سکالاکەی ئەمریکا
سندوقی قوربانیانی کورد راپۆرتی دادگا ژمارە ١٤
Monday, 09.02.2024, 04:36 PM
"کوشتن بە داو و دەرمانی ساختە." ئەو کارەیە کە دامەزراوەی تەندروستی نیشتمانی وڵاتە یەکگرتووەکانناوی دەنێتساختەکردنی دەرمانەکان. ناوەکەی دیکەشی " فێڵبازیکردنە لە بۆتڵ یان شووشەی دەرمان."
دامەزراوەی
تاوانکاری بارزانی کە چڵێسی بێبەزەییانە پاڵی پێوە دەنێت، ساختەکارێکی گەورەی
دەرمانەکانە. ژمارەیەک لە دەستە و دەزگا حکومیەکانبەو ووشە توندانە وەسفی بەدکردەوەکانی
دامەزراوەی بارزانی دەکەن،لە بارەی بارزگانیکردن بە دەرمانی ساختەوە کە قازانج-هێنەرە،بەڵام
ئازاربەخشە. مەسعود بارزانی، مەسرور بارزانی، وەیسی بارزانی، ئەندامانی
بنەماڵەکەیان و تاوانکارە هاوپیلانگێڕییەکانیانپارە لایان بەنرخترە لە تەندروستی و
سەلامەتی کوردان.
لە
دوایینپەخشدا، باسمان لە ساختەکردنی جگەرەی
مارکەی ئەمەریکی لەلایەن دامەزراوەی بەردەوامی
تاوانکاری بارزانیەوەبۆ خەڵکی کرد. ئەمڕۆ تیشک دەخەینە سەر ئەو تۆمەتە زۆر گەورانەی
دژ بە رژێمی بارزانی، سەبارەت بە ساختەکردنی دەرمانی مارکەی ئەمەریکی کە بۆ دادگای
فیدراڵی ئەمەریکا پێشکەش کراون و بە دەرمانی ساختە ناسراون. ئەمە بەشێکی
بچووکی خراپ بەکاربردنی دەسەڵاتەلای
دامەزراوەی تاوانکاری بارزانی لەسەر ئاستی جیهان، کە لەم دۆسیەیەدا پەردە لە سەری
هەڵماڵراوە وئاشکرا کراوە. لە کۆششە چەپەڵەکەیاندا بۆ بەدەستهینانی پارەی نایاساییەوە، تەندروستی هاوڵاتیانی کوردیان
کردووە بە قۆچی قوربانی، بەوەی کە رێسا و یاساکانی نەزمی نێو دەوڵەتی، یاسای
دەوڵەتەکان و یاسا بێشومارەکانی ئەمەریکایان پشتگوێ خستووە و پێشێلیان کردووە.
هەندێک
لە ئەندامانی کۆنگرێسیئەمەریکا نیگەرانی خۆیان دەربڕیوە سەبارەت بە پێشێلکردنی دڕندانەی
مافەکانی مرۆڤ. مانگی رابردوو دوو سەناتۆری ئەمەریکی بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە
مەترسیدارە، پرۆژە یاسایەکیان خستەڕوو بۆ توندکردنی سزاکانی سەر ئەو کەسانەی کە
داودەرمانی ساختە دروست دەکەن، بە دامەزراوەی تاوانکاری بارزانیەوە.
گەواهی
فرە گرنگ و پتەولە سەرچاوە مرۆییە نهێنیەکان کۆکراونەتەوەلە مەڕ گەندەڵی بەردەوامی
رۆژگاری ئەمڕۆی دامەزراوەی بارزانیەوە، کە بە شێوەیەکی راستەوخۆدزی لە کۆمپانیاکانی
دەرمانسازی ئەمەریکی دەکات و زیان بە خاوەنە ئەمەریکیەکانیان دەگەیەنێت. هەروەها
گەواهی و بەڵگەکانی حکومەتی ئەمەریکا، نەتەوە یەکگرتووەکان، هاوپەیمانی نێو
دەوڵەتی دژ بە ساختەکاری و رێکخراوی پۆلیسی تاوانی نێو دەوڵەتیش خراونەتە سەریان. گەواهیەکان
درۆ ناکەن. ووردەکارییەکانی گەندەڵی زەبەلاحی بەردەوامی رژێمی بارزانی دژ بە
ئەمەریکا، لە ئێستادا و بۆ یەکەم جار و
بەشێوەیەکی ئاشکرا خراونەتە بەردەم دادگای ناوچەی کۆڵومبیای ئەمەریکا لە واشنتن دی
سی پایتەخت و کۆنگرێسی ئەمەریکا. ساختەکردنی بەرهەمەکانی ئەمەریکی لە راستیدا دزیکردنە لە هاوڵاتیە
ئەمەریکیەکان کە خاوەنی ئەو کۆمپانیایانەن.
مەسرور
بارزانی کەسێکی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکایە، بەو واتایەی کە پابەندە بە یاسا و
رێساکانی ئەو وڵاتە و سوێندیشی خواردووە کە رێزیان لێبگرێت–کەچی
ئەو بە ئەنقەست سەدان لەو یاسایانە پێشێل دەکات.
سەرباری دزیکردن لە خاوەکانی مۆڵەتی دەرمانسازی، دەشێ داودەرمانە ساختەکانزیانێکی زۆریشیلێیان
بکەوێتەوە.لە کەرەستەی خاوەوە بگرە تا دەگاتە بەرهەمهینان و دابەشکردن، دەرفەتەکان
زۆرن بۆبەکارهێنانیکەرەسەی ساختە لە درووستکردنی دەرمانەکاندا و نووسینی رێنمایی
هەڵەلە سەریان کە دەشێ ئەو جۆرە دەرمانانەنەک تەنیا نەتوانن نەخۆشیەکان بە باشی
چارە سەر بکەن، بەڵكو ببنە هۆیبەرپابوونی مەترسیتۆقێنەری تەندروستی و سەلامەتی
هەڕەشەئامێز بۆ ژیانی مرۆڤەکان بە مردنیشەوە کە لێکەوتەیەکی زۆر ناخۆشە. وێرای
ئەوە کە پێکهاتەی زۆرێک لە دەرمانە ساختەکان لە ڕاستیدابەشێوەیەکی چالاک زیانبەخش
و خراپن، کەچی هیچ کەسێک پشکنین بۆ ئەو دەرمانە ساختانەی دامەزراوەی تاوانکاری
بارزانی ناکات.
رێکخراوی تەندروستی جیهانی کە ئاژانسێكی جیهانی سەر بە
نەتەوە یەکگرتووەکانە، ئەو کەسانەی کە دەستیان لە گەڵ دەرمانی ساختەدا تێکەڵاو
کردووە، بە بکوژانی خەڵکی پۆلێن کردوون، ئەو خەڵکانەی کەهیچیان نەکردووە تا مردن
بەسەر خۆیاندا بێنن.
ئەو هەموو ساختەکارییە نایاساییانەی دەرمان لە
سەردەمێکدا روویان داوە، کە مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بووە ومەسرور
بارزانیشسەرۆکی حکومەتی هەرێم بووەکە ئێستاش لە گەڵدا بێت هەمان پۆست بەرێوە دەبات،سەرۆکایەتی
دەکات و سەرۆکی کرداریی حکومەت و بەرپرسی
یەکەمی دەسەڵاتی جێبەجێکارە. ئەوان ئەو دەسەڵاتەی حکومەتیان بەکاریان هێناوە و
بەکاری دێنن بۆ نەخشەکێشانی ساختەکردنی تاوانکارانەی زۆر قازانجبەخشیدەرمانەکانی
مارکەی ئەمەریکی،بۆ خۆدزینەوەش لە هەر لێپرسینەوەیەک،خۆیان لە پشت پەردەی فەرمانگە
فەرمیەکانیاندا شاردۆتەوە.ئێستاکە ناویان لە دادگای فیدراڵی ناوچەی کۆلومبیای واشنتن
دی سی پایتەختە، تا لێپرسینەوەیان لە گەڵدا بکرێت.
هاوپیلانگێڕی تاوانکاری بارزانی سەروەر پێداوی وەک
راوێژکاری ئابووری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، چاودێریی بنەچە و توخمە داراییەکانی
دامەزراوەی تاوانکاری بەردەوامی بارزانی دەکات کە ساختەکردنی دەرمان و دەرمانسازیش
لە خۆ دەگرێت. کەچی شیمال جەوهەر سالینکاری
ساختەکردنی دەرمان و دەرمانسازی بەرێوە دەبات، بەوەشنەک تەنیا بە ئاگاییەوە
یاساکانی بارزگانیی ئەمەریکا، رێساکان، رێکەوتنەکان و مافەکانی خاوەندارێتی فیکری
پێشێڵ دەکات، بەڵکوزنجیرەکانی دابینکردن و گەیاندنی دەرمانە متمانەپێکراوەکانیش تێک
دەدات و لاوازیان دەکات. بەمشێوەیە بەئاگاداری و بە ئەنقەستەوە،هەڵگرانی مۆڵەتنامەکان
و بەرهەمهێنەرە ئەمەریکیەکان لە خشتەیان دەبات وبێبەشیان دەکاتلە داهاتێکی بەرچاو
و دەسکەوتەکانی ئەو داهاتە،سەرباری ئەمەش خاوەنی پشکەکانیش لەو قازانجە بێبەش
دەکات کە بەریان دەکەوێت.کەچی لە بری ئەوان، قازانجەکەبەر دامەزراوەی تاوانکاری
بارزانی دەکەوێ،تا بەشێوەیەکی نایاسایی مەسعود بارزانی، مەسرور بارزانی، وەیسی
بارزانی و ئەندامانی بنەماڵەی بارزانی دەوڵەمەند بکرێن.
سندوقی قوربانیانی کورد، دادگای فیدراڵی وڵاتە
یەکگرتووەکانی ئەمەریکای ئاگادار کردووتەوە لەوەی، کە سەرچاوە مرۆییە نهێنیەکان
لەوانەی کە لە ناو رژێمی بارزانی دان و دەستیان بە شێوەیەکی راستەوخۆ رادەگات بە بەرپرسە
باڵاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دەڵین: ساختەکردنی داودەرمان لانیکەم بڕی بیست
ملیۆن دۆلاری ئەمەریکی وەک داهاتی مانگانە بۆ دامەزراوەی تاوانکاری بارزانی بەرهەم
دێنێت.
دەرمانە ساختەکراوە سەرەکیەکانی دامەزراوەی تاوانکاری
بارزانی،بەشێوەیەکی یاسایی و تەنیا لەلایەن کۆمپانیای فایزەرەوە دروست کراون، کە
کۆمپانیایەکی فرەنەتەوەیی دەرمانسازی و تەکنەلۆژیای ژینە یان بایۆ تەکنەلۆژیایە و،
بارەگا سەرەکیەکەی لە شاری نیویۆرکی ئەمەریکایە، بە شێوەیەکی گشتیشلەلایەن ملیۆنان
خاوەن پشکەوە خاوەندارێتی دەکرێت، کە هەر یەکەیان بەهۆی تاوانەکانی بارزانییەوە زیانی
داراییان پێگەیشتووە.
سەرەڕای بەرهەمە ساختەکراوەکانی فایزەر، دامەزراوەی
تاوانکاری بارزانی کە لەلایەن مەسرور بارزانیەوە ئاراستە کراوە وشیماڵ جەوهەر
سالینو سەروەر پێداویی بەڕێوەیان بردووە، بە شێوەیەکی نایاسایی و بە بێهێچ
رێگەپێدانێک دەرمانە راستەقینەکانی فایزەریش لە تورکیاوە بۆ هەوڵێر هاوردە دەکەن و
بە شێوەیەکی نایاسایی دەخەنە بازارەوە و دابەشی دەکەن. ئەو کردارە نایاساییانەیدامەزراوەی
تاوانکاری بارزانی، کۆمپانیای فایزەر لە داهاتی فرۆشتن بێبەش دەکات. هاوکات ئەو ئامرازانەش
دەخاتە بەردەستی دامەزراوەکە بۆ پارەدارکردنی ئۆپراسیۆنە تاوانکارییەکانی، لەوانە تێچووی
بکوژە بەکرێگیراوەکان بۆ کوشتن و ترساندنیئۆپۆزسیۆنی سیاسی رکابەری دامەزراوەی
تاوانکاری بارزانی.
داودەرمانی دیکەی ئەمەریکی کە لەلایەن دامەزراوەی
بارزانیەوە ساختە کراون، دەرمانەکانی کۆمپانیای ئیلای لیلی-یە. رێکارە
بەکارهێنراوەکان بۆ بەدەستهێنانی قازانجی
نایاسایی لە ساختەکردنی دەرمانەکانی ئەو کۆمپانیایەش، لە بنەڕەتداهەمان ئەو
رێکارانەنکە لە گەڵ کۆمپانیای فایزەر پیادە کراون. دامەزراوەی تاوانکاری بارزانی بە بێ وەرگرتنی هیچ مۆڵەتێک یان دەسەڵاتێکی
یاسایی پێویست کار دەکاتو بارزانیەکانیش ئەوە دەزانن. دیسانەوە هیچ پشکنینێک بۆ دڵنیاییبوون
لە سەلامەتی دەرمانەکانیش ناکرێت.
چاوەڕوانی
بەشی داهاتووری راپۆرتی سندوقی قوربانیانی کورد بن.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس