لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

سکالاکەی ئەمریکا

سندوقی قوربانیانی کورد- راپۆرتی گشتی ژمارە ٧

Wednesday, 07.10.2024, 06:53 PM


سندوقی قوربانیانی کورد پرسیاری زۆری پێگەیشتووە لەلایەن کوردان، دۆستان و حکومەتەکانەوە لە سەرانسەری جیهان،دەربارەی دۆسیەپەیوەندیدارەکەی بە یاسای پێلانگێڕی تاوانکاریلە دادگای فیدڕاڵی ئەمەریکا، کە دەکەوێتە ئەو دیوی شەقامەکەی کۆشکی گەورەیکاپیتۆلی بارەگای ئەنجومەنی یاسادانی ئەمەریکا.

دۆسیەی یاسای پێلانگێڕی تاوانکاری بریتیە لە  لێپێچینەوە لەو کەسانەی کە تۆمەتبارن بە ئەنجامدانی تاوانێکی فیدڕاڵی،کە لەم دۆسیەدا حکومەتی هەرێمی  کوردستان، مەسعود بارزانی، مەسرور بارزانی، وەیسی بارزانی و بنەماڵە و هاوڕێیەکانیان دەگرێتەوە.

بۆیە لەم راپۆرتەدا تا پێمان بکرێت وڵامی هەندێک لە پرسیارەکانتان دەدەینەوە.

پرسیاری یەکەم: دەبیسین کە ستراتیژیەتی یاسایی بارزانی ئەوەیە،کەیسەکە بۆ ساڵانێک دوا بخات و تیمی قانونیی سندوقی قوربانیانی کورد شەکەت بکات تا واز لە دۆسیەکە بێنن. ئایا ئەمە راستە؟!

وڵام: پارێزەرانی سندوقی قوربانیانی کوردهیچ زانیاریەکیانلا نیە سەبارەت بە ستراتیژیەتی یاسایی رژێمی بارزانی،کە چییە و ئەوەندەش گرنگ نیە.

بەڵام راستی ئاشکراکراودەناو ئەم دۆسیە قانونییە گەورەیەدا،خودی خۆی لە دادگای ناوچەی کۆڵومبیای واشنتن دی سی پایتەخت و لە هۆڵەکانی کۆنگرێسی ئەمەریکی و کۆشکی سپیدا دەدوێ. هەروەها هەمان راستی بە هێزەوە لە بەغدا، دوبەی، ئەبو زەبی، ریاز، لەندەن، ئەمستردام، ستۆکهۆڵم، بەرلین و دادگای تاوانکاری نێو دەوڵەتی لە لاهای دەدوێت.

سندوقی قوربانیانی کورد و تیمە یاساییەکەی،سەرووی دوو ساڵیان بۆ بنکۆڵکردنی تاوانەکانی دامەزراوەی بارزانی لە سەرانسەری جیهانترخان کردووە، لەوانە دیدارو چاوپێکەوتن لە گەڵ چەندین  سەرچاوە مرۆییە نهێنیەکانی ناوخۆ.

سەبارەت بە شەکەتبوون یان وازهێنانی تیمی یاسایی سندوقی قوربانیانی کوردەوە، تیمەکە پابەندە بە بەرقەرارکردنی دادپەوروەری،ئیدی گرنگە نیە دۆسیەکە چەندە کات بخایەنێت.هەروەها هەموو هەفتەیەکیش پارێزەری نوێ لەسەرانسەری جیهان دێنە پێشەوە، تا بەشداری لە تیمی یاسایی سندوقی قوربانیانی کورد دا بکەن.

تا ساتی نووسینی ئەم راپۆرتە، پارێزەرانی بارزانیەکان هێشتا بە تەواوی خۆیان بە دادگا نەناساندووە، تەنیا لە بارەی پارێرەز جۆ ریدەر بیستوومانە کە لەکۆمپانیای یاسایی گرینبێرگ تراوریگی واشنتن دی سی پایتەخت کار دەکات. ئێستا ناوی بەرێز ریدەر وەک تۆمەتبار لە دۆسیەکەدا هاتووە،بە شیمانەی ئەوە کە هاوپیلانگێڕی سپیکردنەوەی پارەیە لە سەر  ئاستی نێودەوڵەتی و تاوانەکانی دیکە، لە گەڵ دامەزراوەی تاوانکاری بەردەوامی بارزانی.

گەواهی بەڵگەداری زۆری تێوەگلان لە تاوانکاریدا، لەوانە تۆمار و بەڵگە ناوخۆییەکانی بانک، ئیمێڵ یان نامەکانی پۆستی ئەلەکترۆنی، راپۆرتەکانی وردی خاوەندارێتی خانووبەرە و سەروەت و سامان، رێکەوتنەکان و گرێبەستەکان لەبەر دەستی پارێزەرانی سندوقی قوربانیانی کورد دان و لە شوێنێکی نهێنیدا پارێزراون.

پرسیار: گوێمان لەوە دەبێت کەبارزانیەکان  بە کورد دەڵێن دۆسیەکە بە هۆی پارێزبەندی سەروەریی بارزانیەکانەوە رەت دەکرێتەوە. ئەرێ ئەمە راستە؟!

وڵام: لەبەر هەبوونی زۆرهۆی یاسایی بەهێز، پارێزەرانی سندوقی قوربانیانی کوردکە خاوەن ئەزموونی بەرفراوانن لە دادگاکانی فیدڕاڵی  ئەمەریکا، دڵنیان لەوە کە هەرجۆرە هەوڵێکی وەهای بازرانیەکان شکەست دێنێت. سندوقی قوربانیانی کوردلەو بڕوایە دایە کە بانگەشەی پارێزبەندی گریمانەکراوی بارزانیەکان،رێك وەک ئەو زانیارییە کە دۆناڵد ترامپ بە هەواڵی ساختە ناوی دەبات.هەروەها سندوقی قوربانیانی کورد پێیوایە کە بارزانیەکان بەمە دەزانن و تەنیا تەقەللایەکی بەلارێدا بردنی سەرنجەکانە و پەردەپۆشکردنی هەزاران تاوانی مەزەندەکراوە، کە لە سکاڵانامەکەدا هاتووە.

سندوقی قوربانیانی کورد گوێبیستی ئەوەیە کە بارزانیەکان هەوڵ دەدەن خۆیان لە پشت قانوونی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بشارنەوە، کە تایبەتە بە پارێزبەندیەکانی سەرەوەری بیانیەوە. بەڵام  دادگای باڵای ئەمەریکا بە تەواوی روونی کردووتەوە، پاراستنی پارێزبەندی سەرەوەری، پارێزبەندی بە تاوانەکان نادات.سەرلەبەری ئەم دۆسیەشلەسەر تاوانی بێشماری بەڵگەکراوی بارزانیەکانە.

پرسی لەو جۆرە،گروپێک لە یاسای تێکهەڵکێشراو و ئاڵۆزی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دەگرێتەوە، کە بە گشتی تیشک دەخاتە سەر سروشتی سەخت و فرەلایەنەی ژینگەی یاسایی لە ئەمەریکا، بەڵام پارێزەرانی سندوقی قوربانیانی کورد پێیان وایە کە ئاکامی شیمانەکراوی دادگاکە روونە.پێچەوانەیسیستەمی دادوەری کوردستان، کە بەشێوەیەکی دیکتاتۆریانە لەلایەن بارزانیەکانەوە بەڕێوە دەبرێت، سیستەمی دادوەری ئەمەریکی پشت بە بنەمای سەروەری یاسادەبەستێت. دادگاکانیش پابەندن بەو یاسایانەوە وهەروەها بارزانیەکانیش لەم دۆسیەیەدا.ئەودادوەرە فیدڕاڵیەیکە سەرپەرشتی ئەم دۆسیە دەکات، پێشتربڕیاری داوە دەوڵەتێكی بیانیکە پارێزبەندییەکەی لێسەندراوەتەوە، بە هەمانشێوە و بە هەمان رادە، وەکتاکە کەسێك لە بارودۆخێکی هاوشێوەدا بەپرسیار دەبێت.

رەنگە هەندێك لە دەزگاکانی راگەیاندنبانگەشەی پارێزبەندییەکە بڵاو بکەنەوە، بەڵام پێچەوانەکەی راستە و دادوەرە فیدڕاڵیەکانی ئەمەریکا ناکەونە ژێر رکێفی  سیاسەتەوە. جیاواز لەوەی کە بارزانیەکان بڵاویان کردووتەوە و ئاواتیان لە سەری هەڵچنیوە، حکومەتی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ناتوانێ دەستێوەردان بکات و فەرمانی هەڵوەشاندنەوەی دۆسیەکە بدات.هەر لێدوانێکی بنەماڵەی بارزانی یان نوێنەرەکانی لەبارەی هەڵوەشاندنەوەی دۆسیەکی یاسایی لەلایەن حکومەتی ئەمەریکاوە، بە تەواوی درۆ و چەواشەکارییە. جەختیش لەوە دەکرێتەوە کە ئەو جۆرە داوایانە پرۆپاگەندەی بێ بنەمان و نابێت متمانەیان پێبکرێت.وێرای ئەمەشسەرۆک بایدن کە بەردەوام لەلایەن سندوقی قوربانیانی کوردەوەئاگادار دەکرێتەوە، بە روونی رایگەیاندووە، حکومەتی ئەمەریکا چاوپۆشی لە گەندەڵی بەرپرسانی حکومەت ناکات، بەبێ گوێدانە ئەوەی کە ئەم گەندەڵیە لە کوێ روو دەدات. ئەمەش پێداگیرییە لە سەر پابەندبوون بە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لە سەر ئاستی جیهان، ئەگەرچی بەرپرسانی وڵاتانی دیکەش تێوەگلا بن.

پرسیار: تۆمەتبارانی ئەم دۆسیەیە کێن؟

وڵام: ئەوانەی ناویان لە دۆسیەی دادگای واشنتن دی سیدا هاتووە ئەمانەن: مەسعود بارزانی، مەسرور بارزانی، وەیسی بارزانی، ئەندامانی بنەماڵەی بارزانی و ئەندامانی بنەماڵە لە رێگەی ژن و ژنخوازیەوە، حکومەتی هەرێمی کوردستان و دەیان هاوپیلانگێڕی تاوانکارن.

گەندەڵی شیمانەکراو لە دۆسیەکەدا دەگاتە ملیاران دۆلار لە سامانی دزراو، کە بە بەکارهێنانی کەسوکار و ئەوانی دیکە شاردراوەتەوە،بە مەبەستی پەردەپۆشکردنی  کردەوە و چالاکیە تاوانکارییەکانیان لە بەرپرسانی جێبەجێکاری یاسا و باج، لە ئیراق، ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی، عەرەبستانی سعودی، بریتانیا، ئەمەریکا و شوێنەکانی تر.

هەزاران لاپەڕە لە گەواهی بەڵگەدار و لێدوانی شایەتحاڵەکان، ئێستا لە بەردەستی پارێزەرانی سندوقی قوربانیانی کورد دایە و بریتین لەو بەڵگە و کەرەستانە کە پێشتر رانەگەیەندراون.هەر کە دادگاییکردنەکە پەرە دەسێنێ، سەرجەم ئەم گەواهیانە دەخرێنە بەردەستی داواکارە گشتیەکانی حکومەتو لێکۆڵینەوەکانی کۆنگرێس. بە هۆی ئەوبەڵگانەی کە سندوقی قوربانیانی کورد کۆی کردوونەتەوە، گشت ئەو تۆمەتبارانەی کە ناویان لە دۆسیەکەدا هاتووە، هەروەها ئێستاتووشیلێکەوتەیمەترسیدار دەبنەوە کە حکومەتەکان لە دژیان دەست بە لێپێچینەوەی تاوانکاری بکەن و ئەم سزا شیمانەکراوانەی لێدەکەوێتەوە، زیندانیکردن،  لەدەستدانی مۆڵەتیپراکتیزەکردنی یاسا، کارتە سەوزەکان و سزای دارایی گەورە.

چاوەڕێی بەشی هەشتەم بن...


ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس






وێنە

مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی
جاشایەتی ئال بارزانی بۆ ئەردۆغان
تابلۆکانی شەهیدانی قەلەم لەکوردستان

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟