لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

هەواڵ

دادگای نێودەوڵەتی نێوبژیوانی ICC بڕیاری کۆتایی داو فەرمانی دەرکرد لە دژی کۆڕەک تیلیکۆم و سیروان بارزانی.

Monday, 09.16.2024, 10:10 PM


ئەمڕۆ ١٦ی ٩ی ٢٠٢٤ دادگای نێودەوڵەتی نێوبژیوانی ICC بڕیاری کۆتایی داو فەرمانی دەرکرد لە دژی کۆڕەک تیلیکۆم و سیروان بارزانی.

ئەمەش پوختەی بڕیارەکانە:

یەکەم: دادگا فەرمانیکردووە کە کۆڕەک بڕی ١,١٧٤,٨٨٣,٢٣٠.٥٤ ( ملیارێک و سەد و حەفتاو چار ملیۆن و هەشتسەد و هەشتاو سێ هەزار و دوو سەد و سی دۆلار و پەنجاو چوار سەنت)ی  ئەمریکی بدات بە هەردوو کۆمپانیای ئۆرەنجی فەرەنسی و ئەگیلیتی کوەیتی.
دووەم:  دادگا فەرمانیکردووە کە کۆڕەک هەموو خەرجی و تێچووەکان پارێزەران و کاروبارە یاساییەکانی ئەم کەیسە لە ئەستۆ بگرێت کە ماوەی ١٠ ساڵە بەردەوامە، چونکە کۆمپانیا کوەیتی و فەرەنسیەکە لە ساڵی ٢٠١٤ ەوە خەریکی ئەم کەیسەن و تا ئێستا بڕی ٣,٤٦٨,٩٧٤.١٢( سێ ملیۆن و چارسەد و شێست و هەشت هەزار) دۆلاری ئەمریکیان خەرچ کردووەو دادگا فەرمانیکردووە کە کۆڕەک تیلیکۆم ئەو باڕە بدات بە هەردوو کۆمپانیا کوەیتی و فەرەنسیەکە.

ئەم دوو کۆمپانیایە بۆچی بوونە شەریکی کۆڕەک؟

لە ساڵی ٢٠٠٧ کۆمپانیای کۆڕەک مۆڵەتی ١٥ ساڵ کارکردنی لە کۆمسیۆنی باڵای پەیوەندی و ڕاگەیاندنی عێراق وەرگت، بەڵام تێچووی مۆڵەتەکە ١.٢٥ ملیار دۆلاری ئەمریکی بوو، کۆڕەک تیلیکۆمیش ئەو بڕە پارەیەی نەبوو، بۆیە بڕی ٢٤٠ ملیۆن دۆلاری لە کۆمپانیای ئەگیلیتی کوەیتی وەرگرت و کردیە هاوبەشی خۆی. لە ساڵی ٢٠٠٩ کۆڕەک پێویستی بە پارە و ئەزموونی زیاتربوو بۆ ئەوەی لە تەواوی عێراق گەشەبکات، بۆیە پێویستی بە وەبەرهێنەر بوو، ئەوەبوو دوای دووساڵ لە دانوستان کۆمپانیای ئۆرەنجی فەرەنسی و ئەگیلیتی کوەیتی ڕازیبوون بڕی ٨١٠ ملیۆن دۆلار بدەن بە سیروان بارزانی بەو مەرجەی سیروان بارزانی ٤٤٪ پشکەکانی کۆڕەکیان بداتێ و ڕەزامەندیش بێت لە داهاتوو ٧٪ تری پشکەکان بەم دوو کۆمپانیایە بفرۆشێت بەمەش زۆرینەو کۆنتڕۆڵ دەکەوتە دەست فەرەنسی و کوەیتیەکان. سەرەنجام سیروان بەم مەرجەش ڕازیبوو و بڕە پارەکەی وەرگت، ئەوەبوو لەم ماوەیە کۆڕەک بەتەواوی گەشەی سەند و بووە یەکەمی عێراق.

کێشەکە کەی سەریهەڵدا؟

لە ساڵی ٢٠١٤ کۆمسیۆنی پەیوەندی و ڕاگەیاندنی عێراق بڕیاریدا کە دوو کۆمپانیا فەرەنسی و کوەیتیەکە پشکەکان بگەڕێننەوە بۆ کۆڕەک و لە ڕێککەوتنەکە دەرچن بەبیانووی ئەوەی مەرجەکانی گرێبەستەکە جێبەجێ نەکراوە. ئەم بڕیارە گوومانی لەلایەن کۆمپانیا کوەیتی و فەرەنسیەکە دروستکرد چونکە پێیان وابوو دەکرێ سیروان بارزانی بەرتیلی بە بەڕێوەبەران و دەسەڵاتدارانی کۆمسیۆنی پەیوەندی و ڕاگەیاندن دابێت، بۆیە دەستیان بە تۆمارکردنی سکاڵاو کۆکردنەوەی بەڵگە کرد لەسەر پێدانی بەرتیل.

بەڵگەکان چی بوون کە دادگا پشتی پێبەست بۆ دەرکردنی بڕیارەکانی؟


1. دادگا بەڵگەی پێویستی دۆزییەوە کە سیروان بارزانی و کۆڕەک تیلیکۆم بەرتیلیان داوە بە ئەندامانی کۆمسیۆنی میدیاو پەیوەندییەکانی عێراق لە ڕێگەی نووسینگەیەکی یاسایی ساختەوە لە واڵاتی لوبنانی بە ناوی IC4LC. ئەم نووسینگەیە هەڵساوە بە کڕینی دوو خانوو لە لەندەن بۆ دووبەرپرسی باڵای کۆمسیۆنی میدیاو پەیوەندیەکانی عێراق بە ناوەکانی عەلی ئەلخویلدی و سەفادین ڕەبیع.  نرخی کڕینی هەردوو خانووەکە بە یەکەوە ٢.٢٥ ملیۆن پاوەندی بەریتانی بووە.

٢. دادگا هەروەها زیاتر لە ٥٠ ملیۆن دۆلار پارەدانی بێ مۆڵەتی لە کۆڕەکەوە بۆ دامەزراوەکانی ژێر کۆنترۆڵی هاوکارەکانی سیروان بارزانی دۆزییەوە، کە ئەم پارانە سەرجەمیان وەک و بەرتیل دراون بە بەرپرسە عێراقیەکان.
٣. دادگا بڕی ١٥٠ ملیۆن دۆلار حەوالەی نایاسایی بۆ کۆمەڵێک کۆمپانیای لوبنانی دۆزیەوە کە سەرجەمیان هاوبەشی سیروان بارزانین و دەرکەوت ئەم پارانەش بۆ خۆ دزینەوەو بەرتیل دان بە عێراقیەکان بەکارهاتووە.

سەرچاوەکان:

ماڵپەڕی ڕۆیتەرز: https://www.reuters.com/business/finance/kuwaits-agility-awarded-165-bln-dispute-with-iraqs-korek-telecom-2023-03-21/

ماڵپەڕی ئەگیلیتی کوەیتی: https://www.agility.com/en/investor-relations-news/disclosure-related-to-legal-cases/

ماڵپەڕی زاویە: https://www.zawya.com/en/business/technology-and-telecom/korek-telecom-told-to-pay-117bln-in-damages-to-agility-subsidiary-ep42rzvc


ماڵپەڕی ئاگبی: https://www.agbi.com/analysis/tech/2024/01/korek-telecom-fights-1-65-billion-award-to-partners/

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





بابەتی تر

تەڤدا پرێس: هێلکە لێدان لە مەسروور بارزانی گەیشتە کوردستان تەڤدا پرێس: سوپای تورک بۆ داگیرکارییەکانی داوای هاوکاری لە خەڵکی بادینان دەکات تەڤدا پرێس: ئەدهەم بارزانی سكالای یاسایی دژی پارتی تۆمار دەكات تەڤدا پرێس: ڕێواس فایەق سەرۆکی پیشووی پەرلەمان: هێمن هەورامی و مونا قەهوەچی ڕێگر بوون لە دۆسییەی زیندانیانی بادینان تەڤدا پرێس: رێکخراوى لێبوردنى نێودەوڵەتى، لە هەرێمى کوردستان ئەوانەى رەخنە لە حکومەت دەگرن دەستگیر دەکرێن و تۆمەتى ساختەیان دەدرێتە پاڵ تەڤدا پرێس: وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: دۆخی مافی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان خراپتر بووە تەڤدا پرێس: گەندەلیەکانی هاتوچۆی گەرمیان تەڤدا پرێس: وردەکاری تاڵانفرۆشکردنی نەوتی خاوی کوردستان بە ژمارەیەک کۆمپانیاو بازرگانی نزیک لە پارتی و یەکێتی تەڤدا پرێس: لاهور جەنگی بە نەهێنی لە لەندەن رێکەوتن لەگەل مسروور بارزانی دەکات لەسەر هەلبژاردن تەڤدا پرێس: مەلا مستەفا لەهەر ژنێك چەند كچی هەبووە؟

وێنە

مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی
جاشایەتی ئال بارزانی بۆ ئەردۆغان
تابلۆکانی شەهیدانی قەلەم لەکوردستان

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟