڵاتیانی كوردستان و لایەن و میدیاكاران و حزب و لایەنە سیاسیەكانی كوردستان و عێراق و دەرەوەیەكان و قەلەم بە دەستان دەكەم كە رێگربن و دەنگتان بەرز بكەنەوە بەرامبەر ئەم جۆرە حوكمڕانیە ڕەھا و بێ چاودێریە كە سبەینێ ئەم ئاگرە بەردەبێتە دامەنی ھەر تاكەكی وڵاتەكەمان.

براتان
ئەدھەم عوسمان شێخ ئەحمەد بارزانی
٥-٦-٢٠٢٤

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس






وێنە

مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی
جاشایەتی ئال بارزانی بۆ ئەردۆغان
تابلۆکانی شەهیدانی قەلەم لەکوردستان

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟