هەواڵ
سوپای تورک بۆ داگیرکارییەکانی داوای هاوکاری لە خەڵکی بادینان دەکات
Friday, 06.28.2024, 05:28 PM
بەگوێرەی ئەو بەڵگە و وێنانەی دەست ڕۆژنیوز کەوتوون، سوپای داگیرکەری تورک پاش هاتنیان بۆ بادینان، لە ڕێگەی بڵاوکردنەوەی پڕۆشەر و پۆستەرەوە داوای هاوکاری لە خەڵک دەکەن، بۆ داگیرکردنی هەرێمی کوردستان.
سەرچاوە هەرێمییەکان لە سنووری بامەڕنێ و کانی ماسێی سەر بە پارێزگای دهۆک، بە ڕۆژنیوزیان ڕاگەیاند، سوپای داگیرکەری تورک پاش هاتنیان بۆ سنوورەکە، سەرەتا بازگەیان دانا و داوای ناسنامەیان لە هاوڵاتییان دەکرد، بەڵام ئێستا داوا لە خەڵک دەکەن هاوکارییان بکەن.
بەگوێرەی ئەو وێنە و بەڵگانەی کە بۆ ڕۆژنیوز نێردراون، سوپای داگیرکەری تورک، پڕۆشەر و پۆستەر لە ناوچەکە بڵاو دەکەنەوە کە لەسەری نووسراوە، “بە هاوکاری ئێوە ئەمنییەتی ناوچەکە توندتر دەکەینەوە و چاوەڕوانی پشتیوانی ئێوەین.”
دەوڵەتی داگیرکەری تورک، لە سەرەتادا بە زمانێکی فریودەرانە و چەواشەکارانە، بە بەکارهێنانی وشەی نەرم و شیرین داوا لە هاوڵاتییانی سنوورەکە دەکەن بۆ ئەوەی هاوکارییان بکەن لە داگیرکردنی هەرێمی کوردستان و خیانەتکردن لە گەلەکەیان، بە پێچەوانەوە هەڕەشەی کۆمەڵکوژیی و وێرانکردنی ناوچەکە دەکەن.
ب.گ
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس
بابەتی تر
تەڤدا پرێس: ئەدهەم بارزانی سكالای یاسایی دژی پارتی تۆمار دەكات
تەڤدا پرێس: ڕێواس فایەق سەرۆکی پیشووی پەرلەمان: هێمن هەورامی و مونا قەهوەچی ڕێگر بوون لە دۆسییەی زیندانیانی بادینان
تەڤدا پرێس: رێکخراوى لێبوردنى نێودەوڵەتى، لە هەرێمى کوردستان ئەوانەى رەخنە لە حکومەت دەگرن دەستگیر دەکرێن و تۆمەتى ساختەیان دەدرێتە پاڵ
تەڤدا پرێس: وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: دۆخی مافی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان خراپتر بووە
تەڤدا پرێس: گەندەلیەکانی هاتوچۆی گەرمیان
تەڤدا پرێس: وردەکاری تاڵانفرۆشکردنی نەوتی خاوی کوردستان بە ژمارەیەک کۆمپانیاو بازرگانی نزیک لە پارتی و یەکێتی
تەڤدا پرێس: لاهور جەنگی بە نەهێنی لە لەندەن رێکەوتن لەگەل مسروور بارزانی دەکات لەسەر هەلبژاردن
تەڤدا پرێس: مەلا مستەفا لەهەر ژنێك چەند كچی هەبووە؟
تەڤدا پرێس: دیموکرات گەمارۆ دەدرێت، ھێزێکی زۆر لە سلێمانیەوە براوە بۆ قەڵای دیموکرات