لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

سکالاکەی ئەمریکا

سندوقی قوربانیانی کورد- راپۆرتی دادگا ژمارە ١٥

Thursday, 09.12.2024, 04:21 PM


بەشی سێیەمی بازرگانیی دامەزراوەی تاوانکاری بارزانی بکوژ بە مادە هۆشبەرەکانەوە، هەر دوو ماددەی مێتام فیتامین کریستاڵ و کۆکایینە.

وەک دەزانرێت سزای بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان لە ئیراق دەگاتە لەسێدارەدان. کەچی وا پێدەچیت دامەزراوەی تاوانکاری بارزانی تا ئێستا لە سەرووی یاساوە بێت.

بەڵام ئەو کاتە بە سەرچوو. ئێستا بازرگانی نایاسایی مادە هۆشبەرەکانی دامەزرەوەکە بە تەواوی بۆ دادگای وڵاتە یەکگرتووەکان، کۆشکی سپی و کۆنگرێسی ئەمەریکا ئاشکرا کراوە.

لە دوایین دوو راپۆرتی رابردووماندا، تاوانەکانی ساختەکاری  مەسعود بارزانی، مەسرور بارزانی، وەیسی بارزانی، ئەندامانی بنەماڵەی بارزانی و هاوپیلانگێڕییە تاوانکارییەکانیان روونمان کردووتەوە. لەم راپۆرتەشدا بەشێکی قێزەون و نایاسایی دیکەی پارەی مادە هۆشبەرەکانی دامەزراوەی تاوانکاری بارزانی کە لە بەردەم دادگای واشنتن دی سی دایە، روون دەکەینەوە  کە سەرۆک جۆو بایدنیش رایگەیاندووە ئەمە نیگەرانییەکی ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکایە.

لە هەرێمی رۆژهەڵاتی ناوین قەیرانێکی نوێ خۆی دەسەپێنێت، کە ئاگرەکەی لەلایەن دامەزراوەی تاوانکاری بارزانیەوە خۆش دەکرێت. ئەویش ئەوەیە کە بارزگانی نایاسایی مادە هۆشبەرەکان، هەڕەشەی ئەمنی و مەترسی بۆ کۆمەڵگا دروست دەکات. بڵاوبوونەوەی مادە هۆشبەرەکان مەترسی فەوتاندنی نەوەی جەوانی ئیراقی لێدەکەوێتەوە. لە ئێستادا هێزەکانی ئاسایشی ئیراق لە جەنگێکی رانەگەیەندراو دان دژ بە دوژمنێکی نوێ کە ناوەکەی مێتام فیتامین کریستاڵە. ئەو دوژمنە مادەیەکی هۆشبەری ئالوودەکارە کە دەبێتە هۆی گەیاندنی زیانی یەکسەرە بە مێشکی بەکاربەرەکەیەوە، لە کاتێکدا سەرچاوەیەکی قازانجی نایاساییە بۆ دامەزراوەی تاوانکاری بارزانی.

ئەوەش تەنیا نموونەیەکی دیکەیە خراوەتەوە بەردەم دادگای ئەمەریکا کە مەسعود بارزانی، مەسرور بارزانی ، وەیسی بارزانی، بنەماڵەکەیان  و هاوپیلانگێڕە تاوانکارەکانیان، پۆستە فەرمییەکانیان خراپ بەکارهێناوە بۆ بازرگانیکردن بە مادە هۆشبەرەکان و هاوکاریکردنیان لە گەل تۆڕەکانی تاوانکاریدا بۆ لاوازکردنی سەروەری یاسا لە کوردستان. ئێستا مێتام فیتامین کریستال بە نهێنی لە ناوخۆی ئیراقدا دروست دەکرێت و هیچ رێ و رێبازێكیش نیە بۆ زانینی پێکهاتەی ناو ئەو مادە هۆشبەرانە کە چین و لە تاقیگە نایاساییەکاندا دروست دەکرێن.

بە گوێرەی شایەتحاڵە نهێنیە ناوخۆییەکانی ناو دۆسیەی دادگاکە، گەورەترین چاوگەی داهاتی بارزگانی نایاسایی مادە هۆشبەرەکان بۆ دامەزراوەی تاوانکاری بارزانی ، هەر دوو مادەی هۆشبەری مێتام فیتامین کریستاڵ و کۆکایینە.

گەواهیە پێشکەشکراوەکان بۆ دادگای وڵاتە یەکگرتووەکان ئاشکرا دەکەن کە کۆکایین بەشێوەیەکی نایاسایی لەلایەن دامەزراوەی تاوانکاری بارزانیەوە هاوردە دەکرێت و بە پلەی یەکەم لە ئەورۆپا و ئاسیا دابەش دەکرێت. دامەزراوەکە بۆ بەدەستخستنی کۆکایین و دروستکردنی مێتام فیتامین کریستاڵ و بازرگانی پێوە کردنیان، بەهاوبەشی لە گەڵ کارتێلە نێونەتەوەییەکانی مادە هۆشبەرەکان و سوپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی ئێران کار دەکات. کەچی سوپای پاسداران لەو کارانەدا ئەندامێکی سەرەکییە، لەبەر ئەوە  ئێران پێوێستیەکی بێئەندازە بە دراوی نەختینە هەیە. مەسرور بارزانیش ئۆپراسیۆنی مادە هۆشبەرە نایاساییەکان لە رێگەی دەزگای هەواڵگیری حکومەتی هەرێمی کوردستان هەڵدەسوورێنێت کە لەلایەن دامەزراوەی تاوانکاری بارزانیەوە کۆنترۆڵ کراوە. مادەی خاوی سودافید، بە بەستەکە بلۆقدارەکانی پێچراو لە چین و هیندستانەوە هاوردە دەکرێت. لە هەولێر مادەی سودافید لە بەستەکەکان دەردەهێنرێت و بۆ پرۆسەی دەستکاریکردنی کیمیایی، بە قەبارە و بڕێکی زۆرەوە بۆ ئێران بار دەکرێت. بەرهەمی دروستکراویش لە شێوەی مێتام فیتامین کریستاڵ دەگەڕێتەوە بۆ هەولێر، لەوێشەوە بە سەر بازارەکانی جیهاندا دابەش دەکرێت بەتایبەتی بازارەکانی ئەورۆپا و ئاسیا. ئۆپراسیۆنی مێتام فیتامین کریستاڵ و کۆکایینی دامەزراوەی تاوانکاری بارزانی لە ژێر کۆنترۆڵ و فەرمانی راستەوخۆی مەسرور بارزانی و سیهاد بارزانی بەرێوە دەبرێت.  قازانجی بەدەستهێنراوی ئەم  ئۆپراسیۆنەش، بەشێکی قەبارەداری پارەی نایاسایی  دابین دەکات کە دامەزراوەی تاوانکاری بارزانی دەوڵەمەند دەکات، هاوکات زیان بەو کوردستانە دەگەیەنێت کە مەسعود بارزانی ومەسرور بارزانی بە درۆ وا پیشان دەدەن کە دەیپارێزن.

مادە کیمیاییە ژەهراوەییەکان کە لە بەرهەمهێنانی مێتام فیتامیندا بەکار دەهێنرێن، کاریگەرییەکی نەرینی لە  ژینگە دەکەن. هەر کیلۆیەک لە مێتام فیتامینی دروستکراو دەتوانێت تا پێنج کیلۆ پاشماوەی ژەهراوی دروست بکات، کە رەنگە دزە بکاتە ناو خاک و ئاوی ژێرزەوییەوە. هەروەها پرۆسەکە گازی زۆرتەقندە و هەڵم و دووکەڵی ژەهراوی دەردەکات کە دەتوانێت زیانێکی توند بە هەر کەسێک بگەیەنن کە بەری دەکەون و بەتایبەتی منداڵان.  وا پێدەچێت کە دامەزراوەی تاوانکاری بارزانی گوێ ناداتێ.

مێتام فیتامین کریستاڵ ووروژێنەرێکی دروستکراوە و ئالوودەبوونیشی توندە. مادەیەکی هۆشبەری ترسناکە کە سیستەمی بەرگری جەستە تێك دەدات و دەشی مردنێکی هێواش لێبکەوێتەوە، بەهۆی سستبوون یان وەستانی دڵ، یاخود لەکارکەوتن یان  تێکچوونی گورچیلە.

بەگوێرەی نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان کە سندوقی قوربانیانی کورد راوێژی لە گەڵ کردووە سەبارەت بە مادە هۆشبەرەکان و تاوان،  ئێستا مێتام فیتامین کریستاڵ بە مەترسیدارترین و بەربڵاوترین مادەی هۆشبەر لە ئیراق دادەنرێت. ژنێکی گەنجی  ئیراقی کە گیرۆدەی ئەم مێتام فیتامین کریستاڵە بووە، وتی: لە بری خۆکوشتنم ئەو مادەیەم هەڵبژارد، بەڵام نەمزانی ئەوەش باریکە ڕێیەکە بۆ مردنێکی لەسەرخۆ.

لە گەڵ گەورەبوونی قەبارەی گەواهیەکانی ناو دۆسیە یاساییەکەی سندوقی قوربانیانی کورد کە  لە رۆژانی داهاتوو بە ئاشکرا دەخرێنە روو، شیمانە دەکرێت کە ببنە هۆی سەپاندنی توندترین سزا بەسەر مەسعود بارزانی، مەسرور بارزانی، وەیسی بارزانی، بنەماڵەی بارزانی و هاوپیلاگێڕە تاوانکاریەکانیان. سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن بە هەستکردن بە مەترسی  بازرگانی نێو دەوڵەتیی بە مادە هۆشبەرەکان، فەرمانێکی جێبەجێکاری سەرۆکایەتی دەرکردووە و باری نائاسایی نیشتمانی راگەیاندووە بۆ بەکژاداچوونی  ئەو هەڕەشەیە. سەرۆک بایدن بۆ کارپێکردنی ئەو فەرمانە، سزای نێودەوڵەتی بەسەر بازرگانانی مادەی هۆشبەری مێتام فیتامینی پەسەند کرد. هاوکات دەسەڵاتی دا بە وەزیری گەنجینەی ئەمەریکا کە هەموو موڵک و ماڵی ئەم بازرگانانە لە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا سڕ بکات کە خاوەندارێتییان دەکەن، لە پاڵ ئەوەشدا هەموو جۆرە گواستنەوەیەکی پارە بۆ ئەمەریکا لەلایەن کەسە سزادراوەکانەوە و گەشتەکانیان بۆ ئەو وڵاتە قەدەغە کراوە.

بۆ یەکەم جار ئەم دۆسیەیەی دادگا لیستێکی زەبەلاحی ماڵ و موڵكی نهێنی بنەماڵەی بارزانی و ژمارە بانکیە شاراوەکانیان لە ئەمەریکا، بۆ دادگای وڵاتە یەکگرتووەکان ئاشکرا دەکات. وەک سەرئەنجام کە لەم دۆسیە یاساییەدا بەدەر دەکەوێت، سەرجەم سەروەت و سامانی زۆری  شاراوەی نایاسایی بارزانی لە ئەمەریکا، لە مەترسیەکی بەهەند دایە کە دەست بەسەریدا بگیرێت. حکومەتەکانی وڵاتانی دیکەش بەشێوەیەکی ناڕاستەوخۆ هێمایان داوە بە سندوقی قوربانیانی کورد کە رەنگە  ئەوانیش هەمان هەنگاو هەڵبێنن.

چاوەڕوانی راپۆرتی داهاتوو بن.....


ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس






وێنە

مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی
جاشایەتی ئال بارزانی بۆ ئەردۆغان
تابلۆکانی شەهیدانی قەلەم لەکوردستان

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟