لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

وتار

پڕۆسەی جینۆسایدی بەناو ئەنفال وەک پێوەرێک بۆ هەڵسەنگاندنی دەسەڵاتی کوردی

Friday, 04.16.2021, 09:43 AM



ئەنفال وەک کارەساتێکی گەورەی مرۆڤایەتی وپەڵەیەک بەنێوچاوانی هەڵوێستی شەرمنانەی زۆرێک لەناوەندەکانی بڕیاری نێودەوڵەتی وهەرێمی وعێراقی،  وامان لێدەکات ئیستێک بکەین لەسەر وەرنەگرتنی قەبارەی پێویست لەگرنگی پێدان و دان پێدانان و مانەوەی ئەو کارەساتە گەورەیەی مرۆڤایەتی  لەچوارچێوەیەکی بچوک وتاڕادەیەک ناوخۆیی ، هۆکارگەلی زۆر باسکراون بەڵام پشکی سەرەکی بەر دەسەڵاتدارێتی کورد خۆی دەکەوێت بەتایبەت:

۱.  کاتێک کارکردن وگرنگیدان بەکارەساتێکی وا گەورەی مرۆڤایەتی بەپلەی یەک لێپرسراوێتی دەسەڵاتی کوردی بوە، ئەو دەسەڵاتی سەرەتا خۆی وەک نوێنەری شەرعی قوربانیان ناساندوە و هەر ئەویش دەسەڵاتی فەرمی بوە بۆ مامەڵەکردن وگەیاندنی ئەوپرسە بەناوەندەکانی دنیا ، وەهەموو پێویستێکی مادی ومعنوی لەبەر دەستا بووە.

بۆیە کاتێک گرنگیدان بەکارەساتی ئەنفال لەئاستیێکی زۆر سادەی ناوخۆیی و یادێکی ساڵانە تێ ناپەڕێت وهەنگاوی پێویست بۆ ناساندنی ئەو پرسەو گەیاندنی بەقەبارەی خۆی ناهاویژرێ،گومان لە ڕاستگۆیی دەسەڵاتی کوردی دەکرێ ولانی کەمی بەڵگەیەکی بیانوبڕی  ناسەرکەوتویی ئەو دەسەڵاتەیە لەماوەی ڕابردودا.

۲. کارەسات وجینۆسایدی ئەنفال بەپێوەرە نێودەوڵەتیەکانی مافی مرۆڤ لەڕیزی تاوانە هەرە گەورەکانی مێژووە دژ بەمرۆڤ و بڕیاری دادگای باڵای تاوانەکانی عێراقیش هەیە بۆ بەجینۆسایدناساندنی ، بۆیە مافی هاوڵاتیانی کوردستانە   لەبەرامبەردا بپرسن کوان کاری ئەو دەزگاو دامەزراونەی دەسەڵاتی کوردی  بۆکارکردن لەسەر ئەوپرسە دروستی کردون و ،کامانەن ئەو کۆنگرەو کۆنفراسە نێودەوڵەتیانەی بۆ بەجینۆسایدناساندنی ئەنفال لەدەرەوە بەستراون ،وکامانەن ئەو دەستگاودامەزراوە ئەکادیمی وزانستیانەی لێکۆڵینەوە لەسەر پرۆسەی ئەنفال و قوربانیەکان،  ئەو شێوازانەی لەئەشکەنجەدان و کوشتن و وزیندەبەچاڵکردنیان بەکارهاتون؟ ، ئایا لەو ژمارە زۆرەی قوربانیانی ئەنفال بۆتائێستا ۳۷۳۷ قوربانی هاتۆتەوە؟ ئەو هەموو قوربانیەی تر تائێستا بۆسۆراخیان دیارنیە .

ئایا کوان تیمەکانی گەڕان وبەدواداچونی گۆڕە بەکۆمەڵەکان؟ ،بۆچی هیچ بڕە پارایەکی تایبەت بە پرسی ئەنفال لەبودجەی ساڵەکانی عێراقی وهەرێمی کوردستانیشدا بەدی ناکرێت  بۆ دەزگای تایبەتی لێکۆڵینەوەو گرنگیدان بەپرسی قوربانیانی ئەنفال و پشتگیری پڕۆسەی بەدواداچون ودۆزینەوەی گۆڕە بەکۆمەڵەکان و پشکنینی DNA تەرمی دۆزراوەی قوربانیەکان وەرگرتنی سامپڵی پاشماوەکانی ئەنفال ؟.
۳. لەڕوی سیاسیەوە دەکرێت لەدەسەڵاتدارێتی کوردی بپرسین تائێستا  چەند شاندو تیمی باڵای سیاسی  سەردانی چڕوپڕی بۆبەغداو جامعەی عەرەبی و نەتەوەیەکگرتوەکان ویەکێتی ئەوروپا و وڵاتانی دنیا بۆ پرسی بەجینۆساید ناساندنی ئەنفال ئەنجام داوەو ،چەندجار ئەوپرسە بۆتە هۆی تەنگژەی سیاسی و فشارکردن بۆ  ناچارکردنی عێراق بەداپێدانانی ئەو پڕۆسەیە بەجینۆسایدو بڕیاردان بۆ قەرەبوکردنەوەی کەسوکاریان و ئاوەدان کردنەوەی لادێ وشارە وێران کراوەکان.

٤. دەکرێت بپرسین چەند جار پرسی دان نەنان بەجینۆسایدی ئەنفال لەلێدوان و گوتاری سیاسی عێراقی وعەرەبیدا ئیدانەکراوەو ،دەستگاو دامەزراوەی ئاینی وەکو یەکێتی زانایانی ئیسلامی و ئەزهەر و مەرجەعی باڵای شیعەی عێراقی وئێرانی خراونەتە ژێر فشار تا دان بە مظلومیەتی گەلی کوردو بێ بەری بونی ئاینی ئیسلام لەپرۆسەی جینۆسایدی ئەنفالدا بنێن.

٥. لەڕوی ناوخۆیشدا  دەسەڵاتی کوردی هەوڵی داوە دەست بە هەردوولای جەلادوو قوربانیەوە بگرێت و تەنانەت لەپێناو بەرژەوەندی سیاسی خۆیدا لەزۆر شوێن جەلادی ئەنفال چی پایەدارو ڕێزلێگیراوتر کردوە لەقوربانی (کەس وکاری ئەنفال)،  بۆیە ناکرێت ئێمە تەنها ڕوی گلەیمان لەعێراق و وڵاتانی تربێت کاتێک دەسەڵاتی کوردی، خۆی نەتوانێت بە ئەرکی خۆی هەڵبسێ لەگرنگیدان بەپرسی بەجینۆسایدناساندنی ئەنفال و  نەیەوێت سزای جەلاد بدات یاخود لانی کەمی فضلی جەلاد نەدات بەسەر قوربانیدا، چۆن دەتوانێت نوێنەرایەتی پرسێکی مرۆیی وا گەورە بکات وبیگەیەنێتە ئەو ئاست و قەبارە لەگرنگی گەورەیی کەپێویستە پێ ی بدرێت.

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی
جاشایەتی ئال بارزانی بۆ ئەردۆغان
تابلۆکانی شەهیدانی قەلەم لەکوردستان

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟